عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - گۆرانی گەشتیاران.
 - 1
 - ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانی
بەبیر خۆت بهێنەوە. - 2
 - ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد،
نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب: - 3
 - «شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکەم،
نەچمە ناو نوێنەکەم، - 4
 - خەو نەدەم بە چاوەکانم،
پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم، - 5
 - هەتا شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم،
نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.» - 6
 - ئەوەتا لە ئەفراتە[a]  هەواڵی ئەومان بیست،
لەناو کێڵگەکانی یاعەر[b] دۆزیمانەوە: - 7
 - «با بچینە نشینگەکەی،
با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین. - 8
 - ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت،
خۆت و سندوقی هێزت[c] . - 9
 - با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن،
خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.» - 10
 - لە پێناوی داودی بەندەی خۆت،
دەستنیشانکراوەکەت[d] ڕەت مەکەرەوە. - 11
 - یەزدان سوێندی بۆ داود خوارد و
هەرگیز لێی پاشگەز نابێتەوە:
«لە بەری پشتی خۆت لەسەر تەختەکەت دادەنێم. - 12
 - ئەگەر کوڕەکانت پەیمانەکەم نەشکێنن،
هەروەها ئەو فەرزانەی کە فێریان دەکەم،
ئەوسا خۆیان و نەوەکانیان هەتاهەتایە
لەسەر تەختەکەت دادەنیشن.» - 13
 - لەبەر ئەوەی یەزدان سییۆنی هەڵبژارد و
حەزی کرد بیکات بە نشینگەی خۆی. - 14
 - «هەتاهەتایە ئەمە ئارامگامە،
لێرە نیشتەجێ دەبم، چونکە پێم خۆشە! - 15
 - بەرەکەت بەسەر ئازووقەکەیدا دەبارێنم،
هەژارەکانی تێر نان دەکەم. - 16
 - ڕزگاری دەکەمە بەر کاهینەکانی،
خۆشەویستانی بە شادمانییەوە هەلهەلە لێ دەدەن. - 17
 - «لەوێ هێز بە داود دەبەخشم،
چرایەک بۆ دەستنیشانکراوەکەم[e] ئامادە دەکەم. - 18
 - شەرمەزاری دەکەمە بەر دوژمنەکانی،
بەڵام تاجەکەی سەر ئەو شکۆفە دەکات.» 
- a. 132:6 ئەفراتە ناوی پێشتری شاری بێتلەحم بووە.
 - b. 132:6 یاعەر، مەبەست قیریەت یەعاریمە دەکەوێتە نزیکەی دووری 14 کیلۆمەتر لە بێتشەمەش، بڕوانە یەکەم ساموئێل 6:17-21.
 - c. 132:8 مەبەست سندوقی پەیمانە، بڕوانە دەرچوون 25:10-22 و یەکەم ساموئێل 4:11–6:21.
 - d. 132:10 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ\+tl* یان \+tl مەشیح\+tl*.
 - e. 132:17 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ\+tl* یان \+tl مەشیح\+tl*.
 

