عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
پاڕانه‌وه‌یه‌كی داود. 
1
ئه‌ی خودایه‌، بمپارێزه‌،
چونكه‌ من په‌نا ده‌هێنمه‌ به‌ر تۆ.
2
به‌ یه‌زدانم گوت: «تۆ گه‌وره‌ی منی،
بێجگه‌ له‌ تۆ هیچ شتێكی چاكم نییه‌.»
3
هه‌موو خۆشییه‌كم به‌ گه‌له‌ پیرۆزه‌كه‌یه‌ كه‌ له‌ناو خاكه‌كه‌ن،
ئه‌وانه‌ شكۆدارن.
4
ئه‌وانه‌ی به‌دوای خوداوه‌نده‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌ون،
ده‌ردیان زۆر ده‌بێت.
خوێنی قوربانییان بۆ ناڕێژم و
ناویشیان له‌سه‌ر لێوم نابێت.
5
ئه‌ی یه‌زدان، تۆ به‌شه‌ میرات و چاره‌نووسی منی،
تۆ پشكی من ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌یت.
6
گوریس[a] كه‌وته‌ سه‌ر چاكترین خاك بۆ به‌شی من،
به‌ ڕاستی میراتێكی دڵخۆشكه‌رم هه‌یه‌.
7
ستایشی یه‌زدان ده‌كه‌م كه‌ ئامۆژگاریم ده‌كات،
ته‌نانه‌ت به‌ شه‌ویش دڵم ڕێنماییم ده‌كات.
8
هه‌میشه‌ چاوم له‌سه‌ر یه‌زدانه‌،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لای ده‌سته‌ڕاستمه‌وه‌یه‌، ناهه‌ژێم.
9
بۆیه‌ دڵشادم و گیانم خۆشحاڵه‌،
ته‌نانه‌ت جه‌سته‌م به‌ ئاسووده‌یی نیشته‌جێیه‌،
10
چونكه‌ تۆ گیانم له‌ جیهانی مردوواندا به‌جێناهێڵیت،
هه‌روه‌ها ڕێگا ناده‌یت ئه‌وه‌ی تۆ پیرۆزت كردووه‌[b] له‌ناو گۆڕ بۆگه‌ن بێت.
11
ڕێگای ژیانت پێ ناساندم،
تێربوون له‌ شادی له‌ ئاماده‌بوونتدایه‌،
خۆشحاڵی هه‌تاهه‌تایی له‌لای ده‌سته‌ ڕاستی تۆدایه‌.
  1. a. 16‏:6 دیاریكردنی سنووری زه‌وی به‌ گوریس بووه‌.
  2. b. 16‏:10 مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بۆ خودا ته‌رخان كراوه‌، وه‌ك مه‌سیح.