عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - شەراب گاڵتەجاڕە و مەستی غەڵبەغەڵب دەکات،
ئەوەی پێی وێڵ بێت دانا نییە. - 2
 - هەڵچوونی پاشا وەک نەڕەی شێرە،
ئەوەی تووڕەیی بکات لە دژی گیانی خۆی تاوان دەکات. - 3
 - وازهێنان لە ناکۆکی ڕێزدارییە بۆ پیاو،
بەڵام هەموو گێلێک هەڵیدەگیرسێنێت. - 4
 - لە زستاندا تەمبەڵ زەوی ناکێڵێت،
بۆیە لە کاتی دروێنەدا داوای بەرهەم دەکات و دەستی ناکەوێت. - 5
 - پلان لە دڵی مرۆڤدا ئاوێکی قووڵە،
بەڵام تێگەیشتوو دەریدەهێنێت. - 6
 - زۆر کەس بانگەشەی خۆشەویستی نەگۆڕ دەکەن،
بەڵام کەسی جێگای متمانە کێ دەیدۆزێتەوە؟ - 7
 - کەسی ڕاستودروست بە ڕێگای تەواوی خۆیدا دەڕوات،
دوای خۆی خۆزگە بە منداڵەکانی دەخوازرێت. - 8
 - پاشای دانیشتوو لەسەر تەختی دادوەری،
بە چاوەکانی هەموو خراپەیەک شەن دەکات. - 9
 - کێیە دەڵێت: «دڵی خۆمم بێگەرد ڕاگرت،
پاک بوومەوە لە گوناهم»؟ - 10
 - دوو کێش و دوو پێوانەی لاسەنگ[a] ،
هەردووکیان قێزەونن لەلای یەزدان. - 11
 - تەنانەت منداڵیش بە کردارەکانی دەناسرێت،
ئاخۆ کردەوەکەی پاک و ڕاستە. - 12
 - گوێ کە دەبیستێت و چاو کە دەبینێت،
یەزدان دروستکەری هەردووکیانە. - 13
 - حەز لە خەو مەکە نەوەک هەژار بیت،
چاوت کراوە بێت و تێر نان بە. - 14
 - کڕیار دەڵێت: «خراپە، خراپە!»
بەڵام کە ڕۆیشت شانازی پێوە دەکات. - 15
 - زێڕ هەیە و یاقووت[b]  زۆرە،
بەڵام لێوی زانیاری گەوهەرێکی بەهادارە. - 16
 - ئەگەر کەسێک بووە کەفیلی نامۆیەک کەواکەی لێ وەربگرە،
لەبەر بێگانەکە بارمتەی لێ وەربگرە. - 17
 - بەتامە بۆ مرۆڤ نانی بە فێڵ،
بەڵام دواتر دەمی پڕ دەبێت لە چەو. - 18
 - پلانەکان بە ئامۆژگاری دێنە دی،
بە ڕاوێژ بجەنگە. - 19
 - دەمشڕ نهێنی ئاشکرا دەکات،
بۆیە تێکەڵی چەنەباز مەبە. - 20
 - ئەوەی نەفرەت لە دایک و باوکی بکات،
لەناو جەرگەی تاریکیدا چرای دەکوژرێتەوە. - 21
 - میراتێک لە سەرەتای ژیان و بە زوویی دەست بکەوێت
لە کۆتاییدا بێ بەرەکەت دەبێت. - 22
 - مەڵێ: «خراپە بە خراپە دەدەمەوە.»
چاوەڕێی یەزدان بکە ڕزگارت دەکات. - 23
 - یەزدان قێزی لە بەکارهێنانی دوو کێشی جیاواز دەبێتەوە،
تەرازووی لاسەنگ باش نییە. - 24
 - هەنگاوەکانی مرۆڤ لە یەزدانەوەیە،
ئیتر مرۆڤ چۆن لە ڕێگای خۆی تێدەگات؟ - 25
 - تەڵەیە بۆ مرۆڤ بە سەرەڕۆیی نەزرێک تەرخان بکات،
ئینجا پاش نەزرەکە پرسوڕا بکات. - 26
 - پاشای دانا بەدکاران شەن دەکات،
بە جەنجەڕ بەسەریاندا دێت. - 27
 - چرای یەزدان ڕۆحی مرۆڤ دەپشکنێت،
هەروەها هەموو ناخی دەروونیش. - 28
 - خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی پاشا دەپارێزن،
بە خۆشەویستی نەگۆڕ تەختی دەچەسپێت. - 29
 - شانازی لاوان هێزیانە،
ڕیش سپیێتیش شکۆمەندی پیرانە. - 30
 - برینی لێدان خراپە پاک دەکاتەوە،
لێدانی قامچیش ناخی دەروون. 
- a. 20:10 بەکارهێنانی دوو کێشی جیاواز، یەکێک بۆ کڕین و یەکێک بۆ فرۆشتن.
 - b. 20:15 یاقووت: گەوهەری سووری تۆخ.
 

