عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
زه‌بوورێكی داود. 
1
یه‌زدان شوانی منه‌، پێویستم به‌ هیچ نابێت.
2
له‌ له‌وه‌ڕگای سه‌وزدا ده‌مله‌وه‌ڕێنێت و
ده‌مباته‌ سه‌ر ئاوی هێمن و سازگار،
3
گیانم ده‌بووژێنێته‌وه‌.
به‌ره‌و ڕێگای ڕاستودروستی ڕێنماییم ده‌كات
له‌ پێناوی ناوی خۆی.
4
ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت به‌ناو دۆڵی سێبه‌ری مه‌رگیشدا بڕۆم،
له‌ هیچ خراپه‌یه‌ك ناترسم،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ له‌گه‌ڵمدای،
گۆچان و دارده‌سته‌كه‌ت دڵنه‌واییم ده‌كه‌ن.
5
سفره‌م بۆ ئاماده‌ ده‌كه‌یت له‌به‌رده‌م دوژمنانم،
زه‌یت له‌ سه‌رم ده‌ده‌یت بۆ ده‌ستنیشانكردنم،
جامه‌كه‌م لێوانلێو ده‌كه‌یت.
6
بێگومان به‌ درێژایی ژیانم چاكه‌ و خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕ به‌دوام ده‌كه‌ون،
بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ له‌ ماڵی یه‌زدان ده‌ژیم.