عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ ژنی داوێنپیس 
1
ڕۆڵه‌، گوێڕایه‌ڵی قسه‌كانم به‌ و
ڕاسپارده‌كانم له‌لای خۆت هه‌ڵبگره‌،
2
ڕاسپارده‌كانم به‌جێبگه‌یه‌نه‌، ده‌ژیت،
فێركردنه‌كانیشم وه‌ك گلێنه‌ی چاوت.
3
به‌ په‌نجه‌كانته‌وه‌ گرێیان بده‌،
له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی دڵت بیاننووسه‌.
4
به‌ دانایی بڵێ: «تۆ خوشكی منی.»
تێگه‌یشتنیش ناوبنێ خزم،
5
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژنی به‌دڕه‌وشت بتپارێزن،
له‌ ژنی داوێنپیسی زمانلووس.
6
له‌ په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌مه‌وه‌
له‌و دیوی كڵاوڕۆژنه‌كه‌مه‌وه‌[a] ڕوانیم،
7
له‌ناو ساویلكه‌كاندا بینیم،
له‌ناو كوڕاندا سه‌رنجم دا گه‌نجێكی تێنه‌گه‌یشتوو.
8
له‌ شه‌قامه‌كه‌ په‌ڕییه‌وه‌ و لایدا لای ژنه‌ به‌دڕه‌وشته‌كه‌،
ڕێگای ماڵی ئه‌وی ده‌گرته‌به‌ر،
9
له‌ زه‌رده‌په‌ڕی ئێواران كاتی ئاوابوونی خۆر،
له‌ژێر تاریكایی شه‌و.
10
ئه‌وه‌تا ژنێك به‌ره‌وپیری چوو،
له‌ به‌رگی له‌شفرۆشێكی فێڵبازدا بوو.
11
(به‌ ده‌نگه‌ده‌نگ و سه‌ركێشه‌،
پێیه‌كانی له‌ ماڵی خۆی گیرنابێت.
12
پێیه‌كی له‌ شه‌قام و پێیه‌كی له‌ گۆڕه‌پانه‌كانه‌،
له‌ هه‌موو په‌نایه‌ك بۆسه‌ ده‌نێته‌وه‌.)
13
گه‌نجه‌كه‌ی گرت و ماچی كرد،
بێ ئابڕووانه‌ پێی گوت:
14
«قوربانی هاوبه‌شیم[b] له‌سه‌ره‌،
ئه‌مڕۆ نه‌زره‌كانی[c] خۆمم به‌جێهێنا،
15
بۆیه‌ بۆ دیده‌نیت هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌،
بۆ دیداری ڕووی تۆ و بۆ دۆزینه‌وه‌ت.
16
نوێنم له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كه‌م ڕاخستووه‌،
كه‌تانی ڕه‌نگاوڕه‌نگی میسری،
17
نوێنه‌كه‌م بۆنخۆش كردووه‌
به‌ موڕ و ئه‌لوا[d] و دارچین[e] .
18
وه‌ره‌ هه‌تا به‌یانی ئه‌وین بنۆشین،
به‌ خۆشه‌ویستی چێژ وه‌ربگرین.
19
چونكه‌ مێرده‌كه‌م له‌ ماڵه‌وه‌ نییه‌،
چووه‌ته‌ ڕێگایه‌كی دوور.
20
كیسه‌ زیوی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌،
هه‌تا مانگ نه‌بێت به‌ چوارده‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ ماڵ.»
21
به‌ زۆری مه‌كره‌كانی له‌خشته‌ی برد،
به‌ قسه‌ لووسه‌كانی زه‌وقی هه‌ستاند.
22
له‌ناكاو به‌دوایدا ڕۆیشت،
وه‌ك گایه‌ك بۆ سه‌ربڕین ببردرێت،
وه‌ك مامز ده‌كه‌وێته‌ ناو ته‌ڵه‌،
23
هه‌تا تیرێك جه‌رگی ببڕێت،
وه‌ك په‌له‌كردنی باڵدار بۆ داو،
كه‌ نازانێ بۆ گیانی خۆیه‌تی.
24
ئه‌ی كوڕینه‌، ئێستاش گوێم لێ بگرن،
سه‌رنج بده‌نه‌ قسه‌كانی ده‌مم.
25
دڵت به‌ره‌و ڕێگاكانی لانه‌دات،
له‌ ڕێبازه‌كانی گومڕا مه‌به‌،
26
چونكه‌ زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌ برینداری به‌ریداونه‌ته‌وه‌،
هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ ده‌ستی كوژراون كۆمه‌ڵی گه‌وره‌ن.
27
ماڵه‌كه‌ی ڕێگای جیهانی مردووانه‌،
شۆڕبوونه‌وه‌یه‌ بۆ ژووره‌كانی مه‌رگ.
  1. a. 7‏:6 وه‌ك په‌نجه‌ره‌یه‌، ده‌لاقه‌یه‌كه‌ بۆ هاتوچۆی هه‌وا و گێڕانه‌وه‌ی تیشكی خۆر.
  2. b. 7‏:14 قوربانی هاوبه‌شی: ئه‌م قوربانییه‌ هاوده‌می قوربانی سووتاندن بوو. ته‌نها یه‌ك كه‌س هه‌ڵده‌ستا به‌ دابینكردنی ئه‌م قوربانییه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه‌ به‌شی زۆری ئه‌م قوربانییه‌یان له‌به‌رده‌م خودا ده‌خوارد وه‌ك هێمایه‌ك بۆ پێكه‌وه‌ ژیان. \+xt بڕوانه‌ لێڤییه‌كان 7‏:11‏-15.‏\+xt*‏
  3. c. 7‏:14 نه‌زر: كاره‌كه‌ پابه‌ند ده‌كه‌یت به‌ مه‌رجێكه‌وه‌. داوا ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر خودا كارێكت بۆ ئه‌نجام بدات، ئه‌وا تۆش ئه‌و كاره‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ی كه‌ پابه‌ندت كردووه‌ به‌ مه‌رجه‌كه‌وه‌. بڕوانه‌ \+xt سه‌رژمێری 21‏:2‏\+xt*‏.
  4. d. 7‏:17 ڕووه‌كێكی دڕكاوییه‌ وه‌ك سه‌باڕ، شله‌یه‌كی تێدایه‌ بۆ پێست باشه‌.
  5. e. 7‏:17 له‌و جۆره‌ بۆنوبه‌رامانه‌ بوونه‌ كه‌ بۆ بۆنخۆشكردن به‌كارهێنراون.