عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- هه‌لیلویا!
ئه‌ی به‌نده‌كانی یه‌زدان، ستایشی بكه‌ن،
ستایشی ناوی یه‌زدان بكه‌ن. - 2
- با ستایشی ناوی یه‌زدان بكرێت،
له ئێستاوه و هه‌تاهه‌تایه. - 3
- له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌تا ڕۆژئاوا،
با ستایشی ناوی یه‌زدان بكرێت. - 4
- یه‌زدان له‌سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌رزه،
شكۆمه‌ندی به‌سه‌ر ئاسمانه‌وه‌یه. - 5
- كێ وه‌ك یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمانه،
ئه‌وه‌ی له ئاسمان دانیشتووه، - 6
- ئه‌وه‌ی ده‌چه‌مێته‌وه
هه‌تا بڕوانێته ئاسمان و زه‌وی؟ - 7
- ئه‌و هه‌ژار له‌ناو خۆڵ ڕاست ده‌كاته‌وه،
كڵۆڵ له‌ناو زبڵخانه به‌رز ده‌كاته‌وه، - 8
- بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میران داینیشێنێت،
له‌گه‌ڵ میرانی گه‌لی خۆی. - 9
- ئافره‌تی نه‌زۆك ده‌كاته خاوه‌ن ماڵ،
ده‌یكاته دایكێكی شادمان له‌نێو منداڵانی.
هه‌لیلویا!