عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ڕێكخستنی ئۆردوگاكانی هۆزه‌كان 
1
هه‌روه‌ها یه‌زدان به‌ موسا و هارونی فه‌رموو:
2
«نه‌وه‌ی ئیسرائیل، هه‌ریه‌كه‌ له‌ژێر به‌یداخه‌كه‌ی خۆی، به‌ لافیته‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌ چادر هه‌ڵده‌ده‌ن، ڕووه‌و چادری چاوپێكه‌وتن و ده‌وروبه‌ری.»
3
ئه‌وانه‌ی له‌لای ڕۆژهه‌ڵات چادر هه‌ڵده‌ده‌ن ڕووه‌و خۆر هه‌ڵاتن له‌ژێر به‌یداخی ئۆردوگای یه‌هودایه‌ به‌گوێره‌ی له‌شكره‌كانیان، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی یه‌هوداش نه‌حشۆنی كوڕی عه‌مینادابه‌،
4
ژماره‌ی سه‌ربازه‌ تۆماركراوه‌كانیش حه‌فتا و چوار هه‌زار و شه‌ش سه‌د كه‌سن.
5
پاشان هۆزی یه‌ساخار له‌ته‌نیشتیانه‌وه‌ چادر هه‌ڵده‌ده‌ن، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی یه‌ساخاریش نه‌ته‌نێلی كوڕی چوعه‌ر و
6
ژماره‌ی سه‌ربازه‌ تۆماركراوه‌كانیش په‌نجا و چوار هه‌زار و چوار سه‌د كه‌سن.
7
پاشان هۆزی زه‌بولون، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی زه‌بولونیش ئه‌لیابی كوڕی حێلۆنه‌ و
8
ژماره‌ی سه‌ربازه‌ تۆماركراوه‌كانیش په‌نجا و حه‌وت هه‌زار و چوار سه‌د كه‌سن.
9
هه‌موو پیاوانی دانراویش له‌ ئۆردوگای یه‌هودا، به‌گوێره‌ی له‌شكره‌كانیان سه‌د و هه‌شتا و شه‌ش هه‌زار و چوار سه‌د كه‌سن، یه‌كه‌من له‌ به‌ڕێكه‌وتندا.
10
له‌ژێر به‌یداخی ئۆردوگای ڕه‌ئوبێن به‌لای باشوور به‌گوێره‌ی له‌شكره‌كانیان، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێنیش ئه‌لیسوری كوڕی شه‌دیئوره‌ و
11
ژماره‌ی سه‌ربازه‌ تۆماركراوه‌كانیش چل و شه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌سن.
12
پاشان هۆزی شیمۆن له‌ته‌نیشتیانه‌وه‌ چادر هه‌ڵده‌ده‌ن، هۆزی شیمۆن، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی شیمۆنیش شه‌لومیێلی كوڕی چووریشه‌دایه‌ و
13
ژماره‌ی سه‌ربازه‌ تۆماركراوه‌كانی په‌نجا و نۆ هه‌زار و سێ سه‌د كه‌سن.
14
پاشان هۆزی گاد، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی گادیش ئه‌لیاسافی كوڕی ده‌عوئێله‌ و
15
ژماره‌ی سه‌ربازه‌ تۆماركراوه‌كانیش چل و پێنج هه‌زار و شه‌ش سه‌د و په‌نجا كه‌سن.
16
هه‌موو پیاوانی دانراویش له‌ ئۆردوگای ڕه‌ئوبێن، به‌گوێره‌ی له‌شكره‌كانیان سه‌د و په‌نجا و یه‌ك هه‌زار و چوار سه‌د و په‌نجا كه‌سن، دووه‌من له‌ به‌ڕێكه‌وتندا.
17
ئینجا چادری چاوپێكه‌وتن، ئۆردوگای لێڤییه‌كان له‌ناوه‌ندی ئۆردوگاكان به‌ڕێ ده‌كه‌وێت، چۆن چادر هه‌ڵده‌ده‌ن به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ڕێ ده‌كه‌ون، هه‌ریه‌كه‌ و له‌ شوێنی خۆی له‌ژێر به‌یداخه‌كه‌ی.
18
له‌ژێر به‌یداخی ئۆردوگای ئه‌فرایم به‌گوێره‌ی له‌شكره‌كانیان له‌لای ڕۆژئاوا، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی ئه‌فرایم ئه‌لیشاماعی كوڕی عه‌میهوده‌ و
19
ژماره‌ی سه‌ربازه‌ تۆماركراوه‌كانی چل هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌سن.
20
پاشان هۆزی مه‌نه‌شه‌ له‌ته‌نیشتیانه‌وه‌ و سه‌رۆكی نه‌وه‌ی مه‌نه‌شه‌ش گه‌مالائیلی كوڕی په‌داهچووره‌ و
21
ژماره‌ی سه‌ربازه‌ تۆماركراوه‌كانی سی و دوو هه‌زار و دوو سه‌د كه‌سن.
22
پاشان هۆزی بنیامین، سه‌رۆك بۆ نه‌وه‌ی بنیامینیش ئه‌بیدانی كوڕی گدعۆنییه‌ و
23
ژماره‌ی سه‌ربازه‌ تۆماركراوه‌كانیش سی و پێنج هه‌زار و چوار سه‌د كه‌سن.
24
هه‌موو پیاوانی دانراویش له‌ ئۆردوگای ئه‌فرایم، به‌گوێره‌ی له‌شكره‌كانیان سه‌د و هه‌شت هه‌زار و سه‌د كه‌سن، سێیه‌من له‌ به‌ڕێكه‌وتندا.
25
له‌ژێر به‌یداخی ئۆردوگای دان به‌گوێره‌ی له‌شكره‌كانیان به‌لای باكوور، ئه‌حیعه‌زه‌ری كوڕی عه‌میشه‌دای سه‌رۆكی نه‌وه‌ی دان بوو و
26
ژماره‌ی سه‌ربازه‌ تۆماركراوه‌كانیش شه‌ست و دوو هه‌زار و حه‌وت سه‌د كه‌سن.
27
پاشان هۆزی ئاشێر، له‌ته‌نیشتیانه‌وه‌ چادر هه‌ڵده‌ده‌ن، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی ئاشێریش په‌گعیێلی كوڕی عۆخرانه‌ و
28
ژماره‌ی سه‌ربازه‌ تۆماركراوه‌كانیش چل و یه‌ك هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌سن.
29
پاشان هۆزی نه‌فتالیش، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نه‌فتالی ئه‌حیڕه‌عی كوڕی عێینانه‌ و
30
ژماره‌ی سه‌ربازه‌ تۆماركراوه‌كانیش په‌نجا و سێ هه‌زار و چوار سه‌د كه‌سن.
31
هه‌موو پیاوانی دانراویش له‌ ئۆردوگای دان سه‌د و په‌نجا و حه‌وت هه‌زار و شه‌ش سه‌د كه‌سن، له‌ژێر به‌یداخه‌كانیان له‌ كۆتاییدا به‌ڕێ ده‌كه‌ون.
32
ئه‌وانه‌ تۆماركراوه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسرائیلن به‌گوێره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان. هه‌موو تۆماركراوان له‌ ئۆردوگاكان به‌ له‌شكره‌كانیانه‌وه‌ شه‌ش سه‌د و سێ هه‌زار و پێنج سه‌د و په‌نجا كه‌سن.
33
به‌ڵام لێڤییه‌كان له‌نێوان نه‌وه‌ی ئیسرائیلدا تۆمار نه‌كران، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به‌ موسا كرد.
34
جا نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌گوێره‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی یه‌زدان فه‌رمانی به‌ موسا كرد، ئاوایان كرد، ئاوا له‌ژێر به‌یداخه‌كانیان چادریان هه‌ڵدا و ئاوا به‌ڕێكه‌وتن، هه‌ریه‌كه‌ به‌گوێره‌ی خێڵه‌كه‌ی خۆی له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی.