عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - سوودی دانایی
- 1
- ڕۆڵە، ئەگەر قسەکانم وەربگریت،
 فەرمانەکانم لەلای خۆت هەڵبگریت،
- 2
- هەتا گوێ بدەیتە دانایی و
 دڵت بدەیتە تێگەیشتن،
- 3
- ئەگەر بانگی پەیبردن بکەیت و
 دەنگ بۆ تێگەیشتن هەڵبڕیت،
- 4
- ئەگەر وەک زیو داوات کرد و
 وەک خشڵی شاردراوە بەدوایدا گەڕایت،
- 5
- ئەوسا لە واتای لەخواترسی دەگەیت و
 ناسینی خودا دەدۆزیتەوە،
- 6
- چونکە یەزدان دانایی دەبەخشێت،
 زانیاری و تێگەیشتنیش لە دەمی ئەوە.
- 7
- دانایی تەواو بۆ سەرڕاستەکان هەڵدەگرێت و
 قەڵغانە بۆ ئەوانەی ڕێگای تەواوەتی دەگرنەبەر،
- 8
- بۆ چاودێری ڕێچکەی دادپەروەری و
 پاراستنی ڕێگای خۆشەویستانی.
- 9
- ئینجا ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی تێدەگەیت،
 هەموو ڕێڕەوێکی چاک،
- 10
- لەبەر ئەوەی دانایی دێتە ناو دڵتەوە و
 زانیاریش دەبێتە خۆشی دەروونت،
- 11
- سەلیقە دەتپارێزێت و
 تێگەیشتن چاودێریت دەکات.
- 12
- دانایی لە ڕێگای خراپەکاران ڕزگارت دەکات،
 لەو کەسانەی قسەی خوار دەکەن،
- 13
- ئەوانەی ڕێچکەی ڕاستیان بەرداوە
 تاکو بە ڕێگای تاریکیدا بڕۆن،
- 14
- ئەوانەی دڵخۆشن بە خراپەکردن،
 دڵشاد دەبن بە خواروخێچیێتی خراپە،
- 15
- ئەوانەی ڕێچکەکانیان چەوتن،
 گەوجن لە ڕێڕەویان.
- 16
- هەروەها دانایی لە ژنی بەدڕەوشت ڕزگارت دەکات،
 لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس،
- 17
- ئەوەی وازی لە مێردی گەنجییەتی هێناوە و
 پەیمانەکەی لەبەردەم خودای لەبیر کردووە.
- 18
- بێگومان ماڵەکەی بەرەو خوارەوە دەچێت بۆ مردن و
 ڕێڕەوەکانی بەرەو دنیای مردووانە.
- 19
- هەموو ئەوانەی بچنە لای ناگەڕێنەوە و
 ناگەنە ڕێچکەی ژیان.
- 20
- کەواتە بە ڕێگای پیاوچاکاندا بڕۆ و
 ڕێچکەی ڕاستودروستان بپارێزە،
- 21
- چونکە سەرڕاستان لە خاکەکە[a]  نیشتەجێ دەبن و
 تەواوەکان تێیدا دەمێننەوە،
- 22
- بەڵام خراپەکاران لە خاکەکە دەبڕێنەوە و
 ناپاکانیش تێیدا ڕیشەکێش دەکرێن.
- a. 2:21 مەبەستی خاکی بەڵێندراوە بە ئیبراهیم.

