عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
به‌رزكردنه‌وه‌ی چراكان 
1
یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
2
«له‌گه‌ڵ هارون بدوێ و پێی بڵێ: ”كاتێك چراكانت به‌رزكرده‌وه‌، با ڕووناكی حه‌وت چراكه‌ بۆ پێش چرادانه‌كه‌ بێت.“»
3
هارون چراكانی وا به‌رزكرده‌وه‌ هه‌تا ڕووناكی به‌ پێشی چرادانه‌كه‌ بدات وه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به‌ موسا كرد.
4
ئه‌مه‌ش دروستكردنی چرادانه‌كه‌یه‌، له‌ زێڕی كوتراو، له‌ قه‌ده‌كه‌یه‌وه‌ هه‌تا خونچه‌كانی كوتران، چرادانه‌كه‌ی به‌گوێره‌ی ئه‌و شێوه‌یه‌ دروستكرد كه‌ یه‌زدان پیشانی موسای دا.
جیاكردنه‌وه‌ی لێڤییه‌كان 
5
یه‌زدان قسه‌ی بۆ موسا كرد و فه‌رمووی:
6
«لێڤییه‌كان له‌نێو نه‌وه‌ی ئیسرائیلدا ببه‌ و به‌پێی ڕێوڕه‌سم[a] پاكیان بكه‌ره‌وه‌.
7
ئاواش ده‌كه‌یت بۆ پاككردنه‌وه‌یان: ئاوی پاككردنه‌وه‌یان به‌سه‌ردا بپرژێنه‌، با هه‌موو له‌شیان بتاشن و جله‌كانیان بشۆن. به‌م شێوه‌یه‌ خۆیان پاك بكه‌نه‌وه‌.
8
ئینجا جوانه‌گایه‌ك له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌كه‌ی كه‌ باشترین ئاردی به‌ زه‌یت شێلراوه‌ ببه‌ن و جوانه‌گایه‌كی دیكه‌ش بۆ قوربانی گوناه ببه‌.
9
جا لێڤییه‌كان ده‌به‌یته‌ پێش چادری چاوپێكه‌وتن و هه‌موو كۆمه‌ڵی ئیسرائیل كۆده‌كه‌یته‌وه‌،
10
لێڤییه‌كان ده‌به‌یته‌ به‌رده‌م یه‌زدان و نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ستیان ده‌خه‌نه‌ سه‌ر.
11
جا هارون لێڤییه‌كان له‌به‌رده‌م یه‌زدان پێشكه‌ش ده‌كات وه‌ك قوربانی به‌رزكردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بن بۆ په‌رستنی یه‌زدان.
12
«ئینجا لێڤییه‌كان ده‌ستیان ده‌خه‌نه‌ سه‌ر دوو جوانه‌گاكه‌، یه‌كێكیان وه‌ك قوربانی گوناه پێشكه‌ش ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌ قوربانی سووتاندن بۆ یه‌زدان، بۆ كه‌فاره‌تكردن بۆ لێڤییه‌كان.
13
جا لێڤییه‌كان له‌به‌رده‌م هارون و كوڕه‌كانی ڕاده‌گریت و وه‌ك قوربانی به‌رزكردنه‌وه‌ بۆ یه‌زدان پێشكه‌شیان ده‌كه‌یت.
14
به‌م شێوه‌یه‌ لێڤییه‌كان له‌نێو نه‌وه‌ی ئیسرائیل جیا ده‌كه‌یته‌وه‌، لێڤییه‌كان بۆ من ده‌بن.
15
«له‌دوای ئه‌وه‌ لێڤییه‌كان دێن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی چادری چاوپێكه‌وتن بكه‌ن، كاتێك پاكیان ده‌كه‌یته‌وه‌ و وه‌ك قوربانی به‌رزكردنه‌وه‌ پێشكه‌شیان ده‌كه‌یت،
16
چونكه‌ ئه‌وان له‌نێو نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه‌ به‌ ته‌واوی به‌ من دراون، له‌ جیاتی هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كی نێری سك له‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیلدا من بۆ خۆمم داناون.
17
هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كی نێر، خه‌ڵك یان ئاژه‌ڵ له‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیلدا بۆ منه‌. ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌ هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كم دا[b] له‌ خاكی میسر، بۆ خۆمم ته‌رخان كردن.
18
ئینجا لێڤییه‌كانم بۆ خۆم دانا له‌ جیاتی هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌ك له‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل.
19
لێڤییه‌كانم به‌ ته‌واوی به‌ هارون و كوڕه‌كانی به‌خشیوه‌ له‌نێو نه‌وه‌ی ئیسرائیل، هه‌تا له‌ چادری چاوپێكه‌وتندا له‌ جیاتی نه‌وه‌ی ئیسرائیل خزمه‌ت بكه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ كه‌فاره‌تكردن بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل تاكو نه‌وه‌ی ئیسرائیل تووشی هیچ ده‌ردێك نه‌بێت له‌ كاتی نزیككه‌وتنه‌وه‌یان له‌ پیرۆزگا.»
20
موسا و هارون و هه‌موو كۆمه‌ڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئاوایان بۆ لێڤییه‌كان كرد، به‌گوێره‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی یه‌زدان فه‌رمانی به‌ موسا كرد سه‌باره‌ت به‌ لێڤییه‌كان.
21
جا لێڤییه‌كان خۆیان پاككرده‌وه‌ و جله‌كانیان شوشت، هارون له‌به‌رده‌م یه‌زدان وه‌ك قوربانی به‌رزكردنه‌وه‌ پێشكه‌شی كردن، هارون كه‌فاره‌تی بۆ كردن بۆ پاكبوونه‌وه‌یان.
22
له‌دوای ئه‌وه‌ لێڤییه‌كان هاتن هه‌تا له‌ چادری چاوپێكه‌وتندا له‌به‌رده‌م هارون و له‌به‌رده‌م كوڕه‌كانی خزمه‌ته‌كه‌یان بكه‌ن، وه‌ك چۆن یه‌زدان فه‌رمانی به‌ موسا كرد سه‌باره‌ت به‌ لێڤییه‌كان، ئاوایان له‌گه‌ڵدا كردن.
23
یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
24
«ئه‌مه‌ بۆ لێڤییه‌كانه‌، له‌ گه‌نجی بیست و پێنج ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ دێنه‌ ناو خزمه‌ته‌وه‌ بۆ خزمه‌تی چادری چاوپێكه‌وتن.
25
له‌ ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵه‌شه‌وه‌ ده‌ست له‌ خزمه‌ت هه‌ڵده‌گرن و ئیتر خزمه‌ت ناكه‌ن.
26
یارمه‌تی براكانیان ده‌ده‌ن له‌ چادری چاوپێكه‌وتن له‌ پارێزگاری، به‌ڵام هیچ خزمه‌تێك ناكه‌ن. ئاوا بۆ لێڤییه‌كان ده‌كه‌یت له‌ پارێزگارییه‌كانیان.»
  1. a. 8‏:6 ڕێوڕه‌سمی ئایینی.
  2. b. 8‏:17 له‌ هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كم دا: بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 12‏:29‏\+xt*‏.