عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن،
کردارەکانی بە گەلان بناسێنن. - 2
 - گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن،
هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕابگەیەنن، - 3
 - شانازی بە ناوی پیرۆزیەوە بکەن،
با دڵی ئەوانە خۆش بێت کە ڕوو لە یەزدان دەکەن. - 4
 - پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن،
بەردەوام ڕووتان لەو بکەن. - 5
 - باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی،
پەرجوو و حوکمەکانی دەمی، - 6
 - ئەی نەوەی ئیبراهیمی بەندەی ئەو،
ئەی کوڕانی یاقوب، هەڵبژاردەکانی. - 7
 - ئەو یەزدانی پەروەردگارمانە،
حوکمەکانیشی لە سەراپای زەوییە. - 8
 - بۆ هەتاهەتایە پەیمانەکەی لە یادە،
ئەو بەڵێنەی دەیدات بۆ هەزار پشتە، - 9
 - ئەو پەیمانەی لەگەڵ ئیبراهیم بەستی،
ئەو سوێندەی بۆ ئیسحاقی خوارد. - 10
 - وەک فەرز بۆ یاقوب چەسپاندی،
وەک پەیمانێکی هەمیشەیی بۆ ئیسرائیل. - 11
 - فەرموویەتی: «خاکی کەنعان[a]  دەدەمە تۆ،
بەشە میراتی خۆتانە.» - 12
 - ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو،
کەم و نامۆ بوون لەو خاکە، - 13
 - لە نەتەوەیەکەوە دەچوونە نەتەوەیەکی دیکە،
لە پاشایەتییەکەوە بۆ گەلێکی دیکە. - 14
 - لێ نەگەڕا کەس ستەمیان لێ بکات،
بەڵکو لەبەر ئەوان پاشایانی سەرزەنشت کرد: - 15
 - «دەست لە دەستنیشانکراوەکانم[b]  مەدەن،
خراپە لەگەڵ پێغەمبەرەکانم مەکەن.» - 16
 - قاتوقڕی ناردە سەر زەوی،
هەموو نانێکی لە زەوی بڕی. - 17
 - کەسێکی لەپێشیانەوە نارد،
یوسف بە کۆیلایەتی فرۆشرا، - 18
 - بە کۆت ئازاری پێیان دا،
زنجیری ئاسنیان لە ملی کرد، - 19
 - هەتا کاتی هاتنەدی قسەکەی،
پەیامی یەزدان ڕاستگۆیی ئەوی چەسپاند. - 20
 - پاشا ناردی کۆتەکەیان کردەوە،
فەرمانڕەوای گەلان ئازادی کرد. - 21
 - کردی بە گەورەی ماڵی خۆی،
کردی بە دەسەڵاتدار لەسەر هەموو موڵکی خۆی، - 22
 - بۆ ئەوەی بە دڵی خۆی میرەکانی ڕێنمایی بکات،
پیرەکانی فێری دانایی بکات. - 23
 - جا ئیسرائیل هاتە میسر،
یاقوب لە خاکی حام بوو بە لانەواز. - 24
 - بەم جۆرەی کرد گەلەکەی زۆر بە بەروبووم بن،
لە هەموو دوژمنەکانی بەهێزتری کردن، - 25
 - ئەو دڵی گۆڕین بۆ ئەوەی ڕقیان لە گەلەکەی بێتەوە،
هەتا فێڵ لە خزمەتکارەکانی بکەن. - 26
 - موسای بەندەی خۆی نارد و
هارون ئەوەی هەڵیبژارد. - 27
 - لەنێو خۆیان ئەو پەرجوو و نیشانانەی فەرمانی پێکرابوو،
لە خاکی حام هێنایانە دی. - 28
 - تاریکی نارد و تاریک داهات،
میسرییەکان لە دژی فەرمانەکانی یاخی بوون. - 29
 - ئاوەکانی گۆڕین بۆ خوێن،
ماسییەکانیانی کوشت. - 30
 - زەوی پڕبوو لە بۆق،
کە چوونە نێو نوێنی پاشاکانیشیان. - 31
 - بە فەرمانی ئەو مێشومەگەز هات،
مێشوولە بۆ هەموو سنوورەکانیان. - 32
 - بارانی کردن بە تەرزە،
ئاگری بە گڕ لە زەوییەکانیان. - 33
 - لە هەنجیر و دار مێوەکانی دان،
درەختی سنوورەکانیانی شکاند. - 34
 - بە فەرمانی ئەو کوللە هات،
کوللەحاجی بێشومار، - 35
 - هەموو سەوزایی زەوییەکەیانی خوارد،
بەروبوومی خاکەکەیانی خوارد. - 36
 - لە هەموو نۆبەرەیەکی دا لە خاکەکەیان،
یەکەمین بەرهەمی پیاوەتییان. - 37
 - بە زێڕ و زیوەوە دەریهێنان،
لەنێو هۆزەکانیان کەس پەکی نەکەوت. - 38
 - میسر بە چوونەدەرەوەیان دڵخۆش بوو،
چونکە ترسی ئەوان چووبووە دڵیانەوە. - 39
 - هەورێکی هێنا بۆ داپۆشین،
ئاگرێک بۆ ڕووناککردنەوەی شەو. - 40
 - داوایان کرد، سوێسکەی[c]  هێنا،
نانی ئاسمانی تێری کردن. - 41
 - بەردی شەقکرد و ئاوی لێ هەڵقوڵا،
وەک ڕووبار بەناو بیاباندا ڕۆیی. - 42
 - لەبەر ئەوەی بەڵێنی پیرۆزی خۆی یادکردەوە،
بۆ ئیبراهیمی بەندەی. - 43
 - گەلەکەی بە شادییەوە هێنایە دەرەوە،
هەڵبژاردەکانی بە هەلهەلەوە. - 44
 - خاکی نەتەوەکانی پێ بەخشین،
بەری ماندووبوونی گەلانیان بە میرات بۆ مایەوە، - 45
 - بۆ ئەوەی فەرزەکانی بەجێبهێنن،
فێرکردنی جێبەجێ بکەن.
هەلیلویا. 
- a. 105:11 مەبەست لەو خاکەیە کە کەنعانییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، ئێستاش پێی دەگوترێت فەلەستین.
 - b. 105:15 دەستنیشانکراوە: بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ\+tl* یان \+tl مەشیح\+tl*.
 - c. 105:40 سوێسکە: باڵندەیەکی بچووکە، لە شێوەی کەوە، لە پۆلێکی گەورەدا کۆچ دەکەن، لە ئاستێکی نزمدا دەفڕن و هێلانەکانیشیان لەسەر زەوی دروستدەکەن. بڕوانە دەرچوون 16:13
 

