عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
ئه‌ی خودایه‌، ئه‌ستۆپاكیم بسه‌لمێنه‌،
پارێزگاریم لێ بكه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی خوانه‌ناس،
له‌ پیاوی فێڵباز و له‌ زۆردار ده‌ربازم بكه‌.
2
تۆ خودا و قه‌ڵای منی.
بۆ وازت لێ هێنام؟
بۆچی ده‌بێت بناڵێنم،
بچه‌وسێمه‌وه‌ به‌ ده‌ست دوژمنانم؟
3
ڕووناكی و ڕاستی خۆت بنێره‌،
ئه‌وان ڕابه‌رایه‌تیم ده‌كه‌ن،
ئه‌وان ده‌مهێننه‌ كێوی پیرۆزت،
بۆ نشینگه‌كه‌ت.
4
ئه‌وسا دێم بۆ قوربانگای خودا،
خودای خۆشی و دڵشادیم،
خودایه‌، خودای من، به‌ قیساره‌وه‌ ستایشت ده‌كه‌م.
5
ئه‌ی گیانی من بۆچی خه‌مباریت؟
بۆ له‌ ناخمه‌وه‌ په‌رێشانیت؟
ئومێدت به‌ خودا هه‌بێت،
چونكه‌ هه‌ر ستایشی ئه‌و ده‌كه‌م،
ئه‌و ڕزگاركه‌ر و خودامه‌.