عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
كاتێك ئیسرائیل له‌ میسر هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌،
بنه‌ماڵه‌ی یاقوب له‌نێو گه‌لێكی نامۆ زمان ده‌رچوون،
2
یه‌هودا بووه‌ پیرۆزگای خودا،
ئیسرائیل بووه‌ جێی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی.
3
ده‌ریا بینی و هه‌ڵات،
ڕووباری ئوردون به‌ره‌و پاش كشایه‌وه‌.
4
چیاكان وه‌ك به‌ران بازیان دا،
گرده‌كان وه‌ك به‌رخۆله‌.
5
چیته‌ ئه‌ی ده‌ریا، بۆ وا هه‌ڵدێیت؟
ئه‌ی ئوردون، بۆ به‌ره‌و پاش ده‌كشێیته‌وه‌؟
6
ئه‌ی چیاكان، بۆ وه‌ك به‌ران باز ده‌ده‌ن؟
ئه‌ی گرده‌كان، بۆ وه‌ك به‌رخۆله‌ باز ده‌ده‌ن؟
7
ئه‌ی زه‌وی له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگار بله‌رزه‌،
له‌به‌رده‌م خودای یاقوب،
8
ئه‌وه‌ی به‌ردی كرد به‌ گۆمی ئاو،
به‌رده‌ئه‌ستێی كرده‌ كانیاو.