عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ئاگاداركردنه‌وه له ژنی داوێنپیس
- 1
- ڕۆڵه، گوێڕایه‌ڵی قسه‌كانم به و
ڕاسپارده‌كانم له‌لای خۆت هه‌ڵبگره، - 2
- ڕاسپارده‌كانم به‌جێبگه‌یه‌نه، ده‌ژیت،
فێركردنهكانیشم وه‌ك گلێنه‌ی چاوت. - 3
- به په‌نجه‌كانته‌وه گرێیان بده،
له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی دڵت بیاننووسه. - 4
- به دانایی بڵێ: «تۆ خوشكی منی.»
تێگه‌یشتنیش ناوبنێ خزم، - 5
- بۆ ئه‌وه‌ی له ژنی به‌دڕه‌وشت بتپارێزن،
له ژنی داوێنپیسی زمانلووس. - 6
- له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌مه‌وه
له‌و دیوی كڵاوڕۆژنهكهمهوه[a] ڕوانیم، - 7
- له‌ناو ساویلكهكاندا بینیم،
له‌ناو كوڕاندا سه‌رنجم دا گه‌نجێكی تێنه‌گه‌یشتوو. - 8
- له شه‌قامه‌كه په‌ڕییه‌وه و لایدا لای ژنه بهدڕهوشتهكه،
ڕێگای ماڵی ئه‌وی ده‌گرته‌به‌ر، - 9
- له زه‌رده‌په‌ڕی ئێواران كاتی ئاوابوونی خۆر،
له‌ژێر تاریكایی شه‌و. - 10
- ئه‌وه‌تا ژنێك به‌ره‌وپیری چوو،
له به‌رگی له‌شفرۆشێكی فێڵبازدا بوو. - 11
- (به ده‌نگه‌ده‌نگ و سه‌ركێشه،
پێیه‌كانی له ماڵی خۆی گیرنابێت. - 12
- پێیه‌كی له شه‌قام و پێیه‌كی له گۆڕهپانهكانه،
له هه‌موو په‌نایه‌ك بۆسه ده‌نێته‌وه.) - 13
- گه‌نجه‌كه‌ی گرت و ماچی كرد،
بێ ئابڕووانه پێی گوت: - 14
- «قوربانی هاوبه‌شیم[b] له‌سه‌ره،
ئه‌مڕۆ نه‌زره‌كانی[c] خۆمم به‌جێهێنا، - 15
- بۆیه بۆ دیده‌نیت هاتمه ده‌ره‌وه،
بۆ دیداری ڕووی تۆ و بۆ دۆزینه‌وه‌ت. - 16
- نوێنم له‌سه‌ر قهرهوێڵهكهم ڕاخستووه،
كه‌تانی ڕه‌نگاوڕه‌نگی میسری، - 17
- نوێنه‌كه‌م بۆنخۆش كردووه
به موڕ و ئه‌لوا[d] و دارچین[e] . - 18
- وه‌ره هه‌تا به‌یانی ئه‌وین بنۆشین،
به خۆشه‌ویستی چێژ وه‌ربگرین. - 19
- چونكه مێرده‌كه‌م له ماڵه‌وه نییه،
چووه‌ته ڕێگایه‌كی دوور. - 20
- كیسه زیوی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه،
هه‌تا مانگ نه‌بێت به چوارده ناگه‌ڕێته‌وه ماڵ.» - 21
- به زۆری مهكرهكانی له‌خشته‌ی برد،
به قسه لووسه‌كانی زه‌وقی هه‌ستاند. - 22
- له‌ناكاو به‌دوایدا ڕۆیشت،
وه‌ك گایه‌ك بۆ سه‌ربڕین ببردرێت،
وه‌ك مامز ده‌كه‌وێته ناو ته‌ڵه، - 23
- هه‌تا تیرێك جه‌رگی ببڕێت،
وه‌ك په‌له‌كردنی باڵدار بۆ دا‌و،
كه نازانێ بۆ گیانی خۆیه‌تی. - 24
- ئه‌ی كوڕینه، ئێستاش گوێم لێ بگرن،
سه‌رنج بده‌نه قسه‌كانی ده‌مم. - 25
- دڵت به‌ره‌و ڕێگاكانی لانه‌دات،
له ڕێبازه‌كانی گومڕا مه‌به، - 26
- چونكه زۆرن ئه‌وانه‌ی به برینداری به‌ریداونه‌ته‌وه،
هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ده‌ستی كوژراون كۆمه‌ڵی گه‌وره‌ن. - 27
- ماڵه‌كه‌ی ڕێگای جیهانی مردووانه،
شۆڕبوونه‌وه‌یه بۆ ژووره‌كانی مه‌رگ.
- a. 7:6 وه‌ك په‌نجه‌ره‌یه، ده‌لاقه‌یه‌كه بۆ هاتوچۆی هه‌وا و گێڕانه‌وه‌ی تیشكی خۆر.
- b. 7:14 قوربانی هاوبه‌شی: ئه‌م قوربانییه هاوده‌می قوربانی سووتاندن بوو. ته‌نها یه‌ك كه‌س هه‌ڵده‌ستا به دابینكردنی ئه‌م قوربانییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه به‌شی زۆری ئه‌م قوربانییه‌یان له‌به‌رده‌م خودا ده‌خوارد وه‌ك هێمایه‌ك بۆ پێكه‌وه ژیان. \+xt بڕوانه لێڤییهكان 7:11-15.\+xt*
- c. 7:14 نه‌زر: كاره‌كه پابه‌ند ده‌كه‌یت به مه‌رجێكه‌وه. داوا ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر خودا كارێكت بۆ ئه‌نجام بدات، ئه‌وا تۆش ئه‌و كاره‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ی كه پابه‌ندت كردووه به مهرجهكهوه. بڕوانه \+xt سه‌رژمێری 21:2\+xt*.
- d. 7:17 ڕووه‌كێكی دڕكاوییه وه‌ك سه‌باڕ، شله‌یه‌كی تێدایه بۆ پێست باشه.
- e. 7:17 له‌و جۆره بۆنوبه‌رامانه بوونه كه بۆ بۆنخۆشكردن به‌كارهێنراون.