عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
ستایشی یه‌زدان بكه‌ن و به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ نوێژ بكه‌ن،
كرداره‌كانی به‌ گه‌لان بناسێنن.
2
گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بكه‌ن،
هه‌موو كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ڕابگه‌یه‌نن،
3
شانازی به‌ ناوی پیرۆزیه‌وه‌ بكه‌ن،
با دڵی ئه‌وانه‌ خۆش بێت كه‌ ڕوو له‌ یه‌زدان ده‌كه‌ن.
4
پشت به‌ یه‌زدان و هێزه‌كه‌ی ببه‌ستن،
به‌رده‌وام ڕووتان له‌و بكه‌ن.
5
باسی ئه‌و كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ بكه‌ن كه‌ كردوونی،
په‌رجوو و حوكمه‌كانی ده‌می،
6
ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیبراهیمی به‌نده‌ی ئه‌و،
ئه‌ی كوڕانی یاقوب، هه‌ڵبژارده‌كانی.
7
ئه‌و یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمانه‌،
حوكمه‌كانیشی له‌ سه‌راپای زه‌وییه‌.
8
بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ په‌یمانه‌كه‌ی له‌ یاده‌،
ئه‌و به‌ڵێنه‌ی ده‌یدات بۆ هه‌زار پشته‌،
9
ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم به‌ستی،
ئه‌و سوێنده‌ی بۆ ئیسحاقی خوارد.
10
وه‌ك فه‌رز بۆ یاقوب چه‌سپاندی،
وه‌ك په‌یمانێكی هه‌میشه‌یی بۆ ئیسرائیل.
11
فه‌رموویه‌تی: «خاكی كه‌نعان[a] ده‌ده‌مه‌ تۆ،
به‌شه‌ میراتی خۆتانه‌.»
12
ئه‌و كاته‌ی ژماره‌یان كه‌م بوو،
كه‌م و نامۆ بوون له‌و خاكه‌،
13
له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌چوونه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌،
له‌ پاشایه‌تییه‌كه‌وه‌ بۆ گه‌لێكی دیكه‌.
14
لێ نه‌گه‌ڕا كه‌س سته‌میان لێ بكات،
به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وان پاشایانی سه‌رزه‌نشت كرد:
15
«ده‌ست له‌ ده‌ستنیشانكراوه‌كانم[b] مه‌ده‌ن،
خراپه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌كانم مه‌كه‌ن.»
16
قاتوقڕی نارده‌ سه‌ر زه‌وی،
هه‌موو نانێكی له‌ زه‌وی بڕی.
17
كه‌سێكی له‌پێشیانه‌وه‌ نارد،
یوسف به‌ كۆیله‌یه‌تی فرۆشرا،
18
به‌ كۆت ئازاری پێیان دا،
زنجیری ئاسنیان له‌ ملی كرد.
19
هه‌تا كاتی هاتنه‌دی قسه‌كه‌ی،
په‌یامی یه‌زدان ڕاستگۆیی ئه‌وی چه‌سپاند.
20
پاشا ناردی كۆته‌كه‌یان كرده‌وه‌،
فه‌رمانڕه‌وای گه‌لان ئازادی كرد.
21
كردی به‌ گه‌وره‌ی ماڵی خۆی،
كردی به‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌سه‌ر هه‌موو موڵكی خۆی،
22
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دڵی خۆی میره‌كانی ڕێنمایی بكات،
پیره‌كانی فێری دانایی بكات.
23
جا ئیسرائیل هاته‌ میسر،
یاقوب له‌ خاكی حام بوو به‌ لانه‌واز.
24
به‌م جۆره‌ی كرد گه‌له‌كه‌ی زۆر به‌ به‌روبووم بن،
له‌ هه‌موو دوژمنه‌كانی به‌هێزتری كردن،
25
ئه‌وه‌ی دڵی گۆڕین بۆ ئه‌وه‌ی ڕقیان له‌ گه‌له‌كه‌ی بێته‌وه‌،
هه‌تا فێڵ له‌ خزمه‌تكاره‌كانی بكه‌ن.
26
موسای به‌نده‌ی خۆی نارد و
هارون ئه‌وه‌ی هه‌ڵیبژارد.
27
له‌نێو خۆیان ئه‌و په‌رجوو و نیشانانه‌ی فه‌رمانی پێكرابوو،
له‌ خاكی حام هێنایانه‌ دی.
28
تاریكی نارد و تاریك داهات،
میسرییه‌كان له‌ دژی فه‌رمانه‌كانی یاخی بوون.
29
ئاوه‌كانی گۆڕین بۆ خوێن،
ماسییه‌كانیانی كوشت.
30
زه‌وی پڕبوو له‌ بۆق،
كه‌ چوونه‌ نێو نوێنی پاشاكانیشیان.
31
به‌ فه‌رمانی ئه‌و مێشومه‌گه‌ز هات،
مێشووله‌ بۆ هه‌موو سنووره‌كانیان.
32
بارانی كردن به‌ ته‌رزه‌،
ئاگری به‌ گڕ له‌ زه‌وییه‌كانیان.
33
له‌ هه‌نجیر و دار مێوه‌كانی دان،
دره‌ختی سنووره‌كانیانی شكاند.
34
به‌ فه‌رمانی ئه‌و كولله‌ هات،
كولله‌حاجی بێشومار،
35
هه‌موو سه‌وزایی زه‌وییه‌كه‌یانی خوارد،
به‌روبوومی خاكه‌كه‌یانی خوارد.
36
له‌ هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كی دا له‌ خاكه‌كه‌یان،
یه‌كه‌مین به‌رهه‌می پیاوه‌تییان.
37
به‌ زێڕ و زیوه‌وه‌ ده‌ریكردن،
له‌نێو هۆزه‌كانیان كه‌سی په‌ككه‌وته‌ نه‌بوو.
38
میسر به‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان دڵخۆش بوو،
چونكه‌ ترسی ئه‌وان چووبووه‌ دڵیانه‌وه‌.
39
هه‌ورێكی هێنا بۆ داپۆشین،
ئاگرێك بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی شه‌و.
40
داوایان كرد، سوێسكه‌ی[c] هێنا،
نانی ئاسمانی تێری كردن.
41
به‌ردی شه‌قكرد و ئاوی لێ هه‌ڵقوڵا،
وه‌ك ڕووبار به‌ناو بیاباندا ڕۆیی.
42
چونكه‌ به‌ڵێنی پیرۆزی خۆی یادكرده‌وه‌،
بۆ ئیبراهیمی به‌نده‌ی.
43
گه‌له‌كه‌ی به‌ شادییه‌وه‌ هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌،
هه‌ڵبژارده‌كانی به‌ هه‌لهه‌له‌وه‌.
44
خاكی نه‌ته‌وه‌كانی پێ به‌خشین،
به‌ری ماندووبوونی گه‌لانیان به‌ میرات بۆ مایه‌وه‌،
45
بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رزه‌كانی به‌جێبهێنن،
فێركردنی جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌لیلویا.
  1. a. 105‏:11 مه‌به‌ست له‌و خاكه‌یه‌ كه‌ كه‌نعانییه‌كان تێیدا نیشته‌جێ بوون، ئێستاش پێی ده‌گوترێت فه‌له‌ستین.
  2. b. 105‏:15 ده‌ستنیشانكراوه‌: به‌ زمانی عیبری پێی ده‌گوترێ \+tl مه‌شیخ \+tl*یان \+tl مه‌شیح\+tl*.
  3. c. 105‏:40 سوێسكه‌: باڵنده‌یه‌كی بچووكه‌، له‌ شێوه‌ی كه‌وه‌، له‌ پۆلێكی گه‌وره‌دا كۆچ ده‌كه‌ن، له‌ ئاستێكی نزمدا ده‌فڕن و هێلانه‌كانیشیان له‌سه‌ر زه‌وی دروستده‌كه‌ن. بڕوانه‌\+xt ده‌رچوون 16‏:13‏\+xt*‏