عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- یه‌زدانم خۆشده‌وێت،
چونكه گوێ له ده‌نگ و له پاڕانه‌وه‌م ده‌گرێت، - 2
- چونكه گوێی خۆی بۆم شل كرد،
هه‌تا ماوم هه‌ر لێ ده‌پاڕێمه‌وه. - 3
- تۆڕی مه‌رگ ده‌وری دام،
ناخۆشی جیهانی مردووان كه‌وته سه‌رم،
ده‌رد و ته‌نگانه‌م چێژت. - 4
- به ناوی یه‌زدانه‌وه ده‌پاڕێمه‌وه:
«ئه‌ی یه‌زدان، تكات لێ ده‌كه‌م، گیانم ده‌رباز بكه!» - 5
- یه‌زدان میهره‌بان و ڕاستودروسته،
خودامان به به‌زه‌ییه. - 6
- یه‌زدان چاودێری خه‌ڵكی ساكار ده‌كات،
كاتێك زه‌لیل بووم، ئه‌و ڕزگاری كردم. - 7
- ئه‌ی گیانی من، بگه‌ڕێوه بۆ ئارامی خۆت،
چونكه یه‌زدان چاكه‌ی به‌سه‌رتدا باراند. - 8
- تۆ گیانی منت له مردن ڕزگار كرد،
چاوه‌كانم له فرمێسك،
پێیه‌كانم له خزان، - 9
- تاكو دۆستایه‌تی یه‌زدان بكه‌م
له خاكی زیندووان. - 10
- باوه‌ڕم كرد، بۆیه قسه‌م كرد:
«من زۆر ده‌رده‌دارم!» - 11
- من له كاتی تۆقینهكهمدا، گوتم:
«مرۆڤ هه‌موو درۆزنن!» - 12
- چی بده‌مه‌وه یه‌زدان،
به‌رامبه‌ر هه‌موو چاكه‌كانی بۆ من. - 13
- جامی ڕزگاری به‌رز ده‌كه‌مه‌وه و
به ناوی یه‌زدانه‌وه ده‌پاڕێمه‌وه. - 14
- نه‌زره‌كانم بۆ یه‌زدان به‌جێده‌هێنم،
به‌رامبه‌ر به هه‌موو گه‌له‌كه‌ی. - 15
- یه‌زدان مردنی خۆشه‌ویستانی
له‌به‌رچاو سه‌نگینه. - 16
- ئه‌ی یه‌زدان، من به ڕاستی خزمه‌تكاری تۆم،
من خزمه‌تكاری تۆم، كوڕی كه‌نیزه‌كه‌ت،
تۆ كۆته‌كانی منت كرده‌وه. - 17
- قوربانی سوپاسگوزاری بۆ تۆ سه‌رده‌بڕم،
به ناوی یه‌زدانه‌وه ده‌پاڕێمه‌وه. - 18
- نه‌زره‌كانم بۆ یه‌زدان به‌جێده‌هێنم،
به‌رامبه‌ر به هه‌موو گه‌له‌كه‌ی، - 19
- له حه‌وشه‌ی ماڵی یه‌زداندا،
له ناوه‌ندی تۆدا، ئه‌ی ئۆرشه‌لیم.
هه‌لیلویا!