عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - گۆرانییەکی داود.
 - 1
 - ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە،
هەموو ناخیشم ستایشی ناوی پیرۆزی بکە. - 2
 - ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە،
هیچ چاکەیەکی لەبیر مەکە: - 3
 - ئەوەی لە هەموو گوناهێکت خۆشدەبێت،
لە هەموو نەخۆشییەک چاکت دەکاتەوە، - 4
 - ئەوەی ژیانت لە گۆڕ دەکڕێتەوە،
خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەیی دەکاتە تاجی سەرت، - 5
 - ئەوەی تەمەنت تێر دەکات بە چاکە،
تاکو گەنجییەتیت وەک هەڵۆ نوێ ببێتەوە. - 6
 - یەزدان ڕاستودروستی ئەنجام دەدات،
دادپەروەری بۆ هەموو چەوساوەکان. - 7
 - ڕێگای خۆی بە موسا ناساند،
کردارەکانی بە نەوەکانی ئیسرائیل: - 8
 - یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە،
پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕی زۆرە. - 9
 - تاوانبارکردنی هەتاسەر نییە،
تووڕەیی هەتاهەتایە نییە. - 10
 - بە گوناهی خۆمان لەگەڵ ناکات و
بەگوێرەی تاوانەکانمان سزامان ناداتەوە. - 11
 - وەک بەرزی ئاسمان لەسەر زەوییەوە،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرکردووە بۆ ئەوانەی کە لێی دەترسن. - 12
 - وەک دووری ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاواوە،
یاخیبوونەکانمانی لێ دوورخستووینەتەوە. - 13
 - وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە،
یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن، - 14
 - چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین،
لەبیریەتی کە ئێمە خۆڵین. - 15
 - مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وەک گیا وایە،
وەک گوڵی ناو کێڵگە گوڵ دەکات، - 16
 - بایەک بەسەریدا هەڵبکات، ئیتر نامێنێت،
ئاسەواریشی دیار نابێت. - 17
 - بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان لە ئەزەلەوە و
هەتاهەتایە بۆ ئەوانەیە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە،
ڕاستودروستییەکەشی بۆ نەوەکانە، - 18
 - بۆ ئەوانەی پەیمانی بەجێدەگەیەنن،
ئەوانەی ڕێنماییەکانی ئەویان لەبیرە بۆ ئەوەی پەیڕەوی بکەن. - 19
 - یەزدان تەختی خۆی لە ئاسمان چەسپاندووە و
پاشایەتییەکەشی بەسەر هەمووانەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات. - 20
 - ئەی فریشتەکانی یەزدان، ستایشی بکەن،
ئەی ئەو بەهێزانەی وتەکانی بەجێدەهێنن،
ئەی ئەوانەی گوێڕایەڵی وتەی ئەو دەبن. - 21
 - ئەی هەموو سوپاکانی، ستایشی یەزدان بکەن،
ئەی خزمەتکارانی کە بە ڕەزامەندی ئەو کار دەکەن. - 22
 - ئەی هەموو کارەکانی، ستایشی یەزدان بکەن
لە هەموو شوێنێکی ژێر دەسەڵاتی.
ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە. 

