عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ده‌ستپێكی دانایی 
1
ئه‌ی كوڕینه‌، گوێ له‌ ته‌مبێكردنی باوك بگرن،
سه‌رنج بده‌ن بۆ زانینی تێگه‌یشتن.
2
چونكه‌ فێربوونی چاكتان پێده‌ده‌م،
فێركردنی من پشتگوێ مه‌خه‌ن.
3
كاتێك كوڕی باوكم بووم،
ناسك و تاقانه‌ له‌لای دایكم،
4
نیشانی ده‌دام و پێی ده‌گوتم:
«با دڵت له‌سه‌ر قسه‌ی من بێت،
ئه‌گه‌ر فه‌رمانه‌كانم بپارێزیت، ده‌ژیت.
5
دانایی به‌ده‌ستبهێنه‌، تێگه‌یشتن به‌ده‌ستبهێنه‌،
له‌بیر مه‌كه‌ و له‌ قسه‌كانی ده‌مم لامه‌ده‌.
6
وازی لێ مه‌هێنه‌، ده‌تپارێزێت،
خۆشتبووێت، چاودێریت ده‌كات.
7
ده‌ستپێكی دانایی: دانایی به‌ده‌ستبهێنه‌،
به‌ هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانت، تێگه‌یشتن به‌ده‌ستبهێنه‌.
8
ڕێزی بگره‌، به‌رزت ده‌كاته‌وه‌،
له‌ ئامێزی بگره‌، شكۆدارت ده‌كات.
9
تاجه‌گوڵینه‌ی نیعمه‌ت ده‌خاته‌ سه‌رت،
تاجی شكۆمه‌ندیت پێ ده‌به‌خشێت.»
10
ڕۆڵه‌، گوێ بگره‌ و قسه‌كانم وه‌ربگره‌،
جا ته‌مه‌نت درێژ ده‌بێت.
11
ڕێگای داناییم پیشاندایت،
بۆ ڕێڕه‌وه‌ ڕاسته‌كان ڕێنماییم كردیت.
12
له‌ ڕۆیشتندا هه‌نگاوت كورت نابێت،
له‌ ڕاكردنیشدا پێت هه‌ڵناكه‌وێت.
13
ده‌ست به‌ ته‌مبێكردنه‌وه‌ بگره‌[a] و ده‌ست شل مه‌كه‌،
بیپارێزه‌، چونكه‌ ژیانته‌.
14
مه‌چووه‌ سه‌ر ڕێگه‌ی به‌دكاران،
به‌ ڕێگای خراپه‌كاراندا مه‌ڕۆ.
15
خۆتی لێ لابده‌ و پێیدا مه‌ڕۆ،
لێی دووربكه‌وه‌ و تێپه‌ڕه‌.
16
چونكه‌ خه‌ویان لێ ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر خراپه‌ نه‌كه‌ن،
خه‌ویان ده‌زڕێت ئه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌خه‌ن.
17
چونكه‌ نانی خراپه‌ ده‌خۆن و
شه‌رابی سته‌مكاری ده‌خۆنه‌وه‌.
18
ڕێچكه‌ی ڕاستودروستان وه‌ك ڕووناكی به‌ره‌به‌یانه‌،
ڕووناكتر و ڕووناكتر ده‌بێت هه‌تا ده‌بێته‌ ڕۆژی ته‌واو.
19
به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران وه‌ك تاریكستانه‌،
نازانن پێیان له‌ چی هه‌ڵده‌كه‌وێت.
20
ڕۆڵه‌، سه‌رنج بده‌ وشه‌كانم،
گوێ بۆ قسه‌كانم شل بكه‌.
21
له‌به‌رچاوت دوورنه‌كه‌ونه‌وه‌،
له‌ ناخی دڵت بیانپارێزه‌،
22
چونكه‌ ژیانن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یاندۆزێته‌وه‌،
ده‌رمانه‌ بۆ هه‌موو له‌شی.
23
له‌ سه‌رووی هه‌موو چاودێرییه‌كه‌وه‌ دڵت بپارێزه‌،
چونكه‌ دڵ سه‌رچاوه‌ی ژیانه‌.
24
خواری له‌ ده‌مت داماڵه‌ و
چه‌وتی له‌ لێوانت دووربخه‌وه‌.
25
با چاوه‌كانت ته‌ماشای پێشت بكه‌ن و
پێڵووه‌كانت ڕێك بۆ به‌رده‌مت بێت.
26
ڕێڕه‌وی به‌رپێت خۆش بكه‌،
هه‌موو ڕێگاكانت ده‌چه‌سپێن.
27
به‌لای ڕاست یان چه‌پدا لامه‌ده‌،
پێت له‌ خراپه‌ دووربخه‌وه‌.
  1. a. 4‏:13 به‌ ته‌مبێكردن ڕازی به‌.