عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان. زەبوورێکی داودە. کاتێک ناتانی پێغەمبەر هاتە لای دوای ئەوەی داود لەگەڵ بەتشەبەع\f + \fr 51‏:0 \ft ژنی ئوریای حیتی بوو، داود لەگەڵی جووتبوو، بەم جۆرە داود داوێنپیسی لەگەڵی کرد. بۆ داپۆشینی گوناهەکەی، پلانێکی دانا بۆ بەکوشتدانی ئوریا. پاشان داود هێنای و کردییە ژنی خۆی. دایکی سلێمان بوو.‏\f* جووتبوو. 
1
ئەی خودایە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵم میهرەبان بە،
بەگوێرەی زۆری بەزەیی خۆت یاخیبوونم بسڕەوە.
2
بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە و
لە گوناهم پاکم بکەرەوە،
3
چونکە من یاخیبوونم دەزانم،
هەمیشە گوناهم لەبەردەممە.
4
لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد،
لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد،
تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت،
دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت.
5
ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم،
گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە.
6
ئەوەتا لە ناوەڕۆکەوە بە ڕاستی دڵشاد دەبیت،
لە ویژدانەوە فێری داناییم دەکەیت.
7
بە زوفا[a] پاکم بکەرەوە پاک دەبم،
بمشۆرەوە لە بەفر سپیتر دەبم.
8
با گوێم لە شادی و خۆشی بێت،
با ئەو ئێسقانانەی وردوخاشت کردووە شاد بن.
9
چاو لە گوناهەکانم بپۆشە و
هەموو خراپەکانم بسڕەوە.
10
ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و
ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە.
11
لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە،
ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە.
12
شادی ڕزگاریی خۆتم پێ بدەوە،
بە ڕۆحێکی خۆویستانە پشتگیریم بکە.
13
ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ دەکەم،
گوناهباران دەگەڕێنەوە لات.
14
ئەی خودایە، خودای ڕزگاریم، لە سزای خوێنڕشتن دەربازم بکە،
هەتا زمانم گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا بڵێت.
15
ئەی پەروەردگار، لێوەکانم لێک بکەرەوە و
دەمم ستایشت ڕابگەیەنێت.
16
تۆ بە قوربانی دڵشاد نابیت، ئەگینا پێشکەشی دەکەم،
بە قوربانی سووتاندن ڕازی نابیت.
17
قوربانی بۆ خودا ڕۆحێکی شکاوە،
ئەی خودایە، تۆ بە سووکییەوە تەماشای دڵی شکاو و وردوخاشکراو ناکەیت.
18
بە ڕەزامەندی خۆت چاکە لەگەڵ سییۆن بکە،
شووراکانی ئۆرشەلیم بنیاد بنێوە.
19
ئەوسا بە قوربانی ڕاستودروستی و
بە قوربانی سووتاندنی تەواو دڵشاد دەبیت،
ئەوسا گا لەسەر قوربانگاکەت پێشکەش دەکرێت.
  1. a. 51‏:7 جۆرە ڕووەکێکە، جولەکەکان بە پێ ڕێوەرەسم بۆ پاککردنەوە بەکاریاندەهێنا.‏