عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
پێشه‌كی: ئامانج و بابه‌ت 
1
په‌نده‌كانی سلێمانی كوڕی داود، پاشای ئیسرائیل،
2
بۆ زانینی دانایی و ته‌مبێكردن،
بۆ په‌یبردن به‌ وشه‌كانی تێگه‌یشتن،
3
بۆ وه‌رگرتنی ته‌مبێكردن و وریایی،
ڕاستودروستی و دادپه‌روه‌ری و ڕاسته‌ڕێیی،
4
بۆ به‌خشینی ژیری به‌ ساویلكه‌،
به‌ لاویش زانیاری و سه‌لیقه‌[a] .
5
دانا گوێی لێ ده‌گرێت و فێربوونی زیاد ده‌بێت،
تێگه‌یشتووش ڕاوێژی باشی ده‌ست ده‌كه‌وێت،
6
بۆ تێگه‌یشتنی په‌ند و نموونه‌،
قسه‌ی دانایان و مه‌ته‌ڵه‌كانیان.
7
بناغه‌ی زانیاری له‌خواترسییه‌،
به‌ڵام گێله‌كان سووكایه‌تی به‌ دانایی و ته‌مبێكردن ده‌كه‌ن.
ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ دژی فریودان 
8
ڕۆڵه‌، گوێ له‌ ته‌مبێكردنی باوكت بگره‌ و
فێركردنی دایكت پشتگوێ مه‌خه‌،
9
چونكه‌ تاجه‌گوڵینه‌ی نیعمه‌تن بۆ سه‌رت،
گه‌ردانه‌ن بۆ ملت.
10
ڕۆڵه‌، ئه‌گه‌ر گوناهباران فریویان دایت،
ڕازی مه‌به‌.
11
ئه‌گه‌ر گوتیان: «له‌گه‌ڵمان وه‌ره‌،
بۆسه‌ بۆ خوێنڕشتن بنێینه‌وه‌،
به‌بێ هۆ بۆ بێتاوانێك خۆمان مات بكه‌ین،
12
وه‌ك جیهانی مردووان به‌ زیندووێتی هه‌ڵیانلووشین و
به‌ ساغی وه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌ گۆڕ ده‌نرێن.
13
هه‌موو گه‌نجینه‌یه‌كی به‌هادار ده‌دۆزینه‌وه‌ و
ماڵمان پڕ ده‌كه‌ین له‌ ده‌ستكه‌وت.
14
پشكی خۆت هه‌ڵبده‌ ناومان،
به‌ هه‌موومان یه‌ك كیسه‌مان ده‌بێت.»
15
ڕۆڵه‌، له‌گه‌ڵیان به‌ ڕێگادا مه‌ڕۆ،
پێیه‌كانت قه‌ده‌غه‌ بكه‌ له‌ ڕێڕه‌وه‌كانیان.
16
چونكه‌ پێیه‌كانیان به‌ره‌و خراپه‌ ڕاده‌كه‌ن،
بۆ خوێنڕشتن په‌له‌ ده‌كه‌ن.
17
چونكه‌ بێ سووده‌ دانانه‌وه‌ی تۆڕ
له‌به‌رچاوی هه‌موو باڵدارێك.
18
بۆ خوێنی خۆیان بۆسه‌یان ناوه‌ته‌وه‌،
خۆیان ماتداوه‌ بۆ گیانی خۆیان.
19
ئاوایه‌ ڕێچكه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌دوای ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌واوه‌ن،
سه‌ری خاوه‌نی ده‌خوات.
ئاگادركردنه‌وه‌ له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دانایی 
20
دانایی له‌ كۆڵان هاوار ده‌كات،
له‌ گۆڕه‌پانه‌كان ده‌نگ به‌رز ده‌كاته‌وه‌،
21
له‌ شه‌قامه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كاندا بانگ ده‌كات،
له‌ ده‌روازه‌ی شاره‌كاندا قسه‌ی خۆی ده‌كات:
22
«هه‌تا كه‌ی ئه‌ی ساویلكه‌كان حه‌ز له‌ ساویلكه‌یی ده‌كه‌ن؟
هه‌تا كه‌ی گاڵته‌جاڕان به‌ گاڵته‌كردن دڵخۆش ده‌بن،
گێله‌كانیش ڕقیان له‌ زانیاری ده‌بێته‌وه‌؟
23
كه‌ سه‌رزه‌نشتم كردن بگه‌ڕێنه‌وه‌،
ئینجا ڕۆحی خۆمتان به‌سه‌ردا ده‌ڕێژم،
وشه‌كانی خۆمتان پێ ده‌ناسێنم.
24
چونكه‌ بانگهێشتم كردن، ڕه‌تتان كرده‌وه‌،
ده‌ستم درێژكرد، كه‌س گوێی پێنه‌دا،
25
هه‌موو ڕاوێژێكی منتان پشتگوێ خست،
سه‌رزه‌نشتی منتان وه‌رنه‌گرت،
26
جا منیش له‌ كاره‌ساتتان پێده‌كه‌نم.
گاڵته‌ ده‌كه‌م كه‌ ترستان لێ نیشت،
27
كه‌ ترستان وه‌ك گه‌رده‌لوول لێ نیشت و
وێرانیتان وه‌ك ڕه‌شه‌با هاته‌ سه‌ر و
ته‌نگانه‌ و ناخۆشی به‌سه‌رتانی دادا.
28
«ئینجا بانگم ده‌كه‌ن، به‌ڵام من وه‌ڵام ناده‌مه‌وه‌،
به‌ په‌رۆشییه‌وه‌ به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن به‌ڵام نامدۆزنه‌وه‌.
29
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕقیان له‌ زانیاری بووه‌وه‌،
له‌خواترسییان هه‌ڵنه‌بژارد،
30
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاوێژی منیان وه‌رنه‌گرت،
به‌ سووكییه‌وه‌ ته‌ماشای هه‌موو سه‌رزه‌نشته‌كانی منیان كرد،
31
بۆیه‌ له‌ به‌ری ڕێگای خۆیان ده‌خۆن،
له‌ پیلانه‌كانیان تێر ده‌بن،
32
چونكه‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ساویلكه‌كان ده‌یانكوژێت،
بێباكی گێله‌كان له‌ناویان ده‌بات.
33
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێ له‌ من بگرێت به‌ ئاسووده‌یی نیشته‌جێ ده‌بێت،
له‌ ترسی خراپه‌ ده‌حه‌سێته‌وه‌.»
  1. a. 1‏:4 سه‌لیقه‌: كاركردن به‌ لێكدانه‌وه‌ و ئارامی. هه‌روه‌ها ڕازگری و پاراستنی نهێنی.