عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - هۆنراوەیەکی داود.
- 1
- خۆزگە دەخوازرێ بەوەی لە یاخیبوونەکانی بەخشراوە،
 گوناهەکانی داپۆشراوە.
- 2
- خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی
 کە یەزدان تاوانی لەسەر ناژمێرێت و
 لە ڕۆحەکەی بێ فێڵە.
- 3
- کاتێک دانم بە گوناهەکانمدا نەنا،
 ئێسقانەکانم پووکانەوە،
 لە ناڵینم بە درێژایی ڕۆژ.
- 4
- لەبەر ئەوەی بە شەو و بە ڕۆژ،
 دەستت بەسەر سەرمەوە قورس بوو،
 تەڕێتیم گۆڕا بۆ وشکی هاوین.[a]
- 5
- ئینجا لەلای تۆدا داندەنێم بە گوناهم و
 تاوانم ناشارمەوە.
 گوتم: «لەلای یەزدان داندەنێم بە یاخیبوونم.»
 تۆش لە تاوانی گوناهم خۆشبوویت.
- 6
- بۆیە با هەموو خواناسێک لێت بپاڕێتەوە
 لە کاتی خۆی بتدۆزێتەوە،
 بێگومان کە لافاو هەستا، نایگاتێ.
- 7
- تۆ پەناگای منیت،
 لە تەنگانە دەمپارێزی و
 بە سروودی دەربازبوون دەورم دەدەیت.
- 8
- خودا دەفەرموێت: «من فێرت دەکەم و ڕێنماییت دەکەم بۆ ئەو ڕێگایەی کە دەبێت پێیدا بڕۆیت،
 ئامۆژگاریت دەکەم و چاودێریت دەکەم.
- 9
- وەک ئەسپ و هێستر مەبە کە هیچ تێناگەن،
 بەڵکو دەبێت لغاوی لە دەم بکرێت و جڵەوی ڕابکێشرێت،
 بۆ ئەوەی لێت نزیک ببێتەوە.
- 10
- بەدکارەکان ئازاریان زۆرە،
 بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت،
 خۆشەویستی نەگۆڕ دەوری دەدات.»
- 11
- ئەی سەرڕاستەکان، شاد بن بە یەزدان و دڵخۆش بن،
 ئەی هەموو دڵڕاستەکان، گۆرانی بڵێن!
- a. 32:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 5 و 7، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

