عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
لێڤییه‌كان 
1
ئه‌مه‌ش نه‌وه‌ی هارون و موسایه‌، ئه‌و ڕۆژه‌ی یه‌زدان له‌گه‌ڵ موسادا له‌ شاخی سینا دوا.
2
ئه‌مه‌ش ناوی كوڕه‌كانی هارونه‌، نادابی نۆبه‌ره‌ و ئه‌بیهو و ئه‌لعازار و ئیتامار.
3
ئه‌مه‌ش ناوی نه‌وه‌كانی هارونه‌، كاهینه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌كان ئه‌وانه‌ی ئه‌ركی كاهینیێتییان پێ سپێردراوه‌.
4
ناداب و ئه‌بیهو له‌به‌رده‌م یه‌زدان مردن، كاتێك له‌ چۆڵه‌وانی سینا ئاگرێكی نامۆیان له‌به‌رده‌م یه‌زدان پێشكه‌ش كرد[a] . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كوڕیان نه‌بوو، ئه‌لعازار و ئیتامار له‌به‌رده‌م هارونی باوكیان خزمه‌تی كاهینیێتییان كرد.
5
هه‌روه‌ها یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
6
«هۆزی لێڤی بهێنه‌ پێش و له‌به‌رده‌م هارونی كاهین ڕایانبگره‌ و با یاریده‌ده‌ری بن،
7
جا هه‌ڵده‌ستن به‌ پارێزگاری بۆ ئه‌و و له‌ جیاتی هه‌موو كۆمه‌ڵ له‌به‌رده‌م چادری چاوپێكه‌وتن، به‌هۆی كاركردنیان له‌ چادره‌كه‌ی په‌رستن.
8
پارێزگاری له‌ هه‌موو قاپوقاچاغه‌كانی چادری چاوپێكه‌وتن ده‌كه‌ن و به‌ كاركردنیان له‌ چادره‌كه‌ی په‌رستن كار بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
9
لێڤییه‌كان ده‌ده‌یته‌ هارون و كوڕه‌كانی، له‌نێو نه‌وه‌ی ئیسرائیلدا ئه‌وان به‌ ته‌واوه‌تی پێشكه‌شكراون به‌و.
10
هارون و كوڕه‌كانی داده‌مه‌زرێنیت و كاهینیێتییه‌كه‌یان ده‌پارێزن و هه‌ركه‌سێكی دیكه‌ له‌ پیرۆزگا نزیك ببێته‌وه‌ ده‌كوژرێت.»
11
یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
12
«ئێستا من لێڤییه‌كان ده‌به‌م، له‌نێو نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ جیاتی هه‌ر نۆبه‌ره‌یه‌كی نێر له‌ سكی ئافره‌ت كه‌ له‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بێت. ئیتر لێڤییه‌كان ده‌بنه‌ هی من،
13
چونكه‌ هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌ك بۆ منه‌، ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌ خاكی میسردا له‌ هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كم دا، ئه‌وا هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌ك له‌ ئیسرائیلدا له‌ خه‌ڵك و له‌ ئاژه‌ڵ بۆ خۆمم پیرۆز كرد، بۆ من ده‌بن، من یه‌زدانم.»
14
هه‌روه‌ها یه‌زدان له‌ چۆڵه‌وانی سینادا به‌ موسای فه‌رموو:
15
«نه‌وه‌ی لێڤی به‌گوێره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان و خێڵه‌كانیان تۆمار بكه‌، هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له‌ كۆرپه‌ی یه‌ك مانگ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ تۆمار ده‌كه‌یت.»
16
موساش به‌گوێره‌ی فه‌رمایشتی یه‌زدان هه‌روه‌ك فه‌رمانی كردبوو، تۆماری كردن.
17
ئه‌مانه‌ ناوی نه‌وه‌كانی لێڤی بوو:
گێرشۆن و قه‌هات و مه‌راری.
18
ئه‌وه‌ش ناوی دوو كوڕه‌كه‌ی گێرشۆنه‌ به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان:
لیبنی و شیمعی.
19
نه‌وه‌ی قه‌هاتیش به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان:
عه‌مرام و یه‌سهار و حه‌برۆن و عوزیێل.
20
دوو كوڕه‌كه‌ی مه‌راریش به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان:
مه‌حلی و موشی.
ئه‌مه‌ خێڵی لێڤییه‌كانه‌ به‌گوێره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان.
21
بۆ گێرشۆن خێڵی لیبنییه‌كان و خێڵی شیمعییه‌كان.
ئه‌مه‌ خێڵه‌كانی گێرشۆنییه‌كانه‌،
22
ژماره‌ی هه‌موو نێرینه‌یه‌كی كوڕی یه‌ك مانگ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌، تۆماركراوان لێیان حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س بوون.
23
خێڵه‌كانی گێرشۆنییه‌كان له‌ پشت چادری په‌رستنه‌وه‌ به‌لای ڕۆژئاوا چادر هه‌ڵده‌ده‌ن،
24
گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی گێرشۆنییه‌كانیش ئه‌لیاسافی كوڕی لائێل بوو.
25
نه‌وه‌ی گێرشۆن له‌ چادری چاوپێكه‌وتن به‌رپرسیار بوون له‌ پارێزگاری چادره‌كه‌ی په‌رستن و چادره‌كه‌ و پۆشه‌ره‌كه‌ی، په‌رده‌ی ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن،
26
په‌رده‌كانی حه‌وشه‌كه‌ و په‌رده‌ی ده‌روازه‌ی حه‌وشه‌كه‌ كه‌ له‌ ده‌وری چادره‌كه‌ی په‌رستنه‌ و له‌ ده‌وری قوربانگاكه‌ن به‌ چوارده‌وری و گوریسه‌كانی، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و خزمه‌ته‌ی په‌یوه‌ست بوو پێیانه‌وه‌.
27
بۆ قه‌هاتیش خێڵی عه‌مرامییه‌كان، خێڵی یه‌سهارییه‌كان، خێڵی حه‌برۆنییه‌كان و خێڵی عوزیێلییه‌كان بوون. ئه‌مه‌ خێڵه‌كانی قه‌هاتییه‌كانه‌
28
ژماره‌ی هه‌موو نێرینه‌یه‌كی كوڕی یه‌ك مانگ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ هه‌شت هه‌زار و شه‌ش سه‌د كه‌س بوون. قه‌هاتییه‌كان به‌رپرسیار بوون له‌ پارێزگاری پیرۆزگا.
29
خێڵه‌كانی نه‌وه‌ی قه‌هات له‌لای باشووری چادره‌كه‌ی په‌رستن چادر هه‌ڵده‌ده‌ن.
30
گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانی خێڵه‌كانی قه‌هاتییه‌كانیش ئه‌لیچافانی كوڕی عوزیێل بوو.
31
به‌رپرسیار بوون له‌ پارێزگاری سندوقه‌كه‌، مێزه‌كه‌، چرادانه‌كه‌، قوربانگاكان، قاپوقاچاغی پیرۆزگاكه‌ كه‌ خزمه‌تی پێ ده‌كه‌ن، په‌رده‌ی شوێنی هه‌ره‌پیرۆز و هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی به‌كارده‌هێنرێت.
32
بۆ سه‌رۆكی سه‌ركرده‌كانی لێڤییه‌كانیش ئه‌لعازاری كوڕی هارونی كاهین، سه‌رپه‌رشتیار بوو به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌رپرسیار بوون له‌ پارێزگاری پیرۆزگا.
33
بۆ مه‌راری، خێڵی مه‌حلییه‌كان و خێڵی موشییه‌كان، ئه‌مه‌ خێڵه‌كانی مه‌رارییه‌.
34
تۆماركراوان لێیان به‌پێی ژماره‌ی هه‌موو نێرینه‌یه‌كی كوڕی یه‌ك مانگ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ شه‌ش هه‌زار و دوو سه‌د كه‌س بوون.
35
گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی خێڵه‌كانی مه‌راریش چووریێلی كوڕی ئه‌بیحه‌یله‌، له‌لای باكووری چادره‌كه‌ی په‌رستن چادر هه‌ڵده‌ده‌ن.
36
سه‌رپه‌رشتیاری پارێزگاری له‌ نه‌وه‌ی مه‌راریش چوارچێوه‌كانی چادره‌كه‌ی په‌رستن و كاریته‌كانی و كۆڵه‌كه‌كانی و بناغه‌كانی و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی و هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا به‌كارده‌هێنرێت و
37
كۆڵه‌كه‌كانی حه‌وشه‌كه‌ له‌ چوارده‌وری و بنكه‌ و سنگ و گوریسه‌كانی بوون.
38
موسا و هارون و كوڕه‌كانی له‌لای ڕۆژهه‌ڵاتی چادره‌كه‌ی په‌رستن، ڕووه‌و ڕۆژهه‌ڵات له‌به‌رده‌م چادری چاوپێكه‌وتن چادر هه‌ڵده‌ده‌ن. به‌رپرسیار بوون له‌ پارێزگاری پیرۆزگا له‌ جیاتی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، هه‌ركه‌سێكی دیكه‌ش كه‌ له‌ پیرۆزگا نزیك بكه‌وتبایه‌وه‌ ده‌كوژرا.
39
هه‌موو تۆماركراوانی لێڤییه‌كان ئه‌وانه‌ی موسا و هارون به‌پێی فه‌رمایشتی یه‌زدان به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان تۆماریان كردن، هه‌موو نێرینه‌یه‌كی كوڕی یه‌ك مانگ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بیست و دوو هه‌زار كه‌س بوون.
40
هه‌روه‌ها یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو: «هه‌موو نێرینه‌یه‌كی نۆبه‌ره‌ له‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ كۆرپه‌ی یه‌ك مانگ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ تۆمار بكه‌ و لستی ناوه‌كانیان وه‌ربگره‌.
41
من یه‌زدانم، لێڤییه‌كان له‌ جیاتی هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كی نه‌وه‌ی ئیسرائیل و مه‌ڕوماڵاتی لێڤییه‌كانیش له‌ جیاتی هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌ك له‌ مه‌ڕوماڵاتی نه‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ من داده‌نێیت.»
42
جا موسا وه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی پێ كرد هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كی له‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل تۆمار كرد،
43
هه‌موو كۆرپه‌یه‌كی نۆبه‌ره‌ی نێرینه‌ له‌ ته‌مه‌نی یه‌ك مانگ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ له‌ لستی ناوه‌كان تۆماركران، بیست و دوو هه‌زار و دوو سه‌د و حه‌فتا و سێ كه‌س بوون.
44
یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
45
«لێڤییه‌كان له‌ جیاتی هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌ك له‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل دابنێ و مه‌ڕوماڵاتی لێڤییه‌كانیش له‌ جیاتی مه‌ڕوماڵاته‌كانیان، جا لێڤییه‌كان بۆ من ده‌بن. من یه‌زدانم.
46
بۆ كڕینه‌وه‌ی ئه‌و دوو سه‌د و حه‌فتا و سێیه‌ش له‌ نۆبه‌ره‌كانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل كه‌ له‌ لێڤییه‌كان زیاترن،
47
پێنج شاقل بۆ هه‌ر سه‌رێك وه‌رده‌گریت، به‌گوێره‌ی شاقلی پیرۆزگا وه‌ریده‌گریت. هه‌ر شاقلێك بیست گێرایه‌.
48
زیوه‌كه‌ش ده‌ده‌یته‌ هارون و كوڕه‌كانی، كڕینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ لێیان زیادن.»
49
جا موسا زیوی كڕینه‌وه‌یانی وه‌رگرت، له‌وانه‌ی له‌ كڕینه‌وه‌ی لێڤییه‌كان زیاد بوون،
50
له‌ نۆبه‌ره‌كانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌زار و سێ سه‌د و شه‌ست و پێنج زیوی[b] به‌گوێره‌ی شاقلی پیرۆزگا وه‌رگرت.
51
موساش زیوی كڕینه‌وه‌كه‌ی به‌ هارون و كوڕه‌كانی دا به‌گوێره‌ی فه‌رمایشتی یه‌زدان، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به‌ موسا كردبوو.
  1. a. 3‏:4 \+xt بڕوانه‌ لێڤییه‌كان 10‏:1‏-3.‏\+xt*‏
  2. b. 3‏:50 نزیكه‌ی 15,5 كیلۆگرام.