عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- هۆنراوه‌یه‌كی داود كه له ئه‌شكه‌وت بوو. نوێژ.
- 1
- پڕ به ده‌نگم هاوار بۆ یه‌زدان ده‌كه‌م،
به ده‌نگی به‌رز له یه‌زدان ده‌پاڕێمه‌وه. - 2
- سكاڵای خۆمی له‌به‌رده‌م هه‌ڵده‌ڕێژم،
له‌به‌رده‌می باسی ته‌نگانه‌كانی خۆم ده‌كه‌م. - 3
- له كاتی وره‌به‌ردانی ڕۆحم،
تۆ شاره‌زای ڕێڕه‌وی منی.
له‌و ڕێگایه‌ی پێیدا ده‌ڕۆم،
خه‌ڵك ته‌ڵه‌یان بۆم ناوه‌ته‌وه. - 4
- ئاوڕ به‌لای ڕاستدا بده‌وه و ببینه،
كوا ناسیاوی من؟
په‌ناگا بۆ من قڕبووه،
كوا پرسیاركه‌ر له ئه‌حواڵی من؟ - 5
- ئه‌ی یه‌زدان، هاوارم بۆ تۆ كرد،
گوتم: «تۆ په‌ناگای منی،
له خاكی زیندووان تۆ به‌شی منی.» - 6
- به وردی گوێ له لاوانه‌وه‌م بگره،
چونكه زۆر زه‌لیلم،
له ده‌ست ڕاونه‌رانم ده‌ربازم بكه،
چونكه له من به‌هێزترن. - 7
- گیانم له به‌ندیخانه ده‌ربهێنه،
بۆ ئه‌وه‌ی ستایشی ناوت بكه‌م.
ئینجا ڕاستودروستان ده‌ورم ده‌گرن،
چونكه چاكه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت.