عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داودی بەندەی یەزدانە.
- 1
- جاڕنامەیەک لە ناخی دڵمە
دەربارەی یاخیبوونی بەدکار:
ترسی خودای لەبەرچاو نییە. - 2
- بە ڕادەیەک خۆی دەڕازێنێتەوە
کە خۆی هەست بە گوناهی خۆی ناکات و ڕقی لێ نابێتەوە. - 3
- قسەی دەمی خراپە و تەفرەدانە،
دەستبەرداری وریایی و چاکی بووە. - 4
- تەنانەت لەناو نوێنیش بیر لە پیلانی خراپە دەکاتەوە،
خۆی دەخاتە سەر ڕێگایەک کە باش نییە،
هەڵە ڕەت ناکاتەوە. - 5
- ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەگاتە ئاسمان،
دڵسۆزیت دەگاتە هەورەکان. - 6
- ڕاستودروستییەکەت وەک چیا سەرکەشەکانە،
دادپەروەرییەکەت وەک دەریا گەورەکەی ژێر زەوییە[a] .
ئەی یەزدان، تۆ مرۆڤ و ئاژەڵەکانیش ڕزگار دەکەیت. - 7
- ئەی خودایە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چەند بەنرخە!
ئادەمیزاد لەژێر سێبەری باڵەکانت پەنا دەگرن. - 8
- بە چەوری ماڵەکەت تێر دەبن،
تۆش پێیان دەدەیت لە ڕووباری خۆشییەکانت بنۆشن، - 9
- چونکە کانی ژیان لەلای تۆیە،
بە ڕووناکی تۆ ئێمە ڕووناکی دەبینین. - 10
- با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەردەوام بێت بۆ ئەوانەی دەتناسن،
ڕاستودروستییەکەشت بۆ ئەوانەی دڵڕاستن. - 11
- با نەکەومە ژێر پێی پیاوی لووتبەرز،
دەستی بەدکاران وێڵم نەکات. - 12
- ببینە بەدکاران چۆن دەڕووخێن،
دەکەون و ناتوانن هەستنەوە!
- a. 36:6 بەپێی بیروباوەڕی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کۆن (دەریای ژێر زەوی) هەبوو کە سەرچاوەی کانیاو و ڕووبارەکان بوو.