عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
زه‌بوورێكی ئاساف. 
1
خودای توانادار، یه‌زدان، ده‌فه‌رموێت،
له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هه‌تا ڕۆژئاوای زه‌وی بانگ ده‌كات.
2
له‌ سییۆنه‌وه‌ كه‌ له‌ جوانیدا ته‌واوه‌،
خودا پڕشنگ ده‌دات.
3
خودامان دێت و بێده‌نگ نابێت،
ئاگر له‌پێشیه‌وه‌ هه‌ڵده‌لووشێت،
گه‌رده‌لوولێكی به‌هێز له‌ ده‌وریه‌تی.
4
بانگی ئاسمان ده‌كات له‌ به‌رزایی،
هه‌روه‌ها زه‌وی، بۆ دادگایی گه‌له‌كه‌ی:
5
«بۆم كۆبكه‌نه‌وه‌ خۆشه‌ویستانم[a] ،
كه‌ به‌ قوربانی په‌یمانیان له‌گه‌ڵ به‌ستووم.»
6
ئاسمان ڕاستودروستییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت،
چونكه‌ خودا خۆی دادوه‌ره‌.[b]
7
«ئه‌ی گه‌لی من، گوێ بگرن هه‌تا قسه‌ بكه‌م،
ئه‌ی ئیسرائیل، هه‌تا شایه‌تیت له‌سه‌ر بده‌م:
من خودام، خودای تۆم.
8
سه‌رزه‌نشتت ناكه‌م له‌سه‌ر قوربانییه‌كانت،
قوربانی سووتاندنه‌كانت هه‌میشه‌ له‌به‌رده‌ممه‌.
9
من پێویستیم به‌ گای ماڵه‌كه‌ت نییه‌،
پێویستیم به‌ گیسكی ناو پشتیره‌كه‌ت[c] نییه‌،
10
چونكه‌ هه‌موو گیانله‌به‌رانی دارستان هی منن،
هه‌روه‌ها مێگه‌له‌كانی سه‌ر هه‌زاره‌ها گرد.
11
هه‌موو باڵنده‌ی چیاكان ده‌زانم،
هه‌موو زینده‌وه‌رانی ده‌شتوده‌ر هی منن.
12
ئه‌گه‌ر برسی بم، به‌ تۆ ناڵێم،
چونكه‌ جیهان و هه‌رچی تێیدایه‌ هی منه‌.
13
ئایا من گۆشتی گا ده‌خۆم،
یان خوێنی گیسك ده‌خۆمه‌وه‌؟
14
«قوربانی سوپاسگوزاری بۆ خودا بكه‌،
نه‌زره‌كانت به‌رامبه‌ر هه‌ره‌به‌رز بهێنه‌ دی،
15
له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌دا نزام بۆ بكه‌،
ده‌ربازت ده‌كه‌م و شكۆدارم ده‌كه‌یت.»
16
به‌ڵام خودا به‌ به‌دكار ده‌ڵێ:
«تۆ كێیت باسی فه‌رزه‌كانم ده‌كه‌یت،
یان په‌یمانی منت به‌سه‌ر زماندا دێت؟
17
تۆ كه‌ ڕقت له‌ ته‌مبێكردنه‌ و
فه‌رمایشتی منت پشتگوێ خستووه‌.
18
كاتێك دزێك ببینیت، به‌ كرداره‌كه‌ی ڕازی ده‌بیت،
به‌شت له‌گه‌ڵ داوێنپیسانه‌.
19
ده‌مت به‌ خراپه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌،
زمانت فێڵبازی داده‌هێنێت.
20
داده‌نیشیت و له‌ دژی براكه‌ت قسه‌ ده‌كه‌یت،
بوختان بۆ كوڕی دایكت هه‌ڵده‌به‌ستیت.
21
ئه‌مانه‌ت كردووه‌ و من بێده‌نگ بووم،
وات زانی منیش وه‌ك تۆم.
به‌ڵام من سه‌رزه‌نشتت ده‌كه‌م و
ڕووبه‌ڕوو تاوانبارت ده‌كه‌م.
22
«ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خوداتان له‌بیر كردووه‌، ئه‌مه‌ له‌به‌رچاو بگرن،
ده‌نا پارچه‌پارچه‌تان ده‌كه‌م، كه‌سیش نایه‌ته‌ فریاتان.
23
ئه‌وه‌ی قوربانی سوپاسگوزاری پێشكه‌ش بكات، شكۆدارم ده‌كات،
ئه‌وه‌ی ڕێگای خۆی ڕێك بكات، ڕزگاریی خودای نیشان ده‌ده‌م.»
  1. a. 50‏:5 بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ پابه‌ندن به‌ په‌یمانی خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕی په‌روه‌ردگار.
  2. b. 50‏:6 له‌ ده‌قی عیبری لێره‌ وشه‌ی \+tl سه‌لاه‌\+tl* هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه‌.
  3. c. 50‏:9 پشتیر: گه‌وڕ، شوێنێكی تایبه‌ت بووه‌ به‌ په‌روه‌رده‌كردنی ئاژه‌ڵ.