عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
هه‌لیلویا!
ستایشی خودا بكه‌ن، له‌ پیرۆزگاكه‌ی،
ستایشی بكه‌ن، له‌ گه‌ردوونی هێزی،
2
ستایشی بكه‌ن، بۆ پاڵه‌وانیێتی،
ستایشی بكه‌ن، به‌پێی زۆری مه‌زنایه‌تی،
3
به‌ ده‌م ده‌نگی كه‌ڕه‌ناوه‌ ستایشی بكه‌ن،
به‌ ده‌م ساز و قیساره‌وه‌ ستایشی بكه‌ن،
4
به‌ ده‌ف و هه‌ڵپه‌ڕكێ ستایشی بكه‌ن،
به‌ ئامێری ژێدار و شمشاڵ ستایشی بكه‌ن،
5
به‌ سه‌نجی بیستراو ستایشی بكه‌ن،
به‌ سه‌نجی ده‌نگ به‌رز ستایشی بكه‌ن!
6
با هه‌موو ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ ده‌دات ستایشی یه‌زدان بكات!
هه‌لیلویا.