عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گۆرانی گه‌شتیاران. 
1
ئه‌ی یه‌زدان، داود و هه‌موو ئازاره‌كانی
به‌بیر خۆت بهێنه‌وه‌.
2
ئه‌و سوێنده‌ی بۆ یه‌زدانی خوارد،
نه‌زره‌كه‌ی بۆ خودای تواناداری یاقوب:
3
«شه‌رت بێت نه‌چمه‌وه‌ ناو خێوه‌تی ماڵه‌كم،
نه‌چمه‌ ناو نوێنه‌كه‌م،
4
خه‌و نه‌ده‌م به‌ چاوه‌كانم،
پشوو نه‌ده‌م به‌ پێڵووه‌كانم،
5
تاكو شوێنێك بۆ یه‌زدان په‌یدا نه‌كه‌م،
نشینگه‌یه‌ك بۆ خودای تواناداری یاقوب.»
6
ئه‌وه‌تا له‌ ئه‌فراته‌[a] هه‌واڵی ئه‌ومان بیست،
له‌ناو كێڵگه‌كانی «یاعه‌ر»[b] دۆزیمانه‌وه‌:
7
«با بچینه‌ نشینگه‌كه‌ی،
با له‌ ته‌خته‌پێی كڕنۆش ببه‌ین.
8
ئه‌ی یه‌زدان، هه‌سته‌ و وه‌ره‌ بۆ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ت،
خۆت و سندوقی هێزت[c] .
9
با كاهینه‌كانت ڕاستودروستی له‌به‌ر بكه‌ن،
خۆشه‌ویستانت هه‌لهه‌له‌ لێبده‌ن.»
10
له‌ پێناوی داودی به‌نده‌ی خۆت،
ده‌ستنیشانكراوه‌كه‌ت[d] ڕه‌ت مه‌كه‌ره‌وه‌.
11
یه‌زدان به‌ ڕاستی سوێندی بۆ داود خوارد و
لێی پاشگه‌ز نابێته‌وه‌:
«له‌ به‌ری پشتی خۆت له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ت داده‌نێم.
12
ئه‌گه‌ر كوڕه‌كانت په‌یمانه‌كه‌م نه‌شكێنن،
هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رزانه‌ی كه‌ فێریان ده‌كه‌م،
ئه‌وسا خۆیان و نه‌وه‌كانیان هه‌تاهه‌تایه‌
له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ت داده‌نیشن.»
13
چونكه‌ یه‌زدان سییۆنی هه‌ڵبژارد و
حه‌زی كرد بیكات به‌ نشینگه‌ی خۆی.
14
«هه‌تاهه‌تایه‌ ئه‌مه‌ ئارامگامه‌،
لێره‌ نیشته‌جێ ده‌بم، چونكه‌ پێم خۆشه‌!
15
به‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر ئازووقه‌كه‌یدا ده‌بارێنم،
هه‌ژاره‌كانی تێر نان ده‌كه‌م.
16
ڕزگاری ده‌كه‌مه‌ به‌ر كاهینه‌كانی،
خۆشه‌ویستانی به‌ شادمانییه‌وه‌ هه‌لهه‌له‌ لێ ده‌ده‌ن.
17
«له‌وێ هێز به‌ داود ده‌به‌خشم،
چرایه‌ك بۆ ده‌ستنیشانكراوه‌كه‌م[e] ئاماده‌ ده‌كه‌م.
18
شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌مه‌ به‌ر دوژمنه‌كانی،
به‌ڵام تاجه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌و شكۆفه‌ ده‌كات.»
  1. a. 132‏:6 ئه‌فراته‌ نای پێشتری شاری بێت‌له‌حم بووه‌.
  2. b. 132‏:6 یاعه‌ر، مه‌به‌ست قیریه‌ت یه‌عاریمه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیكه‌ی دووری 14 كیلۆمه‌تر له‌ بێت‌شه‌مه‌ش، بڕوانه‌\+xt یه‌كه‌م ساموئێل 6‏:17‏-21.‏\+xt*‏
  3. c. 132‏:8 مه‌به‌ست سندوقی په‌یمانه‌، بڕوانه‌\+xt ده‌رچوون 25‏:10‏-22 و یه‌كه‌م ساموئێل 4‏:11‏–6‏:21.‏\+xt*‏
  4. d. 132‏:10 به‌ زمانی عیبری پێی ده‌گوترێ \+tl مه‌شیخ \+tl*یان \+tl مه‌شیح\+tl*.
  5. e. 132‏:17 به‌ زمانی عیبری پێی ده‌گوترێ \+tl مه‌شیخ \+tl*یان \+tl مه‌شیح\+tl*.