عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
زه‌بوورێكی داود. 
1
ئه‌ی یه‌زدان، كێ له‌ پیرۆزگای تۆ نیشته‌جێ ده‌بێت؟
كێ له‌سه‌ر كێوی پیرۆزی تۆ ده‌ژیێت؟
2
ئه‌و كه‌سه‌ی ڕێگای ته‌واو ده‌گرێت و
ڕاستودروستی په‌یڕه‌و ده‌كات،
له‌ دڵه‌وه‌ به‌ ڕاستگۆیی قسه‌ ده‌كات و
3
به‌ زمانی بوختان ناكات،
كه‌ خراپه‌ له‌گه‌ڵ كه‌س ناكات و
هاوڕێكه‌ی شه‌رمه‌زار ناكات،
4
كه‌ به‌ سووكایه‌تییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ خراپه‌كاران
به‌ڵام ڕێزی ئه‌وانه‌ ده‌گرێت كه‌ ترسی یه‌زدانیان له‌ دڵدایه‌،
كه‌ سوێندی خۆی به‌جێده‌هێنێت،
ئه‌گه‌ر ببێته‌ مایه‌ی زه‌ره‌ریش بۆی،
5
كه‌ پاره‌ به‌ سوود نادات و
به‌رتیل وه‌رناگرێت له‌ دژی پیاوی بێتاوان.
ئه‌وه‌ی ئه‌م شتانه‌ بكات،
هه‌تاهه‌تایه‌ جێی له‌ق نابێت.