عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- جه‌ژنی په‌سخه
- 1
- له ساڵی دووه‌می هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان له خاكی میسر له مانگی یه‌ك له چۆڵه‌وانی سینا یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 2
- «با نه‌وه‌ی ئیسرائیل جه‌ژنی په‌سخه له كاتی خۆیدا بكه‌ن،
- 3
- له ڕۆژی چوارده‌ی ئه‌م مانگه له زه‌رده‌په‌ڕدا[a] ، له كاتی خۆیدا ده‌یكه‌ن، به‌گوێره‌ی هه‌موو فه‌رز و ڕاسپارده‌كان.»
- 4
- موساش له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل دوا بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ژنی په‌سخه بكه‌ن،
- 5
- جا له چوارده‌ی مانگی یه‌ك له زه‌رده‌په‌ڕدا له چۆڵه‌وانی سینا جه‌ژنی په‌سخه‌یان كرد، به‌گوێره‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد، نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئاوایان كرد.
- 6
- به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی مردووێكهوه به‌پێی ڕێوڕه‌سم گڵاو ببوون و دروست نه‌بوو بۆیان له‌و ڕۆژه‌دا جه‌ژنی په‌سخه بكه‌ن، جا له‌و ڕۆژه‌دا هاتنه به‌رده‌م مو‌سا و هارون.
- 7
- ئه‌و خه‌ڵكه پێیان گوت: «ئێمه به‌هۆی كه‌سێكی مردووه‌وه گڵاوین، بۆچی له كاتی خۆیدا له‌نێو نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا وه‌لابنرێین و قوربانی بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش نه‌كه‌ین؟»
- 8
- موساش وه‌ڵامی دانه‌وه: «بوه‌ستن با گوێم لێ بێت یه‌زدان سه‌باره‌ت به ئێوه چی فه‌رمان ده‌كات.»
- 9
- جا یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 10
- «له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”هه‌ركه‌سێك له ئێوه یان له نه‌وه‌كانتان، ئه‌گه‌ر به مردووێك گڵاو ببوو یان له گه‌شتێكی دوور بوو، با جه‌ژنی په‌سخه بۆ یه‌زدان بكات.
- 11
- له ڕۆژی چوارده‌ی مانگی دوو له زه‌رده‌په‌ڕدا ده‌یكه‌ن، به‌رخه‌كه به نانی فه‌تیره و به گیای تاڵه‌وه ده‌خۆن.
- 12
- هیچی بۆ به‌یانی ناهێڵنه‌وه و هیچ ئێسقانێكی لێ ناشكێنرێت. به‌گوێره‌ی هه‌موو فه‌رزه‌كانی جه‌ژنی په‌سخه ده‌یكه‌ن.
- 13
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك پاك بوو و له گه‌شت نه‌بوو، جه‌ژنی په‌سخه‌ی نه‌كرد، ئه‌و گیانه له گه‌له‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه، چونكه له كاتی خۆیدا قوربانی یه‌زدانی پێشكه‌ش نه‌كردووه، ئه‌و كه‌سه ئۆباڵی گوناهه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵده‌گرێت.
- 14
- «”ئه‌گه‌ر نامۆیه‌ك له‌نێو ئێوه‌دا بژیێت و ویستی جه‌ژنی په‌سخه بۆ یه‌زدان بگێڕێت، به‌گوێره‌ی فه‌رزی په‌سخه و یاساكانی ئاوا ده‌كات، یه‌ك فه‌رز ده‌بێت بۆتان، بۆ نامۆ و بۆ هاوڵاتی خاكه‌كه.“»
- هه‌ور له‌سه‌ر چادری په‌رستن
- 15
- له ڕۆژی دامه‌زراندنی چادره‌كه‌ی په‌رستن كه به چادری په‌یمان ناسراوه، هه‌ورێك چادره‌كه‌ی په‌رستنی داپۆشی. هه‌ر له ئێواره‌وه هه‌تا به‌یانی هه‌وره‌كه له‌سه‌ر چادره‌كه‌ی په‌رستن وه‌ك دیمه‌نی ئاگر بوو.
- 16
- به به‌رده‌وامی ئاوا بوو، هه‌ور دایده‌پۆشی و به شه‌ویش هه‌وره‌كه دیمه‌نی ئاگری هه‌بوو.
- 17
- هه‌ر كاتێكیش هه‌وره‌كه له‌سه‌ر چادره‌كه به‌رز ده‌بووه‌وه، ئه‌وا نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌دوای ئه‌وه به‌ڕێ ده‌كه‌وتن. له‌و شوێنه‌ی هه‌وره‌كه بنیشتبایه‌وه ئه‌وا نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌وێ چادریان هه‌ڵده‌دا.
- 18
- به فه‌رمانی یه‌زدان نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌ڕێ ده‌كه‌وتن و به فه‌رمانی یه‌زدان چادریان هه‌ڵده‌دا، هه‌موو ڕۆژانی نیشتنی هه‌وره‌كه به‌سه‌ر چادره‌كه‌ی په‌رستندا ئه‌وان له چادره‌كانی خۆیان ده‌مانه‌وه.
- 19
- هه‌ر كاتێك هه‌وره‌كه چه‌ند ڕۆژێكی زۆر له‌سه‌ر چادره‌كه‌ی په‌رستن ده‌مایه‌وه، ئه‌وا نه‌وه‌ی ئیسرائیل گوێڕایه‌ڵی یه‌زدان ده‌بوون و به‌ڕێ نه‌ده‌كه‌وتن.
- 20
- هه‌ر كاتێك هه‌وره‌كه چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م له‌سه‌ر چادری په‌رستن ده‌مایه‌وه، ئه‌وا به‌گوێره‌ی فه‌رمانی یه‌زدان چادریان هه‌ڵده‌دا و به‌گوێره‌ی فه‌رمانی یه‌زدان به‌ڕێ ده‌كه‌وتن.
- 21
- هه‌ندێك جار هه‌وره‌كه له ئێواره‌وه هه‌تا به‌یانی ده‌مایه‌وه و له به‌یانیدا به‌رز ده‌بووه‌وه، ئه‌و كاته به‌ڕێ ده‌كه‌وتن. یان شه‌و و ڕۆژێك بمابایه‌وه و به‌رز بووایه‌وه، ئه‌وا به‌ڕێ ده‌كه‌وتن.
- 22
- به‌م جۆره هه‌وره‌كه دوو ڕۆژ یان مانگێك یان ساڵێك، هه‌رچه‌ندێك له‌سه‌ر چادره‌كه‌ی په‌رستن بمابووایه‌وه و بنیشتبایه‌وه، ئه‌وا نه‌وه‌ی ئیسرائیل له چادره‌كانیان ده‌مانه‌وه و به‌ڕێ نه‌ده‌كه‌وتن، هه‌ر كاتێكیش به‌رز بووایه‌وه ئه‌وا به‌ڕێ ده‌كه‌وتن.
- 23
- به فه‌رمانی یه‌زدان چادریان هه‌ڵده‌دا و به فه‌رمانی یه‌زدان به‌ڕێ ده‌كه‌وتن و ئه‌ركی یه‌زدانیان ده‌پاراست، به‌گوێره‌ی فه‌رمانی یه‌زدان له‌سه‌ر ده‌ستی مو‌سا.
- a. 9:3 كاتی ڕۆژئاوابوون و تاریك داهاتن.