عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، زه‌بوورێكی كوڕانی قۆره‌ح. 
1
ئه‌ی هه‌موو گه‌لان، ئه‌مه‌ ببیستن،
ئه‌ی هه‌موو دانیشتووانی زه‌وی، گوێ بگرن،
2
پایه‌به‌رز و پایه‌نزم،
هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند پێكه‌وه‌.
3
ده‌مم باسی دانایی ده‌كات،
لێكدانه‌وه‌ی دڵم تێگه‌یشتنه‌.
4
گوێ بۆ په‌ند شل ده‌كه‌م،
به‌ قیساره‌ مه‌ته‌ڵه‌كه‌م ڕوون ده‌كه‌مه‌وه‌.
5
بۆ له‌ ڕۆژانی ته‌نگانه‌ بترسم،
كاتێك فێڵبازه‌ خراپه‌كاره‌كان ده‌ورم ده‌گرن؟
6
ئه‌وانه‌ن كه‌ پشت به‌ سامانیان ده‌به‌ستن،
شانازی به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
7
كه‌س ناتوانێت ژیانی براكه‌ی بكڕێته‌وه‌،
یان كه‌فاره‌تی ئه‌و بداته‌ خودا.
8
چونكه‌ كڕینه‌وه‌ی ژیان زۆر گران ده‌كه‌وێت،
هه‌رگیز ناتوانرێت نرخی ته‌واوی بدرێت،
9
تاكو بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ به‌ زیندووێتی بمێنێته‌وه‌ و
گۆڕ نه‌بینێت.
10
چونكه‌ هه‌موو ده‌بینن كه‌ ته‌نانه‌ت كه‌سه‌ داناكانیش ده‌مرن،
نه‌زانه‌كان و گێله‌كان وه‌ك یه‌ك له‌ناوده‌چن و
سامانیان بۆ ئه‌وانی دیكه‌ جێده‌هێڵن.
11
گۆڕیان ماڵی هه‌تاهه‌تاییانه‌،
شوێنی نیشته‌جێبوونیانه‌ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌ویشیان به‌ ناوی خۆیانه‌وه‌ ناوده‌نا.
12
مرۆڤ هه‌رچه‌نده‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بێت نامێنێت،
وه‌ك ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ وایه‌ كه‌ له‌ناوده‌چن.
13
ئه‌مه‌ ڕێگای ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ پشت به‌ خۆیان ده‌به‌ستن،
ئه‌وانه‌ش كه‌ دوایان ده‌كه‌ون به‌ قسه‌كانیان په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن.[a]
14
ئه‌وانه‌ وه‌ك مه‌ڕن و چاره‌نووسیان مه‌رگه‌،
مه‌رگ ده‌بێته‌ شوانیان.
له‌ به‌یانیدا سه‌رڕاسته‌كان فه‌رمانڕه‌وایه‌تییان ده‌كه‌ن،
شێوه‌یان داده‌ڕزێت،
جیهانی مردووان ده‌بێته‌ ماڵیان.
15
به‌ڵام خودا گیانم له‌ چنگی جیهانی مردووان ده‌كڕێته‌وه‌،
چونكه‌ بۆ لای خۆی ده‌مبات.
16
ترست لێ نه‌نیشێت ئه‌گه‌ر یه‌كێك ده‌وڵه‌مه‌ند بوو،
شكۆمه‌ندی ماڵه‌كه‌ی زیاد بوو،
17
چونكه‌ كه‌ مرد هیچ له‌گه‌ڵ خۆی نابات،
شكۆیه‌كه‌ی به‌دوایه‌وه‌ نابێت.
18
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاتێك زیندووه‌ خۆی به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانێت،
ستایش ده‌كرێیت كاتێك سه‌ركه‌وتوو بیت.
19
به‌ڵام ئه‌ویش بۆ نه‌وه‌ی باوباپیرانی ده‌ڕوات،
ئه‌وانه‌ی هه‌تاهه‌تایه‌ چاویان به‌ ڕووناكی ناكه‌وێته‌وه‌.
20
مرۆڤ ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێت ئه‌گه‌ر تێنه‌گات،
وه‌ك ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ وایه‌ كه‌ له‌ناوده‌چن.
  1. a. 49‏:13 له‌ ده‌قی عیبری لێره‌ و له‌ ئایه‌تی 15، وشه‌ی \+tl سه‌لاه‌\+tl* هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه‌.