عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
ئه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، ستایشی یه‌زدان بكه‌ن!
ئه‌ی هه‌موو گه‌لان، ستایشی بكه‌ن!
2
چونكه‌ خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی به‌سه‌رمانه‌وه‌ گه‌وره‌یه‌،
دڵسۆزی یه‌زدانیش هه‌تاهه‌تاییه‌.
هه‌لیلویا!