عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
هه‌لیلویا!
به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ ستایشی یه‌زدان ده‌كه‌م،
له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رڕاستان و له‌ كۆبوونه‌وه‌كان.
2
كرداره‌كانی یه‌زدان مه‌زنن،
هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ورد ده‌بنه‌وه‌ خۆشی لێ ده‌بینن.
3
به‌رز و شكۆمه‌نده‌ كرداره‌كانی،
ڕاستودروستییه‌كه‌شی هه‌تاهه‌تایه‌ چه‌سپاوه‌.
4
وای كردووه‌ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی یاد بكرێنه‌وه‌،
یه‌زدان میهره‌بان و به‌ به‌زه‌ییه‌.
5
خواردن ده‌داته‌ ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن،
هه‌میشه‌ په‌یمانی خۆی له‌بیره‌.
6
هێزی كرداره‌كانی خۆی نیشانی گه‌له‌كه‌ی داوه‌،
به‌وه‌ی كه‌ میراتی نه‌ته‌وه‌كانی پێداون.
7
كرداره‌كانی ده‌ستی دڵسۆزی و دادپه‌روه‌رییه‌،
ڕێنماییه‌كانی جێی متمانه‌ن،
8
هه‌تاهه‌تایه‌ چه‌سپاون،
به‌ دڵسۆزی و سه‌رڕاستی دروستكراون.
9
كڕینه‌وه‌ی بۆ گه‌لی خۆی نارد،
فه‌رمانی هه‌تاهه‌تایی بۆ په‌یمانه‌كه‌ی داوه‌،
پیرۆز و سامناكه‌ ناوی.
10
له‌خواترسی سه‌ره‌تای داناییه‌،
تێگه‌یشتنێكی باشه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كار به‌ ڕێنماییه‌كانی ده‌كه‌ن.
ستایشه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تایه‌ چه‌سپاوه‌.