عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئه‌ی سه‌رڕاستان گۆرانی شادی بۆ یه‌زدان بڵێن،
ستایشكردن له دڵڕاستان ده‌وه‌شێته‌وه. - 2
- به ساز ستایشی یه‌زدان بكه‌ن،
به قیساره‌ی ده ژێیی مۆسیقای بۆ بژه‌نن. - 3
- سروودێكی نوێی بۆ بڵێن،
به كارامه‌یی مۆسیقا بژه‌نن، به هه‌لهه‌له‌وه. - 4
- چونكه فه‌رمایشتی یه‌زدان ڕاسته،
له هه‌موو كرداره‌كانی دڵسۆزه. - 5
- یه‌زدان ڕاستودروستی و دادپه‌روه‌ری خۆشده‌وێت،
زه‌وی پڕ بووه له خۆشه‌ویستییه نهگۆڕهكهی. - 6
- به فه‌رمانی یه‌زدان ئاسمان دروستكرا،
به هه‌ناسه‌ی ده‌می هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان. - 7
- ئاوی ده‌ریا وه‌ك به‌نداو كۆده‌كاته‌وه و
زه‌ریاكان ده‌خاته ناو ئه‌مباره‌وه. - 8
- با هه‌موو زه‌وی له یه‌زدان بترسێت،
با هه‌موو خه‌ڵكی دنیا سام دایانگرێت! - 9
- چونكه كه فه‌رمووی، په‌یدا بوو،
فه‌رمانی دا، بوو. - 10
- یه‌زدان پیلانی نه‌ته‌وه‌كانی پووچ كرده‌وه،
ته‌گبیری گه‌لانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. - 11
- به‌ڵام پلانی یه‌زدان هه‌تاهه‌تایه ده‌مێنێت،
ته‌گبیری دڵی بۆ هه‌موو نه‌وه‌كانه. - 12
- خۆزگه ده‌خوازرێ به‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه یه‌زدانی خودایانه،
به‌و گه‌له‌ی هه‌ڵیبژاردووه بۆ میراتی خۆی. - 13
- یه‌زدان له ئاسمانه‌وه ده‌ڕوانێته خوارێ،
هه‌موو ئاده‌میزاد ده‌بینێت. - 14
- له نشینگه‌كه‌ی خۆیه‌وه
چاودێری هه‌موو دانیشتووانی زه‌وی ده‌كات. - 15
- ئه‌و كه شێوه‌ی دڵی هه‌مووانی دروستكردووه،
ئاگاداری هه‌موو كرده‌وه‌كانیانه. - 16
- هیچ پاشایه‌ك به گه‌وره‌یی سوپاكه‌ی ڕزگاری نابێت،
هیچ پاڵه‌وانێك به هێزی بازووی ده‌رباز نابێت. - 17
- ئه‌سپ ئومێدێكی دۆڕاوه بۆ ڕزگار بوون،
به توندی هێزی ناتوانێت كه‌س ده‌رباز بكات. - 18
- به‌ڵام یه‌زدان چاوی له‌وانه‌یه كه ترسی ئه‌ویان له دڵدایه،
ئه‌وانه‌ی هیوایان به خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕی ئه‌وه. - 19
- بۆ ئه‌وه‌ی له مردن‌دا فریایان بكه‌وێت و
له قاتوقڕیدا ژیانیان دابین بكات. - 20
- ئێمه به ئومێدی چاوه‌ڕوانی یه‌زدانین،
یه‌زدان یارمه‌تیده‌ر و قه‌ڵغانمانه. - 21
- دڵمان به‌و خۆشه،
چونكه ئێمه پشت به ناوی پیرۆزی ئه‌و ده‌به‌ستین. - 22
- ئه‌ی یه‌زدان، با خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕت به‌سه‌رمانه‌وه بێت،
به‌گوێره‌ی هیوامان به تۆ.