عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ڕێكخستنی ئۆردوگاكانی هۆزه‌كان
- 1
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به مو‌سا و هارونی فه‌رموو:
- 2
- «نه‌وه‌ی ئیسرائیل، هه‌ریه‌كه له‌ژێر بهیداخهكهی خۆی، به لافیته‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه چادر هه‌ڵده‌ده‌ن، ڕووه‌و چادری چاوپێكه‌وتن و ده‌وروبه‌ری.»
- 3
- ئه‌وانه‌ی له‌لای ڕۆژهه‌ڵات چادر هه‌ڵده‌ده‌ن ڕووه‌و خۆر هه‌ڵاتن له‌ژێر به‌یداخی ئۆردوگای یه‌هودایه به‌گوێره‌ی لهشكرهكانیان، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی یه‌هوداش نه‌حشۆنی كوڕی عه‌مینادابه،
- 4
- ژماره‌ی سه‌ربازه تۆماركراوه‌كانیش حه‌فتا و چوار هه‌زار و شه‌ش سه‌د كه‌سن.
- 5
- پاشان هۆزی یه‌ساخار له‌ته‌نیشتیانه‌وه چادر هه‌ڵده‌ده‌ن، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی یه‌ساخاریش نه‌ته‌نێلی كوڕی چوعه‌ر و
- 6
- ژماره‌ی سه‌ربازه تۆماركراوه‌كانیش په‌نجا و چوار هه‌زار و چوار سه‌د كه‌سن.
- 7
- پاشان هۆزی زه‌بولون، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی زه‌بولونیش ئه‌لیابی كوڕی حێلۆنه و
- 8
- ژماره‌ی سه‌ربازه تۆماركراوه‌كانیش په‌نجا و حه‌وت هه‌زار و چوار سه‌د كه‌سن.
- 9
- هه‌موو پیاوانی دانراویش له ئۆردوگای یه‌هودا، به‌گوێره‌ی لهشكرهكانیان سه‌د و هه‌شتا و شه‌ش هه‌زار و چوار سه‌د كه‌سن، یه‌كه‌من له بهڕێكهوتندا.
- 10
- له‌ژێر به‌یداخی ئۆردوگای ڕه‌ئوبێن به‌لای باشوور به‌گوێره‌ی لهشكرهكانیان، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێنیش ئه‌لیسوری كوڕی شه‌دیئوره و
- 11
- ژماره‌ی سه‌ربازه تۆماركراوه‌كانیش چل و شه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌سن.
- 12
- پاشان هۆزی شیمۆن له‌ته‌نیشتیانه‌وه چادر هه‌ڵده‌ده‌ن، هۆزی شیمۆن، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی شیمۆنیش شه‌لومیێلی كوڕی چووریشه‌دایه و
- 13
- ژماره‌ی سه‌ربازه تۆماركراوه‌كانی په‌نجا و نۆ هه‌زار و سێ سه‌د كه‌سن.
- 14
- پاشان هۆزی گاد، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی گادیش ئه‌لیاسافی كوڕی ده‌عوئێله و
- 15
- ژماره‌ی سه‌ربازه تۆماركراوه‌كانیش چل و پێنج هه‌زار و شه‌ش سه‌د و په‌نجا كه‌سن.
- 16
- هه‌موو پیاوانی دانراویش له ئۆردوگای ڕه‌ئوبێن، به‌گوێره‌ی لهشكرهكانیان سه‌د و په‌نجا و یه‌ك هه‌زار و چوار سه‌د و په‌نجا كه‌سن، دووه‌من له بهڕێكهوتندا.
- 17
- ئینجا چادری چاوپێكه‌وتن، ئۆردوگای لێڤییهكان له‌ناوه‌ندی ئۆردوگاكان به‌ڕێ ده‌كه‌وێت، چۆن چادر هه‌ڵده‌ده‌ن به هه‌مان شێوه به‌ڕێ ده‌كه‌ون، هه‌ریه‌كه و له شوێنی خۆی له‌ژێر بهیداخهكهی.
- 18
- له‌ژێر به‌یداخی ئۆردوگای ئه‌فرایم به‌گوێره‌ی لهشكرهكانیان له‌لای ڕۆژئاوا، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی ئه‌فرایم ئه‌لیشاماعی كوڕی عه‌میهوده و
- 19
- ژماره‌ی سه‌ربازه تۆماركراوه‌كانی چل هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌سن.
- 20
- پاشان هۆزی مه‌نه‌شه له‌ته‌نیشتیانه‌وه و سه‌رۆكی نه‌وه‌ی مه‌نه‌شه‌ش گه‌مالائیلی كوڕی په‌داهچووره و
- 21
- ژماره‌ی سه‌ربازه تۆماركراوه‌كانی سی و دوو هه‌زار و دوو سه‌د كه‌سن.
- 22
- پاشان هۆزی بنیامین، سه‌رۆك بۆ نه‌وه‌ی بنیامینیش ئه‌بیدانی كوڕی گدعۆنییه و
- 23
- ژماره‌ی سه‌ربازه تۆماركراوه‌كانیش سی و پێنج هه‌زار و چوار سه‌د كه‌سن.
- 24
- هه‌موو پیاوانی دانراویش له ئۆردوگای ئه‌فرایم، به‌گوێره‌ی لهشكرهكانیان سه‌د و هه‌شت هه‌زار و سه‌د كه‌سن، سێیه‌من له بهڕێكهوتندا.
- 25
- له‌ژێر به‌یداخی ئۆردوگای دان به‌گوێره‌ی لهشكرهكانیان به‌لای باكوور، ئه‌حیعه‌زه‌ری كوڕی عه‌میشه‌دای سه‌رۆكی نه‌وه‌ی دان بوو و
- 26
- ژماره‌ی سه‌ربازه تۆماركراوه‌كانیش شه‌ست و دوو هه‌زار و حه‌وت سه‌د كه‌سن.
- 27
- پاشان هۆزی ئاشێر، له‌ته‌نیشتیانه‌وه چادر هه‌ڵده‌ده‌ن، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی ئاشێریش په‌گعیێلی كوڕی عۆخرانه و
- 28
- ژماره‌ی سه‌ربازه تۆماركراوه‌كانیش چل و یه‌ك هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌سن.
- 29
- پاشان هۆزی نه‌فتالیش، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نه‌فتالی ئه‌حیڕه‌عی كوڕی عێینانه و
- 30
- ژماره‌ی سه‌ربازه تۆماركراوه‌كانیش په‌نجا و سێ هه‌زار و چوار سه‌د كه‌سن.
- 31
- هه‌موو پیاوانی دانراویش له ئۆردوگای دان سه‌د و په‌نجا و حه‌وت هه‌زار و شه‌ش سه‌د كه‌سن، له‌ژێر بهیداخهكانیان له كۆتاییدا به‌ڕێ ده‌كه‌ون.
- 32
- ئه‌وانه تۆماركراوه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسرائیلن به‌گوێره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان. هه‌موو تۆماركراوان له ئۆردوگاكان به لهشكرهكانیانهوه شه‌ش سه‌د و سێ هه‌زار و پێنج سه‌د و په‌نجا كه‌سن.
- 33
- به‌ڵام لێڤییهكان له‌نێوان نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا تۆمار نه‌كران، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد.
- 34
- جا نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌گوێره‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد، ئاوایان كرد، ئاوا له‌ژێر بهیداخهكانیان چادریان هه‌ڵدا و ئاوا به‌ڕێكه‌وتن، هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی خێڵه‌كه‌ی خۆی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی.