عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داودی بەندەی یەزدانە. 
1
جاڕنامەیەک لە ناخی دڵمە
دەربارەی یاخیبوونی بەدکار:
ترسی خودای لەبەرچاو نییە.
2
بە ڕادەیەک خۆی دەڕازێنێتەوە
کە خۆی هەست بە گوناهی خۆی ناکات و ڕقی لێ نابێتەوە.
3
قسەی دەمی خراپە و تەفرەدانە،
دەستبەرداری وریایی و چاکی بووە.
4
تەنانەت لەناو نوێنیش بیر لە پیلانی خراپە دەکاتەوە،
خۆی دەخاتە سەر ڕێگایەک کە باش نییە،
هەڵە ڕەت ناکاتەوە.
5
ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەگاتە ئاسمان،
دڵسۆزیت دەگاتە هەورەکان.
6
ڕاستودروستییەکەت وەک چیا سەرکەشەکانە،
دادپەروەرییەکەت وەک دەریا گەورەکەی ژێر زەوییە[a] .
ئەی یەزدان، تۆ مرۆڤ و ئاژەڵەکانیش ڕزگار دەکەیت.
7
ئەی خودایە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چەند بەنرخە!
ئادەمیزاد لەژێر سێبەری باڵەکانت پەنا دەگرن.
8
بە چەوری ماڵەکەت تێر دەبن،
تۆش پێیان دەدەیت لە ڕووباری خۆشییەکانت بنۆشن،
9
چونکە کانی ژیان لەلای تۆیە،
بە ڕووناکی تۆ ئێمە ڕووناکی دەبینین.
10
با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەردەوام بێت بۆ ئەوانەی دەتناسن،
ڕاستودروستییەکەشت بۆ ئەوانەی دڵڕاستن.
11
با نەکەومە ژێر پێی پیاوی لووتبەرز،
دەستی بەدکاران وێڵم نەکات.
12
ببینە بەدکاران چۆن دەڕووخێن،
دەکەون و ناتوانن هەستنەوە!
  1. a. 36‏:6 بەپێی بیروباوەڕی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کۆن (دەریای ژێر زەوی) هەبوو کە سەرچاوەی کانیاو و ڕووبارەکان بوو.‏