عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بانگەوازی دانایی
 - 1
 - ئایا دانایی بانگەواز ناکات؟
ئەی تێگەیشتن دەنگی خۆی هەڵنابڕێت؟ - 2
 - لەسەر لووتکەی بەرزاییەکان،
لەسەر ڕێگاکان، لە چواڕیانەکان ڕادەوەستێت. - 3
 - لەلای دەروازەی شارەکان،
لەبەردەم دەرگاکان، هاوار دەکات: - 4
 - «ئەی خەڵکینە، بۆ ئێوە بانگ دەکەم،
دەنگم بۆ ئادەمیزادە. - 5
 - ساویلکەکان، فێری ژیری بن،
گێلەکان، فێری تێگەیشتن بن. - 6
 - گوێ بگرن، چونکە باسی شتی بەرزتان بۆ دەکەم،
کردنەوەی لێوەکانم بۆ ڕاستەڕێییە. - 7
 - ڕاستگۆیی وێردی دەممە،
خراپەش قێزەونە بۆ لێوەکانم. - 8
 - قسەکانی دەمم هەموو ڕاستودروستن،
هیچ فێڵ یان خواروخێچی تێدا نییە. - 9
 - هەموو ڕێکن لای کەسی تێگەیشتوو،
ڕاستەڕێیە لای ئەوانەی زانیاری دەدۆزنەوە. - 10
 - تەمبێکردن لە من وەربگرن نەک زیو،
زانیاریش زیاتر لە زێڕی پوختەکراو، - 11
 - چونکە دانایی لە یاقووت[a]  باشترە،
هەرچی ئارەزووی دەکەیت نابێتە هاوتای. - 12
 - «من داناییم، لەگەڵ ژیریدا نیشتەجێم،
زانیاری و سەلیقەم هەیە. - 13
 - ئەوەی لەخواترس بێت، ڕقی لە خراپە دەبێت،
من ڕقم لە لووتبەرزی و خۆبەزلزانییە،
لە ڕێگای خراپ و لە قسەی بە فێڵە. - 14
 - ڕاوێژ و دانایی تەواو هی منن،
تێگەیشتن هی منە، هێز هی منە. - 15
 - بە منەوە پاشاکان پاشایەتی دەکەن و
فەرمانڕەوایان بە ڕاستودروستی یاسا دەردەکەن. - 16
 - بە منەوە میرەکان میرایەتی دەکەن،
بەگەکان و هەموو ئەوانەی بە ڕاستودروستی دادوەری دەکەن. - 17
 - من ئەوانەم خۆشدەوێت کە منیان خۆشدەوێ،
ئەوانەش کە بە پەرۆشەوە بەدوامدا دەگەڕێن، دەمدۆزنەوە. - 18
 - دەوڵەمەندی و ڕێزداری لەلای منە،
ڕاستودروستی[b] و ئەو سامانەی کە دەمێنێتەوە. - 19
 - بەرهەمی من لە زێڕ باشترە، لە زێڕی بێگەردیش،
دەغڵیشم لە زیوی پوختەکراو باشترە. - 20
 - بە ڕێچکەی ڕاستودروستیدا دەڕۆم،
لەسەر ڕێبازی دادپەروەری، - 21
 - تاکو سامان بکەمە میرات بۆ ئەوانەی منیان خۆشدەوێت و
ئەمبارەکانیان پڕ بکەم. - 22
 - «یەزدان لە سەرەتای بەدیهێنانەکەی منی دروستکرد،
هەر لە کۆنەوە لەپێش کارەکانی. - 23
 - لە ئەزەلەوە من دامەزراوم،
لە سەرەتاوە، لەپێش زەوی. - 24
 - هێشتا زەریاکان نەببوون من بەدیهێنراوم،
هێشتا کانییە پڕ ئاوەکان نەبوون. - 25
 - پێش ئەوەی چیاکان بچەسپێن،
پێش گردەکان، من بەدیهێنراوم، - 26
 - هێشتا نە زەوی و نە پانتاییەکانی دروستکردبوو،
نە سەرەتای خۆڵی زەوی. - 27
 - کاتێک کە ئاسمانی جێگیر کرد من لەوێ بووم،
کاتێک کە هێڵی ئاسۆی بەسەر قووڵاییدا کێشا، - 28
 - کاتێک کە هەوری لە ئاسمان ڕاگرت و
سەرچاوەی قووڵاییەکانی چەسپاند، - 29
 - کاتێک کە سنووری بۆ دەریا کێشا
بۆ ئەوەی ئاوەکان فەرمانی ئەو نەشکێنن،
کاتێک کە بناغەی زەوی داڕشت. - 30
 - لەگەڵ ئەو وەستایەکی لێزان بووم،
ڕۆژبەڕۆژ شادمانی ئەو بووم،
هەمیشە لەبەردەمیدا دڵخۆش بووم، - 31
 - لە زەوییە ئاوەدانەکەی دڵخۆش دەبووم،
لەگەڵ ئادەمیزاد شادمان بووم. - 32
 - «ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن،
خۆزگە دەخوازرێ بەوانەی ڕێگای من دەپارێزن. - 33
 - گوێ لە تەمبێکردن بگرن و دانا بن،
پشت گوێی مەخەن. - 34
 - خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی گوێم لێ دەگرێت،
ڕۆژبەڕۆژ لەلای دەرگاکەم ئاگادارە،
لەلای دەروازەی دەرگاکەم ئێشک دەگرێت، - 35
 - چونکە ئەوەی من بدۆزێتەوە، ژیان دەدۆزێتەوە،
ڕەزامەندی یەزدانیش بەدەستدەهێنێت. - 36
 - بەڵام ئەوەی من نەدۆزێتەوە زیان بە خۆی دەگەیەنێت،
هەموو ئەوانەی ڕقیان لە منە، مردنیان خۆشدەوێت.» 

