عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ده‌ستپێكی دانایی
- 1
- ئه‌ی كوڕینه، گوێ له ته‌مبێكردنی باوك بگرن،
سه‌رنج بده‌ن بۆ زانینی تێگه‌یشتن. - 2
- چونكه فێربوونی چاكتان پێده‌ده‌م،
فێركردنی من پشتگوێ مه‌خه‌ن. - 3
- كاتێك كوڕی باوكم بووم،
ناسك و تاقانه له‌لای دایكم، - 4
- نیشانی ده‌دام و پێی ده‌گوتم:
«با دڵت له‌سه‌ر قسه‌ی من بێت،
ئه‌گه‌ر فه‌رمانه‌كانم بپارێزیت، ده‌ژیت. - 5
- دانایی به‌ده‌ستبهێنه، تێگه‌یشتن به‌ده‌ستبهێنه،
له‌بیر مه‌كه و له قسه‌كانی ده‌مم لامه‌ده. - 6
- وازی لێ مه‌هێنه، ده‌تپارێزێت،
خۆشتبووێت، چاودێریت ده‌كات. - 7
- ده‌ستپێكی دانایی: دانایی به‌ده‌ستبهێنه،
به هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانت، تێگه‌یشتن به‌ده‌ستبهێنه. - 8
- ڕێزی بگره، به‌رزت ده‌كاته‌وه،
له ئامێزی بگره، شكۆدارت ده‌كات. - 9
- تاجه‌گوڵینه‌ی نیعمه‌ت ده‌خاته سه‌رت،
تاجی شكۆمه‌ندیت پێ ده‌به‌خشێت.» - 10
- ڕۆڵه، گوێ بگره و قسه‌كانم وه‌ربگره،
جا ته‌مه‌نت درێژ ده‌بێت. - 11
- ڕێگای داناییم پیشاندایت،
بۆ ڕێڕه‌وه ڕاسته‌كان ڕێنماییم كردیت. - 12
- له ڕۆیشتندا هه‌نگاوت كورت نابێت،
له ڕاكردنیشدا پێت ههڵناكهوێت. - 13
- ده‌ست به تهمبێكردنهوه بگره[a] و ده‌ست شل مه‌كه،
بیپارێزه، چونكه ژیانته. - 14
- مه‌چووه سه‌ر ڕێگه‌ی به‌دكاران،
به ڕێگای خراپهكاراندا مه‌ڕۆ. - 15
- خۆتی لێ لابده و پێیدا مه‌ڕۆ،
لێی دووربكه‌وه و تێپه‌ڕه. - 16
- چونكه خه‌ویان لێ ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر خراپه نه‌كه‌ن،
خه‌ویان ده‌زڕێت ئه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌خه‌ن. - 17
- چونكه نانی خراپه ده‌خۆن و
شه‌رابی سته‌مكاری ده‌خۆنه‌وه. - 18
- ڕێچكه‌ی ڕاستودروستان وه‌ك ڕووناكی به‌ره‌به‌یانه،
ڕووناكتر و ڕووناكتر ده‌بێت هه‌تا ده‌بێته ڕۆژی ته‌واو. - 19
- به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران وه‌ك تاریكستانه،
نازانن پێیان له چی هه‌ڵده‌كه‌وێت. - 20
- ڕۆڵه، سه‌رنج بده وشه‌كانم،
گوێ بۆ قسه‌كانم شل بكه. - 21
- له‌به‌رچاوت دوورنه‌كه‌ونه‌وه،
له ناخی دڵت بیانپارێزه، - 22
- چونكه ژیانن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یاندۆزێته‌وه،
ده‌رمانه بۆ هه‌موو له‌شی. - 23
- له سه‌رووی هه‌موو چاودێرییهكهوه دڵت بپارێزه،
چونكه دڵ سه‌رچاوه‌ی ژیانه. - 24
- خواری له ده‌مت داماڵه و
چه‌وتی له لێوانت دووربخه‌وه. - 25
- با چاوه‌كانت ته‌ماشای پێشت بكه‌ن و
پێڵووهكانت ڕێك بۆ به‌رده‌مت بێت. - 26
- ڕێڕه‌وی به‌رپێت خۆش بكه،
هه‌موو ڕێگاكانت ده‌چه‌سپێن. - 27
- به‌لای ڕاست یان چه‌پدا لامه‌ده،
پێت له خراپه دووربخه‌وه.
- a. 4:13 به تهمبێكردن ڕازی به.