عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- له پۆڵس و تیمۆساوسی به‌نده‌كانی عیسای مه‌سیحه‌وه،
بۆ هه‌موو گه‌لی پیرۆزی خودا به‌هۆی عیسای مه‌سیحه‌وه له شاری فیلیپی، له‌گه‌ڵ چاودێران و خزمه‌تكاران: - 2
- با نیعمه‌ت[a] و ئاشتی له خودای باوكمان و عیسای مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆوه له‌گه‌ڵتان بێت.
- سوپاسی خودا و پاڕانه‌وه
- 3
- سوپاسی خودا ده‌كه‌م هه‌ر كاتێك یادتان بكه‌م،
- 4
- هه‌میشه له هه‌موو پاڕانه‌وه‌كانم به خۆشییه‌وه بۆ هه‌مووتان داوا ده‌كه‌م،
- 5
- چونكه له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه هه‌تا ئێستا به‌شداریتان له خزمه‌تی ئینجیل‌دا كردووه.
- 6
- له‌مه‌شدا دڵنیام، خودا كه له ئێوه‌دا ئه‌م ئیشه چاكه‌ی ده‌ستپێكردووه، هه‌تا ڕۆژی عیسای مه‌سیح ته‌واوی ده‌كات.
- 7
- كه‌واته ئه‌مه ڕاسته سه‌باره‌ت به هه‌مووتان ئه‌م هه‌سته‌م هه‌بێت، چونكه ئێوه له دڵی مندان. ئه‌گه‌ر به كۆت و زنجیره‌وه بم، یاخود له كاتێكدا به‌رگری له په‌یامی ئینجیل و چه‌سپاندنی ده‌كه‌م، هه‌مووتان له نیعمه‌ت له‌گه‌ڵم به‌شدارن.
- 8
- خودا شایه‌تمه چه‌نده به په‌رۆشم بۆ هه‌مووتان به سۆزی عیسای مه‌سیح.
- 9
- له خودا ده‌پاڕێمه‌وه كه خۆشه‌ویستیتان به زانیاری و ئه‌وپه‌ڕی تێگه‌یشتنه‌وه زیاتر و زیاتر بكات،
- 10
- تاكو باشترین شت جیا بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی مه‌سیح پاك و بێ گله‌یی بن،
- 11
- تاكو پڕببن له به‌رهه‌می ڕاستودروستی له ڕێگه‌ی عیسای مه‌سیحه‌وه بۆ شكۆ و ستایشی خودا.
- له‌لای من، ژیان مه‌سیحه
- 12
- خوشكان، برایان، ئێستا ده‌مه‌وێ بزانن ئه‌وه‌ی به‌سه‌رم هات په‌یامی ئینجیلی زیاتر به‌ره‌و پێش برد،
- 13
- ته‌نانه‌ت هه‌موو پاسه‌وانانی كۆشكی ئیمپڕاتۆر و هه‌موو لایه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وت كه من له پێناوی مه‌سیحدا كۆت و به‌ند كراوم.
- 14
- مه‌سیحی باڵاده‌ست به‌هۆی كۆت و به‌ندی منه‌وه وای له زۆربه‌ی خوشك و برایان كردووه پشت به ئه‌و ببه‌ستن، تاكو بتوانن بوێرانه‌تر و به چاونه‌ترسییه‌وه په‌یامه‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نن.
- 15
- بێگومان هه‌ندێك له‌به‌ر ئیره‌یی و ناكۆكی مزگێنی مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه به خواستێكی باش.
- 16
- ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر خۆشه‌ویستی مزگێنی ده‌ده‌ن، ده‌زانن له‌به‌ر به‌رگریكردنم له په‌یامی ئینجیل خراومه‌ته زیندان.
- 17
- ئه‌وانه‌ی دیكه كه له خۆپه‌رستییه‌وه مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، دڵسۆز نین، مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن به كۆت و زنجیره‌كه‌م حاڵم ناخۆشتر ده‌كه‌ن.
- 18
- ئیتر چی؟ به‌هه‌رحاڵ، به ڕواڵه‌ت بێت یان به ڕاستی بێت، مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، به‌مه‌ش دڵشادم.
به‌ڵێ، زیاتریش دڵشاد ده‌بم، - 19
- چونكه ده‌زانم له ڕێگه‌ی پاڕانه‌وه‌كانتان و پشتگیری ڕۆحی عیسای مه‌سیح ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئازادكردنم[b] .
- 20
- به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانم و ئومێده‌وارم كه له هیچ شتێك‌دا شه‌رمه‌زار نه‌بم، به‌ڵام وره‌به‌رز ده‌بم بۆ ئه‌وه‌ی ئێستاش وه‌كو هه‌میشه مه‌سیح له جه‌سته‌مدا پایه‌دار بێت، ئه‌گه‌ر به ژیان بێت یان به مردن،
- 21
- چونكه بۆ من ژیان مه‌سیحه، مردنیش قازانج.
- 22
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیانم له جه‌سته به‌رده‌وام بێت، خه‌ریكی خزمه‌تێك ده‌بم كه به‌رهه‌می هه‌بێت. چی هه‌ڵبژێرم؟ نازانم!
- 23
- له دوو لاوه فشارم له‌سه‌ره، حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌م ژیانه به‌جێبهێڵم و له‌گه‌ڵ مه‌سیح بژیم، ئه‌مه‌ش زۆر باشتره،
- 24
- به‌ڵام مانه‌وه‌م به جه‌سته بۆ ئێوه پێویستتره.
- 25
- له‌مه دڵنیام، ده‌زانم له ژیاندا ده‌مێنم و له‌گه‌ڵ هه‌مووتان به‌رده‌وام ده‌بم، بۆ به‌ره‌وپێشچوون و خۆشیتان له باوه‌ڕ،
- 26
- تاكو به‌هۆی هاتنه‌وه‌ی من بۆ لاتان شانازیتان به عیسای مه‌سیح له ڕێگه‌ی منه‌وه زیاد بكات.
- 27
- ته‌نها به شێوه‌یه‌ك بژین كه شایسته‌ی په‌یامی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێك بێم و بتانبینم یان له‌لاتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه له یه‌ك ڕۆح‌دا چه‌سپاون و به یه‌ك دڵ تێده‌كۆشن له پێناوی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه له‌سه‌ر بناغه‌ی په‌یامی ئینجیله،
- 28
- له هیچ شتێكی ڕكابه‌ره‌كانتان ناترسن. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه بۆ له‌ناوچوونیان، به‌ڵام ڕزگارییه بۆ ئێوه، ئه‌مه‌ش له خوداوه‌یه،
- 29
- چونكه خودا له‌به‌ر مه‌سیح ته‌نها باوه‌ڕهێنان به ئه‌وی پێ نه‌به‌خشیون، به‌ڵكو ئازار چێژتنیش له پێناوی ئه‌و،
- 30
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان تێكۆشانتان هه‌یه، ئه‌وه‌ی له منتان بینیوه و ئێستا له منی ده‌بیستن.
- a. 1:2 خودا نیعمه‌ت به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، به واتای به‌خشینێكی خودایه كه به‌بێ ئه‌وه‌ی شایسته‌ی بین خودا پێمان ده‌به‌خشێت.
- b. 1:19 یۆنانی: ڕزگاری.