عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
ڕۆڵه‌، فێركردنه‌كه‌م له‌بیر مه‌كه‌،
فه‌رمانه‌كانم له‌ناو دڵتدا هه‌ڵبگره‌.
2
چونكه‌ ڕۆژگاری درێژ و
ساڵانی ژیان و ئاشتیت بۆ زیاد ده‌كات.
3
با خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕ و دڵسۆزی لێت جیا نه‌بنه‌وه‌،
به‌ ملته‌وه‌ گرێیان بده‌،
له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی دڵت بیاننووسه‌.
4
ئینجا په‌سه‌ندی و نازناوی چاك به‌ده‌ستده‌هێنیت
له‌لای خودا و خه‌ڵك.
5
پڕ به‌دڵ پشت به‌ یه‌زدان ببه‌سته‌ و
به‌ تێگه‌یشتوویی خۆت پشت ئه‌ستوور مه‌به‌.
6
له‌ هه‌موو ڕێگاكانت بیناسه‌،
ئه‌ویش ڕێچكه‌كانت ڕاست ده‌كات.
7
له‌به‌رچاوی خۆت، خۆت به‌ دانا مه‌زانه‌،
له‌ یه‌زدان بترسه‌ و له‌ به‌دكاری به‌دووربه‌.
8
ده‌بێته‌ ته‌ندروستی بۆ له‌شت و
ئاودانه‌ بۆ ئێسقانه‌كانت.
9
به‌ سامانت ڕێزی یه‌زدان بگره‌،
به‌ یه‌كه‌مین به‌رهه‌می هه‌موو خه‌رمانه‌كانت.
10
ئه‌مباره‌كه‌ت پڕ ده‌بێت هه‌تا تێری،
قه‌ڕابه‌كه‌ت سه‌رڕێژ ده‌بێت له‌ شه‌رابی نوێ.
11
ڕۆڵه‌كه‌م، به‌ سووكی ته‌ماشای ته‌مبێكردنی یه‌زدان مه‌كه‌،
ڕقت له‌ سه‌رزه‌نشتی ئه‌و نه‌بێته‌وه‌،
12
چونكه‌ ئه‌وه‌ی یه‌زدان خۆشیبووێ ته‌مبێی ده‌كات و
وه‌ك باوكێك به‌ كوڕ دڵخۆش ده‌بێت.
13
خۆزگه‌ ده‌خوازرێ به‌و كه‌سه‌ی دانایی ده‌دۆزێته‌وه‌ و
به‌و كه‌سه‌ی تێگه‌یشتن به‌ده‌ستده‌هێنێت،
14
چونكه‌ قازانجی له‌ قازانجی زیو باشتره‌ و
به‌رهه‌میشی له‌ زێڕ.
15
له‌ یاقووت به‌هادارتره‌ و
هه‌رچی ئاره‌زووی ده‌كه‌یت نابێته‌ هاوتای.
16
ته‌مه‌نی درێژ له‌ ده‌ستی ڕاستیدایه‌ و
ده‌وڵه‌مه‌ندی و ڕێزیش له‌ ده‌ستی چه‌پی.
17
ڕێگاكانی ڕێگای خۆشحاڵین و
هه‌موو ڕێڕه‌وه‌كانی ئاشتین.
18
دره‌ختی ژیانه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان پێوه‌ گرتووه‌،
خۆزگه‌ ده‌خوازرێت به‌وانه‌ی پێی پابه‌ند ده‌بن.
19
یه‌زدان به‌ دانایی زه‌وی دامه‌زراند،
به‌ تێگه‌یشتنیش ئاسمانی چه‌سپاند.
20
به‌ زانیاری ئه‌و قووڵاییه‌كان شه‌قبوون،
هه‌وره‌كان شه‌ونمیان دڵۆپاند.
21
ڕۆڵه‌، ده‌ست به‌ دانایی ته‌واو و سه‌لیقه‌وه‌ بگره‌،
ئه‌مانه‌ له‌به‌رچاوت دوورنه‌كه‌ونه‌وه‌،
22
ده‌بنه‌ ژیان بۆ تۆ،
ملوانكه‌ بۆ جوانی گه‌ردنت.
23
ئه‌وسا به‌ ئاسووده‌یی به‌ ڕێگای خۆتدا ده‌ڕۆیت و
ساتمه‌ ناكه‌یت و ناكه‌ویت.
24
كاتێك ڕاده‌كشێیت بێ ترسیت،
ڕاده‌كشێیت و خه‌وت خۆش ده‌بێت.
25
نه‌ له‌ به‌ڵای كتوپڕ ده‌ترسیت و
نه‌ له‌ ماڵی به‌دكاران كه‌ وێران ده‌بێت،
26
چونكه‌ یه‌زدان ده‌بێته‌ پشتیوانت و
پێت له‌ پێوه‌بوون ده‌پارێزێت.
27
ده‌ستی چاكه‌ مه‌گره‌وه‌ له‌وانه‌ی شایسته‌ی چاكه‌ن،
كاتێك له‌ تواناتدایه‌ بیكه‌یت.
28
به‌ كه‌س[a] مه‌ڵێ:
«بڕۆ، دواتر وه‌ره‌وه‌، به‌یانی ده‌تده‌مێ،»
له‌ كاتێكدا ئه‌و شته‌ت پێیه‌.
29
پیلانی خراپ له‌ دژی دراوسێكه‌ت مه‌گێڕه‌،
له‌ كاتێكدا ئه‌و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌لات جێنشین بووه‌.
30
له‌خۆڕایی دژایه‌تی كه‌سێك مه‌كه‌،
ئه‌گه‌ر خراپه‌ی له‌گه‌ڵتدا نه‌كرد.
31
به‌غیلی به‌ پیاوی سته‌مكار مه‌به‌،
هیچ ڕێگایه‌كی ئه‌و هه‌ڵمه‌بژێره‌،
32
چونكه‌ له‌لای یه‌زدان مرۆڤی قه‌ڵپ قێزه‌ونه‌،
به‌ڵام نهێنی خۆی له‌لای سه‌رڕاستانه‌.
33
نه‌فره‌تی یه‌زدان له‌سه‌ر ماڵی به‌دكاره‌،
به‌ڵام ماڵی ڕاستودروستان به‌ره‌كه‌تدار ده‌كات.
34
هه‌رچه‌نده‌ گاڵته‌ به‌ گاڵته‌جاڕان ده‌كات،
به‌ڵام نیعمه‌ت ده‌داته‌ بێفیزه‌كان.
35
داناكان ڕێزداری به‌ میرات ده‌گرن،
به‌ڵام گێله‌كان شه‌رمه‌زاری هه‌ڵده‌گرن.
  1. a. 3‏:28 كه‌س: له‌ زمانی عیبری ئه‌م وشه‌یه‌ به‌م واتایانه‌ دێت: (نزیكه‌كه‌ت، براده‌ر، دراوسێ، هاوكار، هاوڕێ، هاوڵاتی). بڕوانه‌ دواوتار 15‏:2 و \+xt لۆقا 10‏:29‏\+xt*‏.