عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- زه‌بوورێكی داود، بۆ یادكردنه‌وه.
- 1
- ئه‌ی یه‌زدان، به تووڕه‌یی خۆت سه‌رزه‌نشتم مه‌كه،
به ڕقی خۆت ته‌مبێم مه‌كه. - 2
- چونكه تیره‌كانت منیان پێكا،
ده‌ستت منی خسته خواره‌وه. - 3
- به‌هۆی تووڕه‌یی تۆوه ته‌ندروستی له له‌شمدا نه‌ماوه،
به‌هۆی گوناهمه‌وه ساغی له ئێسقانه‌كانمدا نه‌ماوه. - 4
- تاوانه‌كانم به‌سه‌ر سه‌رم كه‌وتوون،
وه‌ك بارێكی گران كه توانام نییه هه‌ڵیبگرم. - 5
- برینه‌كانم بۆگه‌ن بوون و چڵكیان كردووه،
به‌هۆی گێلایه‌تی خۆم. - 6
- پشتم چه‌ماوه‌ته‌وه و كووڕ بوومه‌ته‌وه،
به درێژایی ڕۆژ ماته‌م ده‌گێڕم. - 7
- كه‌له‌كه‌م[a] پڕ بووه له ژانێكی سووتێنه‌ر،
ته‌ندروستی له له‌شمدا نه‌ماوه. - 8
- به ته‌واوی تێكشكاوم و بێهێز بووم،
له‌به‌ر نه‌هامه‌تی دڵم هه‌ر ده‌ناڵێنم. - 9
- ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئاره‌زووه‌كانم له‌پێش چاوته،
ئاخ هه‌ڵكێشانم له تۆ شاردراوه نییه. - 10
- دڵه‌كوتێمه و هێزم له‌به‌ر بڕاوه،
ته‌نانه‌ت ڕووناكیش له چاوانم بڕاوه. - 11
- له‌به‌ر برینه‌كانم دۆست و براده‌ره‌كانم خۆیان لێم ده‌پارێزن،
خزمانم لێم دوور ده‌كه‌ونه‌وه. - 12
- ئه‌وانه‌ی به‌دوای ژیانی منه‌وه‌ن ته‌ڵه ده‌نێنه‌وه،
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئازارم بده‌ن باسی تێكشكانم ده‌كه‌ن،
به درێژایی ڕۆژ بیر له فرتوفێڵ ده‌كه‌نه‌وه. - 13
- به‌ڵام من وه‌ك كه‌ڕ وام، گوێم لێ نابێت،
وه‌ك لاڵ وام، ناتوانم ده‌مم بكه‌مه‌وه. - 14
- وه‌ك كه‌سێكم لێ هاتووه كه نابیستێت،
هیچ بههانهیهكیشی له ده‌می نه‌بێت. - 15
- ئه‌ی یه‌زدان، چاوه‌ڕێی تۆ ده‌كه‌م،
ئه‌ی خودای په‌روه‌ردگارم، تۆ وه‌ڵام ده‌ده‌یته‌وه. - 16
- چونكه گوتم: «مه‌هێڵه پێم خۆش بن،
یان كاتێك پێم ده‌خلیسكێت خۆیان به گه‌وره بزانن له سه‌رم.» - 17
- چونكه خه‌ریكه ده‌كه‌وم،
هه‌میشه ئازاره‌كانم له‌گه‌ڵمه. - 18
- دان به تاوانی خۆمدا ده‌نێم،
به گوناهی خۆم خه‌مبار ده‌بم. - 19
- دوژمن چالاك و به‌هێزن،
ئه‌وانه‌ی به‌بێ هۆ ڕقیان لێمه زۆرن. - 20
- ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ری چاكه خراپه‌م ده‌ده‌نه‌وه،
دژایه‌تیم ده‌كه‌ن، چونكه دوای چاكه كه‌وتووم. - 21
- ئه‌ی یه‌زدان، پشتگوێم مه‌خه،
ئه‌ی خودای من، لێم دوور مه‌كه‌وه. - 22
- ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ڕزگاركهرم،
خێرا بگه فریام.
- a. 38:7 قه‌برغه‌م.