عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- قسه‌ی ئاگور
- 1
- قسه‌ی ئاگوری كوڕی یاقه و سروشهكهی:
ئه‌م پیاوه بۆ ئیتیێلی[a] ڕاگه‌یاند
بۆ ئیتیێل و بۆ ئوخال: - 2
- «من له هه‌موو مرۆڤێك ده‌به‌نگترم،
تێگه‌یشتنی مرۆڤانه‌م نییه. - 3
- فێری دانایی نه‌بووم و
ناسینی خودای پیرۆزم نییه. - 4
- كێ به‌رزبووه‌وه بۆ ئاسمان و هاته خواره‌وه؟
كێ بای له‌ناو هه‌ردوو له‌پی خۆی كۆكرده‌وه؟
كێ ئاوی له‌ناو جلدا پێچایه‌وه؟
كێ هه‌موو لایه‌كی زه‌وی دامه‌زراند؟
ناوی چییه؟ ناوی كوڕه‌كه‌ی چییه؟
ئه‌گه‌ر ده‌یزانیت پێم بڵێ! - 5
- «هه‌موو وشه‌یه‌كی خودا بێگه‌رده،
قه‌ڵغانه بۆ ئه‌وانه‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌ن. - 6
- هیچ شتێك بۆ وشه‌كانی زیاد مه‌كه،
نه‌وه‌ك سه‌رزه‌نشتت بكات و به درۆزن ده‌ربچیت. - 7
- «ئه‌ی یه‌زدان، دوو شتم لێ داوا كردیت،
لێمی قه‌ده‌غه مه‌كه پێش مردنم: - 8
- شتی پووچ و قسه‌ی درۆم لێ دووربخه‌وه،
هه‌ژاری یان ده‌وڵه‌مه‌ندیم مه‌ده‌رێ،
نانی پێویستی خۆم ده‌رخوارد بده. - 9
- نه‌وه‌ك تێر بم و نكۆڵیت لێبكه‌م و
بڵێم: ”یه‌زدان كێیه؟“
یان نه‌وه‌ك هه‌ژار بم و دزی بكه‌م و
ناوی خودای خۆم بێ ڕێز بكه‌م. - 10
- «بوختان به خزمه‌تكار مه‌كه له‌لای گه‌وره‌كه‌ی،
نه‌وه‌ك نه‌فره‌تت لێ بكات و تاوانبار بیت. - 11
- «نه‌وه‌یه‌ك هه‌یه نه‌فره‌ت له باوكی ده‌كات و
دایكی پیرۆز ناكات. - 12
- نه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له ڕوانگه‌ی خۆی پاكه،
به‌ڵام خۆی نه‌شوشتووه‌ته‌وه له پیسوپۆخڵییهكهی. - 13
- نه‌وه‌یه‌ك هه‌یه چه‌ند چاو له هه‌وراز و
به‌رز ده‌ڕوانێت. - 14
- نه‌وه‌یه‌ك هه‌یه ددانه‌كانی شمشێرن و
كاكیله‌كانی چه‌قۆن،
بۆ خواردنی كڵۆڵه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی و
نه‌داره‌كان له‌نێو خه‌ڵكی. - 15
- «زه‌روو[b] دوو كچی هه‌یه،
هاوار ده‌كه‌ن: ”بێنه، بێنه!“
«سێ شت هه‌ن تێر نابن،
چواره‌میش ناڵێت، ”به‌سه!“: - 16
- جیهانی مردووان و منداڵدانی نه‌زۆك و
زه‌وییه‌ك تێر ئاو نه‌بێت و
ئاگرێك هه‌رگیز نه‌ڵێت: ”به‌سه!“ - 17
- «ئه‌و چاوه‌ی گاڵته به باوكی بكات و
سووكایه‌تی به گوێڕایه‌ڵی بكات بۆ دایك،
قه‌له‌ڕه‌شه‌كانی دۆڵ هه‌ڵیده‌كۆڵن و
بێچووه سیساركه كه‌چه‌ڵ ده‌یخۆن. - 18
- «سێ شت هه‌ن زۆر سه‌یرن بۆ من،
چواره‌میش تێناگه‌م: - 19
- ڕێگای هه‌ڵۆ له ئاسمان،
ڕێگای مار له‌سه‌ر به‌رد،
ڕێگای كه‌شتی له‌ناو جه‌رگه‌ی ده‌ریا و
ڕێگای پیاویش له‌گه‌ڵ كچ. - 20
- «ئه‌مه هه‌ڵسوكه‌وتی ژنی داوێنپیسه:
ده‌خوات[c] و ده‌می ده‌سڕێته‌وه و
ده‌ڵێت: ”خراپه‌م نه‌كردووه!“ - 21
- «زه‌وی له‌ژێر سێ شت‌دا ده‌له‌رزێت و
له‌ژێر چواره‌میش ناتوانێت به‌رگه بگرێت، - 22
- خزمه‌تكارێك كه بووبێته پاشا،
گێلێك كه تێر نان بێت، - 23
- ئافره‌تێك بێ ناز بێت و مێرد بكات،
كه‌نیزه‌یه‌ك ببێت به میراتگری خاتوونه‌كه‌ی. - 24
- «چوار شت هه‌ن له‌سه‌ر زه‌وی بچووكن
به‌ڵام له دانایان داناترن: - 25
- مێرووله كۆمه‌ڵێكی بێهێزن،
به‌ڵام له هاویندا خواردنی خۆیان ئه‌مبار ده‌كه‌ن. - 26
- گۆڕهه‌ڵكه‌نه كۆمه‌ڵێكی بێ توانان،
به‌ڵام له‌ناو به‌رد لانه‌كانیان دروستده‌كه‌ن. - 27
- كولله پاشایان نییه،
به‌ڵام هه‌موویان پۆل پۆل ده‌جوڵێن. - 28
- مارمێلكه به‌ده‌ست ده‌گیرێن،
به‌ڵام له كۆشكی پاشادان. - 29
- «سێ شت هه‌ن هه‌نگاویان سه‌نگینه و
چواره‌میش ڕۆیشتنی سه‌نگینه: - 30
- شێر كه پاڵه‌وانی هه‌موو گیاندارهكانه،
له ڕووی هیچ شتێك ناگه‌ڕێته‌وه، - 31
- كه‌ڵه‌شێری به فیز، ته‌گه،
پاشایهكیش له سه‌ركردایه‌تی له‌شكره‌كه‌ی. - 32
- «ئه‌گه‌ر گێلایه‌تیت كرد به خۆههڵكێشانت،
یان پیلانی خراپت نایه‌وه،
ده‌ستت بخه‌ره سه‌ر ده‌مت! - 33
- چونكه شیر بهه‌ژێنیت كه‌ره‌ی لێ ده‌رده‌چێت،
لووت بهه‌ژێنیت خوێنی لێ دێت،
تووڕه‌ییش بهه‌ژێنیت ناكۆكی لێ پێدا ده‌بێت.»
- a. 30:1 ئیتیێل: بڕوانه \+xt نه‌حه‌میا 11:7\+xt*.
- b. 30:15 زێروو، جۆره كرمێكی مشه‌خۆره، هه‌روه‌ها له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی بۆ مژینی خوێن به‌كاردێت.
- c. 30:20 مه‌به‌ست لێی جووت ده‌بێت.