عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
زه‌بوورێكی داود. 
1
گێل[a] له‌ دڵی خۆیدا ده‌ڵێت: «خودا نییه‌.»
ئه‌وانه‌ گه‌نده‌ڵن و كرده‌وه‌كانیان پیسه‌،
كه‌س نییه‌ چاكه‌ بكات.
2
یه‌زدان له‌ ئاسمانه‌وه‌ سه‌یری ئاده‌میزاد ده‌كات،
هه‌تا بزانێت كه‌س هه‌یه‌ تێگه‌یشتوو بێت،
كه‌س هه‌یه‌ به‌دوای خودا بگه‌ڕێت.
3
هه‌موو ڕوویان وه‌رگێڕا،
هه‌موو گه‌نده‌ڵ بوون،
كه‌س نییه‌ چاكه‌ بكات،
ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نییه‌.
4
ئایا هه‌موو گوناهباران فێر نه‌بن؟
ئه‌وانه‌ی وه‌ك نان گه‌له‌كه‌ی من ده‌خۆن و
ئه‌وانه‌ی له‌ یه‌زدان ناپاڕێنه‌وه‌.
5
له‌وێ ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشت،
چونكه‌ خودا له‌ناو كۆڕی ڕاستودروستان ئاماده‌یه‌.
6
ئێوه‌ی گوناهبار سووكایه‌تی به‌ بۆچوونی هه‌ژاران ده‌كه‌ن،
به‌ڵام یه‌زدان په‌ناگای ئه‌وانه‌.
7
با ڕزگاریی ئیسرائیل له‌ سییۆنه‌وه‌[b] ده‌ربكه‌وێت!
كاتێك یه‌زدان گه‌له‌كه‌ی خۆی له‌ ڕاپێچكراوی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌،
با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!
  1. a. 14‏:1 له‌ عیبری مه‌به‌ستی له‌ كه‌سی به‌دڕه‌وشته‌.
  2. b. 14‏:7 مه‌به‌ست له‌ شاری سییۆنه‌ له‌ ئۆرشه‌لیم كه‌ خودا به‌ڵێنی داوه‌ له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێ.