عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، هۆنراوه‌یه‌كی داوده‌. كاتێك دۆئێگی[a] ئه‌دۆمی چوو بۆ لای شاول و پێی گوت كه‌ داود چووه‌ بۆ ماڵی ئه‌حیمه‌له‌خ. 
1
ئه‌ی پاڵه‌وان، بۆچی شانازی به‌ خراپه‌وه‌ ده‌كه‌یت؟
ئه‌ی شه‌رمه‌زار له‌به‌رچاوی خودا،
بۆچی به‌ درێژایی ڕۆژ شانازی ده‌كه‌یت؟
2
زمانت پیلانی كاولكاری داده‌ڕێژێت،
وه‌ك گوێزانێكی تیژ وایه‌،
خه‌ریكی فێڵبازییه‌.
3
زیاتر حه‌زت له‌ خراپه‌یه‌ نه‌ك له‌ چاكه‌،
له‌ درۆ نه‌ك له‌ ڕاستگۆیی.[b]
4
حه‌زت له‌ هه‌موو وشه‌یه‌كی زیانبه‌خشه‌،
ئه‌ی زمانی فێڵباز!
5
بێگومان خودا هه‌تاهه‌تایه‌ وێرانت ده‌كات،
ده‌تڕفێنێت و له‌ ماڵه‌كه‌ت ده‌رتده‌هێنێت،
ڕیشه‌كێشت ده‌كات له‌ خاكی زیندووان.
6
ڕاستودروستان ئه‌مه‌ ده‌بینن و ده‌ترسن،
پێی پێده‌كه‌نن و ده‌ڵێن:
7
«ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خودا ناكاته‌ په‌ناگای خۆی،
به‌ڵكو پشتی به‌ زۆری سامانه‌كه‌ی به‌ستبوو،
له‌ تێكدانی خه‌ڵكی دیكه‌ به‌هێز بوو!»
8
به‌ڵام من له‌ ماڵی خودا وه‌ك دار زه‌یتوونێكی سه‌وزم،
هه‌تاهه‌تایه‌ پشت به‌ خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕی خودا ده‌به‌ستم.
9
هه‌تاهه‌تایه‌ له‌به‌رده‌م خۆشه‌ویستانت ستایشت ده‌كه‌م بۆ كرده‌وه‌كانت،
ئومێدم به‌ ناوی تۆیه‌، چونكه‌ چاكه‌.
  1. a. 52‏:0 سه‌رۆك شوانه‌كانی شاول بوو، كاتێك داود له‌ ڕووی شاول هه‌ڵات بۆ نوب بۆ لای ئه‌حیمه‌له‌خ كه‌ سه‌رۆك كاهین بوو، جا ئه‌حیمه‌له‌خ نانی قوربانی دا به‌ داود و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون. له‌و كاته‌دا دۆئێگ له‌ نوب بوو و هه‌واڵی برد بۆ شاول. ئینجا شاول ئه‌حیمه‌له‌خ و كاهینه‌كانی گرت و فه‌رمانی دا به‌ پاسه‌وانه‌كان بیانكوژن، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیانكرده‌وه‌. جا فه‌رمانی دا به‌ دۆئێگ، ئه‌ویش هه‌شتا و پێنج كاهینی كوشت.
  2. b. 52‏:3 له‌ ده‌قی عیبری لێره‌ و له‌ ئایه‌تی 5، وشه‌ی \+tl سه‌لاه‌\+tl* هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه‌.