عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گۆرانی گه‌شتیاران، بۆ داود. 
1
ئه‌وه‌تا چه‌ند باشه‌ و چه‌ند جوانه‌،
كاتێك گه‌لی خودا پێكه‌وه‌ بژین!
2
وه‌ك ڕۆنی بۆن خۆشه‌ به‌سه‌ر سه‌ره‌وه‌،
كه‌ به‌سه‌ر ڕیشدا دێته‌ خوارێ، ڕیشی هارون،
كه‌ به‌سه‌ر یه‌خه‌ی كراسه‌كه‌یدا دێته‌ خوارێ.
3
وه‌ك شه‌ونمی حه‌رمۆن[a] كه‌ دێته‌ خوارێ
به‌سه‌ر كێوی سییۆن،
چونكه‌ له‌وێ یه‌زدان فه‌رمانی به‌ به‌ره‌كه‌ت دا، ژیانی هه‌تاهه‌تایی.
  1. a. 133‏:3 به‌رزترین شاخه‌ له‌ سوریا.