عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، هۆنراوەیەکی کوڕانی قۆرەح.
 - 1
 - خودایە، بە گوێی خۆمان بیستمان،
باوباپیرانمان پێیان ڕاگەیاندین،
تۆ لە ڕۆژگاری ئەوان،
لە ڕۆژگاری کۆن چیت کردووە. - 2
 - بە دەستی خۆت نەتەوەکانت ڕیشەکێش کرد و
باوباپیرانی ئێمەت چاند،
گەلانت وردوخاش کرد و
گەشەت بە باوباپیرانمان دا. - 3
 - ئەوان بە شمشێری خۆیان دەستیان بەسەر خاکەکەدا نەگرت،
بە بازووی خۆیان سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا،
بەڵکو دەستی ڕاستی تۆ بوو، بازووی تۆ بوو،
هەروەها ڕووناکی ڕوخساری تۆ بوو، چونکە ئەوانت خۆشویست. - 4
 - تۆ پاشا و خودای منی،
تۆی فەرمانی ڕزگاری دەدەیت بۆ یاقوب. - 5
 - لە ڕێگەی تۆوە دوژمنەکانمان دەبەزێنین،
بە ناوی تۆوە ناحەزەکانمان پێشێل دەکەین. - 6
 - من پشت بە کەوانەکەم نابەستم،
شمشێرەکەم ڕزگارم ناکات. - 7
 - بەڵام تۆ لە دوژمنەکانمان ڕزگارت کردین،
تۆ ناحەزەکانی ئێمەت ڕیسوا کرد. - 8
 - بە درێژایی ڕۆژ شانازی بە خوداوە دەکەین،
هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەین.[a] - 9
 - بەڵام ئێستا وازت لێ هێناوین و ڕیسوات کردین،
لەگەڵ سوپاکانمان دەرناچیت. - 10
 - وات لێکردین لەبەر دوژمنەکانمان ڕابکەین،
ناحەزەکانمان تاڵانیان کردین. - 11
 - وەک مەڕ بۆ سەربڕین بەدەستەوەت داین،
لەنێو نەتەوەکان پەرشوبڵاوت کردینەوە. - 12
 - گەلی خۆتت هەرزان فرۆش کردووە،
قازانجت لە فرۆشتنەکەیان نەکردووە. - 13
 - لەلای نەتەوەکانی دراوسێمان ئێمەت کردووە بە مایەی ڕیسوایی،
بە مایەی گاڵتەجاڕی و سووکایەتی پێکردن لەلای ئەوانەی دەوروبەرمان. - 14
 - ئێمەت کردووە بە پەندی نەتەوەکان،
خەڵکی سەریان بادەدەن لە ئاستمان. - 15
 - ڕیسواییم بە درێژایی ڕۆژ لەپێشمە،
شەرمەزاریم ڕووی داپۆشیوم، - 16
 - لەبەر دەنگی توانج لێدەر و جنێو پێدەرم،
لە ڕووی دوژمن و تۆڵەسێنەر. - 17
 - ئەمانەمان هەمووی بەسەرهاتووە،
لەگەڵ ئەوەشدا تۆمان لەبیر نەکردووە،
پەیمانی تۆمان نەشکاندووە. - 18
 - دڵمان پاشگەز نەبووەتەوە،
پێیەکانمان ڕێگای تۆیان بەرنەداوە. - 19
 - بەڵام تۆ وردوخاشت کردین و ئێمەت کردە جێگای چەقەڵ،
بە سێبەری مەرگ داتپۆشین. - 20
 - ئەگەر ناوی خودای خۆمان لەبیر بکردایە،
یان دەستمان لەبەر خوداوەندێکی بیانی پان بکردایەوە، - 21
 - ئایا لەلای خودا ئاشکرا نەدەبوو،
چونکە هەموو نهێنییەکانی دڵ دەزانێت؟ - 22
 - لەگەڵ ئەمەشدا لە پێناوی تۆ بە درێژایی ڕۆژ ڕووبەڕووی مردن دەبینەوە،
وەک مەڕ بۆ سەربڕین دادەنرێین. - 23
 - ئەی پەروەردگار، بەئاگا بە! بۆ خەواڵوو بوویت؟
هەستە! هەتاهەتایە وازمان لێمەهێنە! - 24
 - بۆچی ڕووی خۆتمان لێ دەشاریتەوە؟
بۆچی تەنگانە و چەوسانەوەمان لەبیردەکەیت؟ - 25
 - گیانمان بەرەو خاک شۆڕ بووەتەوە،
سکمان بە زەوییەوە نووساوە. - 26
 - ڕاپەڕە! بگە فریامان!
لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمانکڕەوە. 
- a. 44:8 لە دەقی عیبری لێرە وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
 

