عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
هه‌لیلویا!
گۆرانییه‌كی نوێ بۆ یه‌زدان بڵێن،
ستایشی له‌ناو كۆڕی خۆشه‌ویستانیه‌تی.
2
با ئیسرائیل به‌ دروستكه‌ری دڵخۆش بێت،
با كوڕانی سییۆن به‌ پاشایان شاد بن.
3
با به‌ هه‌ڵپه‌ڕكێ ستایشی ناوی بكه‌ن،
به‌ ده‌ف و قیساره‌ مۆسیقای بۆ بژه‌نن،
4
چونكه‌ یه‌زدان دڵشاده‌ به‌ گه‌له‌كه‌ی،
بێفیزه‌كان به‌ ڕزگاری ده‌ڕازێنێته‌وه‌.
5
با خۆشه‌ویستانی به‌م شكۆمه‌ندییه‌وه‌ شاد بن،
با له‌ناو نوێنه‌كانیان گۆرانی بڵێن.
6
با ستایشكردن بۆ خودا له‌سه‌ر زاریان بێت،
شمشێری دووده‌میان به‌ده‌سته‌وه‌ بێت،
7
هه‌تا تۆڵه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌كان بكه‌نه‌وه‌،
گه‌لان سزا بده‌ن،
8
هه‌تا پاشاكانیان به‌ زنجیر ببه‌ستنه‌وه‌،
كۆت بكه‌نه‌ ده‌ستی پیاوماقوڵانیان،
9
هه‌تا حوكمی نووسراویان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش شكۆمه‌ندییه‌ بۆ هه‌موو خۆشه‌ویستانی.
هه‌لیلویا.