عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
هه‌لیلویا!
خۆزگه‌ ده‌خوازرێ به‌و كه‌سه‌ی له‌ یه‌زدان ده‌ترسێت،
به‌ ڕاسپارده‌كانی زۆر دڵخۆشه‌.
2
وه‌چه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی به‌هێز ده‌بن،
نه‌وه‌ی سه‌رڕاستان به‌ره‌كه‌تدار ده‌بن.
3
سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ ماڵیه‌تی،
ڕاستودروستییه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تایه‌ چه‌سپاوه‌.
4
له‌ تاریكیدا ڕووناكی بۆ سه‌رڕاستان دره‌وشایه‌وه‌،
بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ میهره‌بان و به‌ به‌زه‌یی و ڕاستودروستن.
5
چاك ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ دڵفراوانه‌ و قه‌رز ده‌دات،
به‌ دادپه‌روه‌رییه‌وه‌ ئیشوكاری خۆی ڕاده‌په‌ڕێنێت.
6
بێگومان پیاوچاك هه‌تاهه‌تایه‌ ناله‌قێت،
هه‌تاهه‌تایه‌ یادی ده‌كرێته‌وه‌.
7
له‌ بیستنی هه‌واڵی خراپ ناترسێت،
دڵی پته‌وه‌، پشتی به‌ یه‌زدان به‌ستووه‌.
8
دڵی چه‌سپاوه‌ و ناترسێت،
هه‌تا سه‌ركه‌وتووانه‌ ده‌ڕوانێته‌ دوژمنه‌كانی.
9
به‌ دڵفراوانییه‌وه‌ به‌ هه‌ژارانی به‌خشیوه‌،
ڕاستودروستییه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تایه‌ چه‌سپاوه‌،
به‌ ڕێزه‌وه‌ شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه‌.
10
به‌دكار ئه‌مه‌ ده‌بینێت و بێزار ده‌بێت،
ددانه‌كانی جیڕده‌كاته‌وه‌ و ده‌توێته‌وه‌،
ئاره‌زووی به‌دكاران له‌ناوده‌چێت.