عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- كه‌سی دووره‌په‌رێز دوای ئاره‌زووی خۆی كه‌وتووه،
به ڕووی هه‌موو داناییه‌كی ته‌واودا ده‌ته‌قێته‌وه. - 2
- گێل خۆشی له تێگه‌یشتن نابینێت،
به‌ڵكو به په‌خشكردنی ئه‌وه‌ی له دڵیدایه. - 3
- به هاتنی خراپه‌كار سووكایه‌تیش دێت،
له‌گه‌ڵ شه‌رمه‌زاریش ڕیسوایی. - 4
- قسه‌ی ده‌می مرۆڤ ئاوێكی قووڵه،
به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی دانایی ڕووبارێكی هه‌ڵچووه. - 5
- نه لایه‌نگری خراپه‌كار باشه،
نه بێبه‌شكردنی ڕاستودروست له دادپه‌روه‌ری. - 6
- لێوه‌كانی كه‌سی گێل ده‌یهێننه ناو ناكۆكییه‌وه،
ده‌می بانگی لێدان ده‌كات. - 7
- ده‌می گێل ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی،
لێوه‌كانیشی ته‌ڵه‌ن بۆ گیانی. - 8
- قسه‌كانی ده‌مشڕ وه‌ك پارووی به‌تامه،
شۆڕ ده‌بێته‌وه ناو ورگ. - 9
- ئه‌وه‌ی سست بێت له كاره‌كه‌ی
برای وه‌ستای وێرانكردنه. - 10
- ناوی یه‌زدان قوللهیهكی به‌هێزه،
كه‌سی ڕاستودروست بۆ ئه‌وێ ڕاده‌كات و په‌ناگیر ده‌بێت. - 11
- سامانی ده‌وڵه‌مه‌ند شاری قه‌ڵابه‌ندیه‌تی،
وه‌ك شوورایه‌كی بڵنده به خه‌یاڵی ئه‌و. - 12
- پێش شكستهێنان دڵی مرۆڤ به‌فیزه،
به‌ڵام پێش ڕێزلێنان بێفیزه. - 13
- ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی شتێك بداته‌وه پێش بیستنی
ده‌بێته مایه‌ی گێلایه‌تی و شه‌رمه‌زاری بۆی. - 14
- ڕۆحی مرۆڤ به‌رگه‌ی نه‌خۆشی ده‌گرێت،
به‌ڵام ڕۆحی تێكشكاو كێ به‌رگه‌ی ده‌گرێت؟ - 15
- دڵی پیاوی تێگه‌یشتوو زانیاری وه‌رده‌گرێت،
گوێی دانایانیش داوای زانینی لێ ده‌كات. - 16
- دیاری مرۆڤ ڕێگای خۆش ده‌كات و
به‌ره‌و ئاماده‌بوونی گه‌وره پیاوانی ده‌بات. - 17
- ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار سكاڵا بكات له‌وه ده‌چێت ڕاست بێت،
هه‌تا نزیكه‌كه‌ی دێت و لێی ده‌كۆڵێته‌وه. - 18
- تیروپشك ناكۆكی ده‌بڕێنێته‌وه و
به‌هێزه‌كان له یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه. - 19
- خراپه ده‌رهه‌ق به برا، ئاشتكردنه‌وه‌ی له شاری قه‌ڵابه‌ند سه‌ختتره،
ناكۆكیش وه‌ك شمشیره‌ی[a] قه‌ڵایه. - 20
- له به‌روبوومی ده‌می مرۆڤ سكی تێرده‌بێت،
له دروێنه‌ی لێوه‌كانی خۆی تێر ده‌خوات. - 21
- مردن و ژیان به ده‌ست زمانه،
ئه‌وه‌ی حه‌زی لێی بێت به‌روبوومه‌كه‌ی ده‌خوات. - 22
- ئه‌وه‌ی ژنێكی ده‌ست بكه‌وێت خێرێكی ده‌ست ده‌كه‌وێت،
ڕه‌زامه‌ندی یه‌زدانیش به‌ده‌ستده‌هێنێت. - 23
- هه‌ژار بۆ به‌زه‌یی ده‌پاڕێته‌وه،
به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ند به ڕه‌قی وه‌ڵام ده‌داته‌وه. - 24
- پیاو براده‌ری زۆر بێت خۆی گرفتار ده‌كات،
به‌ڵام دۆستێك هه‌یه له برا نزیكتره.
- a. 18:19 شمشیر، پارچه دارێك بووه له جیاتی قوفڵ له دواوه‌ی ده‌رگا به شێوه‌ی ئاسۆیی دانراوه بۆ داخستنی ده‌رگا.