عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
هه‌لیلویا!
ستایشی یه‌زدان بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاكه‌،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.
2
كێ باسی پاڵه‌وانیێتی یه‌زدان ده‌كات؟
كێ به‌ ته‌واوی ستایشی ئه‌و ده‌كات؟
3
خۆزگه‌ ده‌خوازرێ به‌وانه‌ی دادپه‌روه‌ری په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن،
ئه‌وانه‌ی هه‌موو كاتێك به‌ ڕاستودروستی كار ده‌كه‌ن.
4
ئه‌ی یه‌زدان، له‌ كاتی ڕه‌زامه‌ندیت له‌ گه‌له‌كه‌ت یادم بكه‌ره‌وه‌،
له‌ ڕزگارییه‌كه‌ت به‌سه‌رم بكه‌ره‌وه‌،
5
بۆ ئه‌وه‌ی خۆشگوزه‌رانی هه‌ڵبژێردراوانت ببینم،
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دڵخۆشی نه‌ته‌وه‌كه‌ت دڵخۆشبم،
بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میراته‌كه‌ت شانازی بكه‌م.
6
ئێمه‌ وه‌ك باوباپیران گوناهمان كرد،
خراپه‌مان كرد و به‌دكاریمان كرد.
7
كاتێك باوكانمان له‌ میسر بوون،
له‌ په‌رجووه‌كانی تۆ تێنه‌گه‌یشتن،
یادی گه‌وره‌یی خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی تۆیان نه‌كرده‌وه‌،
به‌ڵكو یاخی بوون له‌لای ده‌ریا، له‌لای ده‌ریای سوور[a] ،
8
به‌ڵام له‌به‌ر ناوی خۆی ڕزگاری كردن،
بۆ ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانیێتی بزانرێت.
9
له‌ ده‌ریای سووری ڕاخوڕی، وشك بوو،
به‌ ناو قووڵاییه‌كه‌یدا بردنی، وه‌ك له‌ بیابان.
10
له‌ ده‌ست ناحه‌ز ڕزگاری كردن،
له‌ ده‌ست دوژمن كڕینیه‌وه‌.
11
ئاو دوژمنانی ئه‌وانه‌ی داپۆشی،
كه‌سیان ده‌رباز نه‌بوون.
12
ئه‌وسا بڕوایان به‌ به‌ڵێنه‌كانی كرد،
گۆرانییان بۆ ستایشی گوت.
13
به‌ڵام هه‌ر زوو كرداره‌كانی ئه‌ویان له‌یادچوو،
چاوه‌ڕێی ڕاوێژی ئه‌ویان نه‌كرد.
14
به‌ڵكو له‌ چۆڵه‌وانی نه‌وسیان هه‌ستا،
له‌ بیابان خودایان تاقی كرده‌وه‌،
15
ئه‌وه‌ی داوایان كرد، پێیدان،
به‌ڵام نه‌خۆشی له‌ڕی بۆ ناردن.
16
له‌ ئۆردوگا به‌غیلییان برد به‌ موسا و
به‌ هارونی ته‌رخانكراوی[b] یه‌زدان.
17
زه‌وی لێك بووه‌وه‌ و داتانی قووت دا،
به‌سه‌ر تاقمه‌كه‌ی ئه‌بیرامدا[c] هاته‌وه‌یه‌ك.
18
ئاگر به‌ربووه‌ تاقمه‌كه‌یان،
گڕ به‌دكارانی هه‌ڵلووشی.
19
له‌ حۆرێڤ گوێره‌كه‌یه‌كیان دروستكرد،
كڕنۆشیان بۆ په‌یكه‌رێكی داڕێژراو برد.
20
شكۆیان[d] گۆڕییه‌وه‌
به‌ په‌یكه‌ری گای گیاخۆر.
21
خودای ڕزگاركه‌ری خۆیان له‌بیر كرد،
كه‌ له‌ میسر كاری مه‌زنی كردبوو،
22
په‌رجووه‌كان له‌ وڵاتی حام،
كاره‌ سامناكه‌كان له‌لای ده‌ریای سوور.
23
ئینجا فه‌رمووی له‌ناوده‌چن،
ئه‌گه‌ر موسای هه‌ڵبژارده‌ی خۆی،
له‌ كه‌لێنی شووراكه‌ له‌ به‌رامبه‌ری ڕانه‌وه‌ستابایه‌،
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێ تووڕه‌یی ئه‌و دایانبڕزێنێ.
24
خاكی خۆشیان به‌ سووك زانی،
باوه‌ڕیان به‌ به‌ڵێنی ئه‌و نه‌كرد.
25
له‌ناو خێوه‌ته‌كانیاندا كه‌وتنه‌ بۆڵه‌بۆڵ،
گوێیان له‌ قسه‌ی یه‌زدان نه‌گرت.
26
ئه‌ویش سوێندی بۆ خواردن،
كه‌ له‌ بیابان به‌ مردوویی بكه‌ون،
27
نه‌وه‌كانیان له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان بخات و
له‌ خاكه‌كان په‌رتیان بكات.
28
په‌یوه‌ست بوون به‌ به‌علی په‌عۆره‌وه‌[e] ،
ئه‌و قوربانییانه‌یان خوارد كه‌ بۆ بتی مردوو كرابوون[f] .
29
به‌ كرده‌وه‌كانیان یه‌زدانیان په‌ست كرد،
ده‌رد به‌ناویاندا بڵاو بووه‌وه‌.
30
به‌ڵام فینه‌حاس[g] هه‌ستا و
كه‌وته‌ به‌ینه‌وه‌، ده‌رد ڕاگیرا.
31
به‌ ڕاستودروستی بۆی دانرا،
نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ هه‌تاهه‌تایه‌.
32
له‌لای مێرگی مه‌ریبا یه‌زدانیان تووڕه‌ كرد و
موسا به‌هۆی ئه‌وانه‌ كه‌وته‌ ناخۆشی،
33
چونكه‌ كاتێك ئه‌وان له‌ ڕۆحی خودا یاخیبوون،
قسه‌ی ناشایسته‌ش له‌ ده‌می موسا ده‌رچوو.
34
گه‌له‌كانیان له‌ناونه‌برد،
وه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی پێ كردبوون،
35
به‌ڵكو له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كان تێكه‌ڵاو بوون،
فێری نه‌ریته‌كانیان بوون.
36
بته‌كانی ئه‌وانیان په‌رست و
بوو به‌ داو بۆیان.
37
كوڕ و كچانی خۆیان
بۆ بته‌كان[h] سه‌ربڕی.
38
خوێنێكی بێتاوانیان ڕشت،
خوێنی كوڕ و كچه‌كانیان،
ئه‌وانه‌ی بۆ بته‌كانی كه‌نعان سه‌ریان بڕین،
زه‌وی پیس بوو به‌ خوێن.
39
گڵاو بوون به‌ كرده‌وه‌كانیان،
داوێنپیس بوون به‌ كاره‌كانیان.
40
له‌به‌ر ئه‌وه‌ تووڕه‌یی یه‌زدان به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یدا جۆشا،
قێزی له‌ میراته‌كه‌ی بووه‌وه‌.
41
ژێرده‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌كانی كردن،
ناحه‌زانیان به‌سه‌ریاندا زاڵبوون،
42
دوژمنه‌كانیان ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنین،
زه‌لیلی ژێر ده‌ستیان بوون.
43
زۆر جار ده‌ربازی كردن،
به‌ڵام به‌ ئه‌نقه‌ست یاخیبوون،
داڕووخان به‌ گوناهه‌كانیان.
44
به‌ڵام له‌ ته‌نگانه‌یاندا ئاوڕی لێ دانه‌وه‌،
كه‌ گوێی له‌ ده‌نگی هاواریان بوو.
45
له‌ پێناوی ئه‌وان په‌یمانی خۆی هێنایه‌وه‌ یاد،
به‌گوێره‌ی گه‌وره‌یی خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه‌.
46
وای كرد ئه‌وانه‌ی به‌ دیل گرتوویانن،
سكیان پێیان بسووتێت.
47
ئه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان، ڕزگارمان بكه‌،
له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان كۆمان بكه‌ره‌وه‌،
بۆ ئه‌وه‌ی ستایشی ناوی پیرۆزی تۆ بكه‌ین و
شانازی به‌ ستایشكردنی تۆوه‌ بكه‌ین.
48
ستایش بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل،
له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ و بۆ هه‌تاهه‌تایه‌.
با هه‌موو گه‌ل بڵێن: «ئامین!»
هه‌لیلویا!
  1. a. 106‏:7 عیبری \+tl سوف\+tl* واته‌ (زه‌ل). ده‌شێت مه‌به‌ست له‌ ده‌ریای سوف بێت، ئه‌و ده‌ریایه‌ بێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رووی باكووری كه‌نداوی سوێسی ئه‌مڕۆ، به‌ڵام له‌ ده‌قی یۆنانی په‌یمانی نوێ هه‌ر به‌ ده‌ریای سوور نووسراوه‌. بڕوانه‌ \+xt عیبرانییه‌كان 11‏:29‏\+xt*‏.
  2. b. 106‏:16 عیبری: پیرۆزی یه‌زدان به‌ واتای ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تی یه‌زدان وه‌ك كاهین.
  3. c. 106‏:17 دوو كوڕی ئه‌لیئاب بوون له‌ نه‌وه‌ی ڕئووبێن، به‌شداری ئۆنی كوڕی فالتیان كرد له‌ یاخیبوونه‌كه‌ی قۆره‌ح له‌ دژی موسا و هارون. بڕوانه‌ سه‌رژمێری به‌شی 16.
  4. d. 106‏:20 مه‌به‌ستی له‌ شكۆی خودایه‌.
  5. e. 106‏:28 ناوێكی مۆئابییه‌ بۆ ئه‌و خوداوه‌نده‌ی له‌ كێوی په‌عۆر ده‌یانپه‌رست. بڕوانه‌\+xt سه‌رژمێری 25‏:1‏-9.‏\+xt*‏
  6. f. 106‏:28 نه‌ریتی كه‌نعانییه‌كان بوو، كاتێك یه‌كێكیان ده‌مرد، قوربانی پێشكه‌ش بكه‌ن و بخۆن و بخۆنه‌وه‌ و سه‌ما بكه‌ن.
  7. g. 106‏:30 كوڕی ئه‌لیعه‌زه‌ری كوڕی هارونه‌، دڵگه‌رم بوو بۆ یه‌زدان بۆیه‌ كاتێك زه‌مری كوڕی سالووای شمعۆنی له‌گه‌ڵ ژنه‌ میدیانییه‌كه‌ داوێنپیسی ده‌كرد هه‌ردووكیانی كوشت، به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌و به‌ڵایه‌ی به‌سه‌ر جوله‌كه‌كان هاتبوو بڕایه‌وه‌. بڕوانه‌\+xt سه‌رژمێری 25‏:1‏-9.‏\+xt*‏
  8. h. 106‏:37 به‌ واتای ڕۆحه‌ پیسه‌كان.