عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
زه‌بوورێكی داود. 
1
یه‌زدان به‌ خاوه‌ن شكۆی منی فه‌رموو:
«له‌ ده‌سته‌ڕاستم دابنیشه‌،
هه‌تا دوژمنانت ده‌كه‌مه‌ ته‌خته‌پێ[a] بۆ پێیه‌كانت.»
2
یه‌زدان له‌ سییۆنه‌وه‌ هێز و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ت فراوان ده‌كات،
له‌ناو دوژمنه‌كانت فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كه‌یت.
3
گه‌له‌كه‌ت له‌ ڕۆژی هێزت خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن،
به‌ ئاراییشتێكی پیرۆزه‌وه‌ له‌ منداڵدانی به‌ره‌به‌یانه‌وه‌،
تۆ شه‌ونم له‌ گه‌نجییه‌تیت وه‌رده‌گریت.
4
یه‌زدان سوێندی خواردووه‌ و بڕیاری ناگۆڕێت:
«هه‌تاهه‌تایه‌ تۆ كاهینیت له‌ پله‌ی مه‌لكیسادق[b]
5
په‌روه‌ردگار له‌لای ده‌سته‌ ڕاستی تۆیه‌،
له‌ ڕۆژی تووڕه‌ییه‌كه‌ی پاشایان وردوخاش ده‌كات.
6
له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان حوكم ده‌دات، خاكیان پڕ ده‌كات له‌ ته‌رم،
سه‌رۆكه‌كان له‌سه‌ر هه‌موو زه‌وی وردوخاش ده‌كات.
7
پاشا له‌ جۆگه‌ی ده‌م ڕێگا ده‌خواته‌وه‌،
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ سه‌ری به‌رز ڕاده‌گرێت.
  1. a. 110‏:1 پاشا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی به‌رزتر بووه‌، ته‌خته‌یه‌ك له‌ژێر پێی بووه‌، پاشا وێنه‌ی دوژمنه‌كانی له‌سه‌ر كێشاوه‌، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ خستنه‌ ژێر پێیان.
  2. b. 110‏:4 باڵاترین كاهینه‌ له‌لای خودای گه‌وره‌. بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 14‏:18‏\+xt*‏.