عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گۆرانی گه‌شتیاران، بۆ داود. 
1
ئه‌ی یه‌زدان، نه‌ دڵم به‌فیزه‌ و
نه‌ چاوه‌كانم به‌ لووتبه‌رزییه‌وه‌ ده‌ڕوانن،
خۆم به‌ شتی له‌ خۆم گه‌وره‌تر و گرنگتره‌وه‌ خه‌ریك ناكه‌م.
2
به‌ڵكو گیانم ئارام و كپ كردووه‌،
وه‌ك منداڵێكی له‌شیربڕاوه‌یه‌ له‌ باوه‌شی دایكی،
گیانم وه‌ك منداڵێكی له‌شیربڕاوه‌ وایه‌.
3
ئه‌ی ئیسرائیل، هیوات به‌ یه‌زدان هه‌بێت،
له‌ ئێستاوه‌ و بۆ هه‌تاهه‌تایه‌.